بەرێوەچوونی کۆرێکی پرسەو سەرەخۆشی کوری هونەرمەندی ناسراو سەید عەلی سەردەشتی.

بەرێوەچوونی کۆرێکی پرسەو سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کوری هونەرمەندی ناسراوی کورد سەید عەلی سەردەشتی.

دوای ئەوەی رۆژی پینج شەممەی رابردوو ٥ی ١١ی ١٣٩١سەید کەریم رەحیم پوور بە هۆی نەخۆشی شێر پەنجە لەتەمەنی٢٨ ساڵیدا لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد. شەپولێک لە هاوخەمی و هاوسۆزی بە دوای خۆییدا هێنا.

بەمەبەستی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەل بنەمالە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو سەید کەریم رەحیم پوور، رۆژی شەممە ٢٦ی ١ی ٢٠١٣ کۆرێکی پرسەو سەرەخۆشی لە ولاتی فینلاندو لە شاری تورکوو بەرێوەچوو.
ئەم کۆری پرسەیە کە کات ژمێر ٤ی سەر لە ئێوارە دەستی پێکرد، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ولاتی فینلاند بە بەشداری بەرچاویان هاوخەمی خۆیان لەگەل بنەمالەو کەس و کاری کۆچکردو دەربری.

زۆرێک لە کوردانی نیشتەجێی ولاتانی ئورووپایی بە ناردنی پەیامی هاوخەمی و بە پێوەندی تێلەفوونی هاوخەمی خۆیان لەگەڵ خاتوو رەعناو خاتوو نەشمیلی رەحیم پوور، خۆشکانی کوچکردوو کاک سەید کەریمی رەحیم پووری جوانەمەرگ و بنەماڵەی رەحیم پوورەکانی سەردەشت دەربری.

سەید کەریمی رەحیم پوور تەمەن ٢٨ ساڵە کوری هونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان کاک سەید عەلی رەحیم پوورە کە بەداخەوە ماوەی نزیک بە حەوت مانگ بوو تووشی نەخۆشی شێر پەنجە بوو دوای بەربەرەکانیکی سەخت و هەوڵی بەردەوامی دوکتوورەکان بۆ چارەسەر کردنی و رزگار کردنی لەم نەخۆشییە. بەداخەوە هەوڵەکانی دوکتوورەکان بێ ئاکام مایەوەو لە رۆژی ٥ی ١١ی ١٣٩١ هەتاوی لە نەخۆشخانەی شاری ورمی کۆچی دوایی کرد،
هەر بەم بۆنەیەوە کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و ناوەندی راگەیاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات. وێرای دەربرینی داخ و کەسەر بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک سەید کەریم رەحیم پوور، کوری هونەرمەندی خۆشەویست کاک سەید عەلی سەردەشتی، سەرەخۆشی لە بەرێزیان و خاتوو نەشمیل و خاتوو رەعنا و خاتوو زارا رەحیم پوور سەرجەم خەڵکی ناوچەی سەردەشت دەکا.

هەر لەم پێوەندییەدا خۆشکانی لاوی کۆچکردوو وێرای بنەماڵەی حەسەنپوورو فەقێ نەبی، سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی دەربرین و بەشداریکردنی کوردستانیانی ناوخۆو دەرەوەی ولات دەردەبرن کە بە رێگەی جۆراو جۆر بەشداریان کردوە لە کۆری پرسەو سەرخۆشیدا یا بە پێوەندی گرین و ناردنی پەیامی هاوخەمی بەشداریان کردوە لەگەلیان لە خەمی لەدەستدانی ئازیزی کۆچکردویاندا

هیوادارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و سێبووری بۆ بنەماڵەو کەس و کاری بە ئاوات دەخوازین.