لە هەر خولەکێک (دەقیقە) دا ٤٠٠٠ (چوار هەزار تۆن) خواردەمەنی فڕێ دەدرێ!

ئامادەکردنی: Geir Ove Fonn ,Wårtland www.vl.no
سەرچاوەی سەرەکی: The Guardian وەرگێڕ: جەعفەری حامیدی

نزیک بە نیوەی تەواوی خواردەمەنییەکان لە ئاستی جیهانیدا، دەخرێنە زەباڵەدانەوە ، ئاشغالدانییەوە،. ئەم ئەندازەیەش لە خواردەمەنی فڕێدراو دەکاتە ٢ میلییارد تۆن لە ساڵێکدا.

جوتیارانی هیندوستانی تەنیاماوەیەکی کورتیان لە بەردەست دایە بۆ فرۆشتنی؛ میوە وسەوزیی و ناردنیی بۆ بازاڕی سەوزیفرۆشانیی شاری نیوۆدێلهی پێتەخت. ئەگەر ئەو ماوەکەمەش بە سەرچوو، هەموو بەرهەمەکانیان لێ دەڕزێ بەر لە وە بۆیان بگەێەندرێتە بازاریی فرۆش.

هیندوستان دویەمین بەرهەمهێنەری سەوزیی و میوە یە لە ئاستی جیهانیدا. لەم وڵاتەدا نزیک بە٤٠% ی بەرهەمی جوتیاران، بە هۆی نەبوونی ساردخانە و سیستیمی لاوازی ڕاگرتن بەر لەوە بگاتە بازاری فرۆش دەڕزێن.

دیارە ئەگەر هەموو ئەو خواردەمەنیی یەی کە بەرهەم دەهێندرێ بخورێ، لەم رۆرا تاکۆتاییەکانی ئەم سەدەیە، نیازێک بە بەرهەمهێنانی زیاتر نابێ. واتە بەرهەمی خواردەمەنی ئێستای جیهان، بەشی نزیک بە ١٠ ، دە، میلیارد نفووسی دەکا.

Intuition of Mechanical Engineers راپۆرتێکی:

دەنووسێ کە زیاتر لە ٣٠% بەرهەمی خواردن پێش ئەوە بگاتە سەرسفرەی نانخواردن، بەهەدەر دەچێ.

Global Food. Waste Not, Want Not.راپۆرتێکی دیکەی:

دەڵێ نزیک بە ٥٠% ی هەموو خواردن بەر لەوە بگاتە دەمی ئینسانەکان لە کەڵک دەکەوێ.

بە پۆخڵەواتکردنی خواردن: ئەو لێکۆڵینەوەیە بریتانیی یە نیشان دەدا کە بەپۆخڵەواتکردنی خواردن دەگەڕیتەوە بۆ کەمی عەمباروساردخانە. یاسای توندی کۆنترۆڵی ماوەی مۆڵەت پێدراوی خواردەمەرنی. گەیشتنی خواردەمەنی بە دەستە و ئەندازەی زیاد لە پێویست بۆ بازار. راپۆرتەکە لە درێژەدا دەنووسێ کە خواردن لە وڵاتە فەقیرەکان لە بەر نەبوونی ساردخانە لە بەین دەچێ. بەڵام خەڵکی وڵاتە دەوڵەمەندەکان خواردنی شەوپاتە وماوەبەسەرچوو فڕێدەدەن.

ئەو ئەندازە خواردەمەنیەی بە هەدەر دەچێ، زوڵمێکە کە لە مرۆڤایەتی دەکرێ” ئەمە بۆچوونی رێکخراوێکە بە ناوی ” . BBC بە Tim Fox

جێی خۆشحاڵیی یە: ئەم ئەندازە زۆرە لە بەرهەمهێنانی خواردن، ئەوە دەگەێنێ کە ئەمرۆ لە جیهان دا ئەوەندە خواردن بەرهەم دەهێندرێ کە تا ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵی دیکە دەتوانێ پێویستی بەشەرییەت دابین بکا. ئەوەش بە مانای ئەوە دێت کە تا ٣ میلییارد نەفووسی دیکە بە جیهانی ٧ میلییاردی ئێستا زیاد دەبێ، لەوڕۆڕا خواردەمەنی پێویست هەیە. بەپێی لێکدانەوە پێوانەییەکانیش، ئامار و ماتەماتیک، حەشیمەتی جیهان تا ساڵەکانی٢٠٨٥ دەگاتە ئاستی ١٠ میلییار کەس.

هەر بەپێی ئەم سەر چاوانە هەر بریتانییەک لە ماوەی ژیانی دا بایی نزیک ٢٢٠٠٠ پۆندی ئینگلیسی خواردن بە هەدەر دەدا.

نیاز بە کۆنترۆڵی زیاتر: لە گەڵ ئەوەش دا لە بەر باشتر بوونی ژیانی بەشێک لە خەڵک، خواردنی گۆشت لە زیادبوون دایە. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت نیاز بە لە کارکردنیی ئینێرژیەکی زۆرە. وامەزەندە دەکرێ کە خواردنی گۆشت تا ساڵی ٢٠٥٠ بە ئەندازەی ٤٠% بچێتە سەر. بۆ بەرهەمهێنانی گۆشتیش ئینێرژی زۆر زیاتر لە خواردەمەنی دیکە پێویستە. بە وێنەیەک لەم بارەیەوە، باسەکە باشتر روون دەبێتەوە: هیکتارێک خاکی ژێر کشتوکاڵ ساڵانە بە ئەندازەی ٢٠ نەفەر برینج یان سێوزەوینی، پەتاتە، سێوک و یەرەڵماسی، بەرهەم دەهێنێ. بەڵام ئەم هێکتارە تەنیا دەتوانێ گۆشتی مەڕوماڵاتی ٢ نەفەربۆ ساڵێک دابین بکا.

بەپێی سەر چاوەی ئەم لێکۆڵینەوە زانستیانە، ساڵێ ٣٠% بەرهەمی سەوزەی وڵاتی بریتانیا لەبەر خراپی کوالیتیان بەرلە دروونەوە و دەسکەنەکردن و هەڵکەندنەوە یی فرێ دەدرێن. زیاتر لە ٥٠% خواردەمەنی لە ئوروپا و ئەمریکا دەخرێتە زەباڵەدانەوە.

لە سەر یەک دوو دەستەی جیاواز هەیە کە بەشی زۆری خواردن بەهەدەر دەدەن.

یەکەم؛ خەڵکی بەتەمەنی وڵاتانی دەوڵەمەندی ئۆرووپایی و ئەمریکایی کە ژمارەشیان زۆرە.

دویەم؛ خەڵکی وڵاتانی خێرا گەشەستێن کە وەک دەوڵەمەندی تازە پێداکەوتوو، خواردنی زۆر بە فیڕۆ دەدەن.

رێکخراویی موهەندیسی مکانیکی بریتانی خوازیارە ئەم ڕێوشوێنانە بۆ کەمتر بەهەدەردانی خواردەمەنی بگیرێتە پێش:

١- عەمبار و ساردخانەی زیاترو شێوەی باشتری عەمبارکردن.

٢- گوازتنەوەی خێراتربۆ ناوەندەکانی فرۆش.

٣- پەیداکردنی زیاتری بازاری فرۆش و کڕین.

٤- بەرهەمی خواردن و خۆراک زیاد نەکرێ.

٥- بەرهەمی خواردەمەنی بەسەر هەژارو برسیی و لێقەوماوان دا دابەش بکرێ.

رێکخراوێکی نۆروێژی بە ناوی ئێف. ئای، ئەی. ئێن دەڵێ ئەگەر نییازپاکێکی سیاسیی لە پشت ئەم ئەندازە زۆرە لە بەرهەمی کشت و کاڵەوە هەبێ؛ ئەوە دەکرێ برسییەکانی دنیای پێ تێر بکرێ. ئەو رێکخراوەیە دەڵێ ئامانجی کۆمەڵگای جیهانیی لە ٤٠ ساڵ لەوە پێشەوە ئەوە بووە کە هەژاری بنەبڕ بکرێ. ئەو رێکخراوەیە دەنووسێ کە ئێستا وەختی ئەوەیە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شوێن ئامانجی هەزارەی خۆیدا بکەوێ کە دەڵێ” هەژاری دەگەیەنێتە نیوەی ئێستا”!

دووڕێکخراوی:

Global Food: Waste Not, Want Not.

Institution of Mechanical Engineers, 2013

دەنووسن کە:”

١- ٣٠ تا ٥٠% خواردەمەنی هەرگیز ناگاتە سەر سفرەی نانخواردن.

٢- لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا ٣٧ تا ٨٠% برینج بەر لە خواردن لە بەین دەچێ.

٣- لە وڵاتی ئۆکڕایین ساڵانە، ٢٥ تا ٥٠% بەرهەمی دەغڵ و دان لەبەین دەچێ.

٤- لە وڵاتی غانا، وڵاتی کۆفی ئەنان، لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ٥٠% بەرهەمی گەنمەشامی، لەبەینچوو.

٥- لە بریتانیا ٤٦%ی هەموو بەرهەمی سێوزەوینی هەر گیز ناگاتە دەستی کڕیارو بخۆر.”

رۆژی نووسینی ئەم وتارە لە :

The Guardian 10.01.2013

Wårt land 11.01.2013

www.vl.no