سپاس و پێزانین

گه‌لی دۆست و براده‌ر و خزم و که‌سان !

زستانی ئه‌مسالیش، ره‌شه‌بای مه‌رگ خۆشه‌ویستێکی له‌ باوه‌ش ئه‌ستاندین و هه‌موومانی تازیه‌بار کرد.

که‌ریمی یه‌کجار له‌ ناودڵان و کاوله‌ نه‌خۆ نه‌دیو، که‌ هیشتا له‌ به‌هاری ژیاندا بوو، بێ‌واده‌ مالئاوایی لیکردین و جوانه‌مه‌رگ بوو.

که‌ریمی جوانه‌مه‌رگمان به‌ سه‌ر هه‌رێمی خۆشه‌ویستی دلی ئیمه‌ وه‌ک بنه‌ماله‌ و خه‌لکی سه‌رده‌شت و مه‌هاباددا گوزه‌ری کرد و له‌ هه‌وارگه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانماندا بوو به‌ تابلۆیه‌کی ئه‌به‌دی جوان.

که‌ریمی روحسووک و ره‌زاشیرینمان، له‌ ناو شه‌پۆله‌ سه‌رکیشه‌کانی ئه‌م ژیانه‌ شێواوه‌دا، پاپۆری ئارامی و هێمنی و خۆشه‌ویستی له‌ زه‌ریای دلاندا مل نا به‌لام داخه‌که‌م زوو وه‌ک ریبواریکی به‌ په‌له‌ جێی هێشتین.

ئه‌م مالئاوایه‌ به‌ ئازاره‌مان به‌ هاوخه‌می ئیوه‌ ئازیزان تا ڕاده‌یه‌ک ته‌حه‌موول کرد و به‌شداری ئیوه‌ خۆشه‌ویستان سێبووری خسته‌ ناو دڵی هه‌موو بنه‌ماله‌مان. به‌شداری خه‌لکی مه‌هاباد له‌ رۆژی به‌ خاکسپاردنی و له‌ پرسه‌که‌یدا، جمه‌ی کۆمه‌لانی خه‌لکی سه‌رده‌شت و ناوچه‌که‌ له‌ پرسه‌ی سه‌ید که‌ریمدا، به‌شداری کوردانی ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌ فینله‌ند، سوید، ئوسترالیا و باشووری کوردستان، له‌ کۆری پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئه‌م جوانه‌مه‌رگه‌مان، هه‌موومانی دلخۆش و منه‌تباری جه‌ماوه‌ری به‌ ئه‌مه‌گ کرد.

راسته‌ که‌ریم ئیمه‌ی جێ هیشت. به‌لام له‌ قابی دڵ و سه‌ندووقی زه‌ین و ئه‌لبوومی یادماندا هه‌ر زیندووه‌ و نه‌به‌د نامرێ و که‌ریمانه‌ ده‌مینیت. هاوکات له‌ گه‌ل یادی که‌ریمدا دلسوزی و هاوخه‌می ئیوه‌ خۆشه‌ویستانیش قه‌ت له‌ یاد ناچێت. سوپاس بۆ هاوخه‌میتان. سوپاس بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانتان، سوپاس بۆ له‌گه‌لماندا ‌بوونه‌کان و سوپاس بۆ زه‌حمه‌ته‌کانتان، ته‌له‌فوونه‌کانتان. سوپاس که‌ له‌ یادماندا بوون و خه‌می له‌ ده‌ستچوونی که‌ریمتان له‌ گه‌ل هه‌لگرتین.

که‌ریم گیان!

هیشتا دونیایه‌ک وته‌ی نه‌وتراومان بۆ یه‌ک هه‌بوو. به‌لیین و په‌یمانمان به‌ یه‌که‌وه‌ هه‌بوو. کاتمان مابوو تا له‌ ساباتی حه‌یران و لاوکدا، ببینه‌ هاواری خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و یارمه‌تیده‌ری له‌ دایکبوونی ژیان بین.

هیشتا کاتمان زۆر بوو تا سه‌رما و شه‌خته‌ و سه‌هۆلبه‌ندانی رۆژه ‌ناخۆشه‌کان، لیک دووربوونه‌کان، بشکێنین و په‌نجه‌ره‌ی چێژ و ئاوات و حه‌سانه‌وه‌ بۆ وه‌رزی خۆشی بکه‌ینه‌وه‌ تا له‌ له‌دایکبوونێکیتردا، ژیان له‌ ئامیز بگرین و قاقا بکه‌ینه‌ گولدانی بزه‌کانمان. ئه‌ی بۆ وا بێواده‌ جێت هیشتین؟

جارێکی دیکه‌ سوپاس و رێز و حورمه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ شیوه‌یه‌ک له‌ شیوه‌کان له‌ ئازاری ئه‌م زستانه‌دا هاوخه‌ممان بوون ، له‌ گه‌لمان بوون. ده‌ستی هه‌موولایه‌ک به‌ گه‌رمی ده‌کوشین.

بنه‌ماله‌کانی سه‌ید عه‌لی، سه‌ید ره‌حیم، سه‌ید ره‌حمان، زارا و توبا و زیبا و ره‌عنا و نه‌شمیل ره‌حیم‌پوور و هەروەها بنه‌ماله‌کانی ئاوات حه‌سه‌نپوور و حامید فه‌قی نه‌بی له‌ فینلاند ، سیامەند حەسەن‌پوور لە ئوسترالیا و سه‌ید حه‌سه‌ن حوسێنی له‌ سوید و ساڵح ڕەشیدی