٨ مارس ،، ئای له‌م رۆژه ! ئه‌وه‌ش کۆرته نووسراوه‌یه‌کی من له سه‌ر رۆژی ژن . بیژه‌ن قاره‌مانی
مرۆ له ناکاو که سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌کانم کرد و به ئاسپای پنجره‌ی ” فیسبووک ” م کردوه ، چاوت رۆژی ڕه‌ش نه‌بیینی قیامت بوو !!!؟ باس باسی ” ژن ، مافی ژن ، یه‌کسانی و به‌رابه‌ری ” بوو ، که‌س نوره‌ی که‌سی نه‌ده‌دا ! سه‌رم سوڕمابوو که چۆن به رۆژیک ئه‌م هه‌مووه فمینیسته سه‌ریان هه‌ڵدا و ئه‌م گه‌شته مانێفیسته‌یان له سه‌ر مافی ” ژن ” نووسی !؟ خۆ ئه‌گەر ژنێک باسی ئه‌م رۆژه و مافی ژنی کردوه ، باوه‌ڕت هه‌بێت سه‌د پیاو زیاتر کومینتاری داناوه . خۆ ئه‌گر رێکخراوه‌یه‌کی سه‌ر به ژنان پیامی تایبه‌تی له‌م رۆژه دا دابێت ، دەفتەری سیاسی هه‌موو حیزبه‌کان پەیامی دوو قات و سێ قاتیان داوه (( چۆن حیزبه‌کان به‌داخه‌وه دوو یا چه‌ند به‌شن )) ! باشه خۆ ئه‌مرۆ 8 مارس هه‌ر چند کاتژمێری ماوه کۆتایی دیت ، سه‌بینی 9 مارسه ئه‌وکات چۆن بیر له مافی ژن و ئه‌رک و برپرسیاریتی ژن له کۆمه‌ڵگا دا ده‌کیته‌وه و چ مافیکی بۆ قائیل دبێت !؟ ڕاسته ” ژن ” له کۆمه‌ڵگای ئێمه دا ده‌چه‌وسیته‌وه و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه و تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتیش نیی ، ئه‌م دیاره‌یی هه‌موو جسته‌ی کۆمه‌ڵگای داگرتووه وه‌ک شیرپنجه‌ی لی هاتووه به‌ڵام ” ژن ” نێوه‌ی کۆمه‌ڵه و به پێ ئه‌م دروشمه دبی هه‌وڵ بۆ مافی نه‌ته‌ویی و ئازادی وه‌ڵات به‌دا ! ئه‌گر ژنی کورد ئه‌مرۆ بشداری له بزوتنه‌وه‌ی رزگایخوازانه‌ی وه‌ڵاته‌که‌ی نه‌کا ، بی گۆمان به مافی یه‌کسانی خۆی ناگا هه‌ر له چوار چیوه دروشم دا دمێنیته‌وه هه‌ر وه‌ک تا ئێستا ماوته‌وه ! چوونه پێشی ئاستی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له هه‌ر کام له بشه‌کانی کوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یی، به‌ڵام حاشا له‌وه‌ش ناکری له کوردستان باکور چ له شاخ و چ له شار تیکه‌ڵ به بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌ویی بووه که خاڵیکی گرینگی بزوتنه‌وه‌ی کورده ! ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی له به‌شه‌کانی تری کوردستان زۆر کم ره‌نگه زیاتر ئه‌رک و مافی ژن له ده‌سه‌ڵات و حیزب ” دروشم ” دیاری ده‌کا و ده‌وری سه‌رکی ده‌گیڕی . جا بوویه له‌م رۆژه مه‌نێش هه‌ر وه‌ک یه‌ک له هه‌ره ” فمینیسته توندره‌وه‌کانی ژنی کورد له تاراوگه ” که له دروشم دانی بێ کردوه ماندو بوو ، هیچ په‌یامیکم نی بۆ ئه‌م رۆژه چۆن ده‌زانم دچیته خانه‌ی ” شعار ” ژنی کورد زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به دروشم به‌ریقه‌داره‌کانی رۆژی هه‌شتی مارس فریووی به‌دی ! هه‌شتی مارس بۆ ژنای وه‌ڵاتانی پێشکه‌وتوو رۆژی سه‌رکه‌ووتنه بۆ ژنانی وه‌ڵاتی من ” دایک ، هاوسه‌ر ، خۆشک ، هاوڕی ، … ” رۆژی نابه‌رابه‌ری و بێ عیداله‌تی ، که ده‌سه‌ڵات ، کۆمه‌ڵگاه ، حیزب ، که‌لتوری دواکه‌وتوو و ته‌نانه‌ت ژن بۆخۆشی له خۆی ده‌کا . مادام که ژن نێوه‌ی کۆمه‌ڵه دبی وه‌ک ئه‌م نێوه‌یی سه‌یری مافی خۆی به‌کا و هه‌ولئ بۆ به‌دا ، جا بۆ ژنی کورد سه‌ره‌تاییترین ماف مافی نه‌ته‌وه‌یی که بی گۆمان مافی هاوبه‌شی ” ژن و پیاوه ” . جێگای خۆیه‌تی ژنانی رۆژهه‌ڵات له‌م رۆژه دا زیاتر بیر له داهاتووی کۆمه‌ڵگاکه‌یان به‌کنه‌وه که تووشی چ قه‌یرانێک بووه به‌ره‌و چ ئاقاریکی نادیار دا تیپه‌ڕ ده‌بێت . کۆمه‌ڵگای ئێمه به گه‌شتی له ناۆخۆ و تاراوگه تووشی قه‌یران هاتووه (( دیاره ئه‌م دۆخه له تاراوگه زۆر زیاتر )) بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م وزعه و کۆتایی ئه‌م ته‌راژه‌دیی ئه‌رکی تاک تاکی کۆمه‌ڵه که هه‌ولی خۆی به‌دا . ژن نێوه‌ی کۆمه‌ڵه ” ژن و پیاو ” پێک هێنه‌ر و ته‌واو که‌ری کۆڵگان! ئه‌رکی وه‌ک یه‌ک و برپرسیاره‌یتی وه‌ک یه‌کیان هه‌یی جا بوویه هه‌ر کۆتاهێک له‌م بواره دا خۆیان لی به‌رپرسیارن . هه‌شت مارس و ئه‌م هه‌موو شوعار و مه‌ڕاسمه کۆتایان پی دێت هێچ شتێک ناگۆردریت تا بۆخومان هه‌وڵی گۆڕین نه‌دین . له بیرتان بێت سه‌بینی 9 مارسه ئاو به ئاور داده‌کریت تا ساڵیکی تر و هه‌شتی مارسیکی تر ….!
به‌ڕێز کاک ڕحمان نه‌قشی سڵاو و ڕێزی تایبه‌ت !
کاکه گیان من به هووی کار و گرفتی رۆژانه به‌داخه‌وه نه‌پرژامه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان بوویه داوای لێبوردن ده‌کم . ئه‌م بیانه زۆر به خیرای ئه‌م کۆرته بووچونه‌م نووسی له سه‌ر مافی ژن و رۆژی ژن . دیاره من روانینم بۆ مافی ژن و کێشه‌ی ژن جیاواز له ئه‌م دروشمانه‌ی که به سیما و قه‌واره‌ی ژنی دا هه‌ڵده‌ڵین . ژن به نێوه‌ی کۆمه‌ڵم ده‌زانم و به پی ئه‌م نیوه‌یه‌ش دبی تیکه‌ڵ به بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد بێت ، که جیاواز له دروشمی حیزبه‌کانه . به‌داخه‌وه تا ئیستاش رولی ژن له بزوتنه‌وه‌ی کوردستان دا دیاری نه‌کراوه هه‌ر کردویانته پاشکوی خه‌باتی پیاوان ! دیاره ئێستاء له هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردستان به‌شداری ژنان له خه‌بات شیوه‌کاری خۆی هه‌یی که له‌م نیوه دا ” باکور ” له شاخ و له شار تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یی و جێگای هیوا و هومیده به نیسبه‌تی داهاتووی ئه‌م وه‌ڵاته به‌ڵام له به‌شه‌کانی تر وا نیی . ……………………. له گه‌ڵ ڕیزم بیژه‌ن