هه‌فپه‌یڤین ده‌گه‌ڵ به‌رێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حدک. ئاماده کردنی : ره‌حمان نه‌قشی
هه‌فپه‌یڤین ده‌گه‌ڵ به‌رێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حدک و به‌رپرسی به‌شی کاروباری یه‌کێتی ئوروپا و به‌شی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کان به‌بۆنه‌ی 8ی مارس
:: پرسیار :تکایه خۆتان بناسێنن و بفه‌رموون که له کەیه‌وه تێکه‌ڵ به خه‌بات و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون؟
:: کاوه ئاهه‌نگه‌ری : پێشه‌کی سڵاو و حورمه‌ت بۆ جه‌نابتان و خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ئه‌م دیمانه‌یه. من وه‌کوو زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه تێکه‌ڵ به کێشه و گرفته سیاسیه‌کان بوومە. من پێموایه که کۆمه‌ڵگای کوردی له باری نه‌ته‌وایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، چینایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئایینیش ده‌چه‌وسێته‌وه، بۆیه ئێمه‌ی کورد زۆربه‌مان هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاشنا و تێکه‌ڵ به‌و گرفتانه‌ین. من بۆخۆم به ره‌سمی له نه‌ورۆزی 1381ی هه‌تاوی ( ئه‌وکات له ئێران ده‌ژیام) بووم به ئه‌ندامی ته‌شکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات. دوای نیشته‌جێ بوونم له وڵاتی بێلژیک له کۆمیته‌ی حیزب درێژه‌م به تێکۆشان‌دا و به دوای له‌تبوونی حیزب له کۆنگره‌ی چوارده‌هەمدا بۆ جێگری کومیته‌ناوه‌ندی خۆم کاندید کرد و هه‌ڵبژێردرام و له کۆنگره‌ی پازده‌هەمیش وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی درێژەم بە تێکۆشان دا. به دوای کۆنگره‌ی چوارده‌وه من به‌رپرسی به‌شی کاروباری یه‌کێتی ئوروپا و به‌شی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کانی حیزبم.
:: پرسیار :پرسی ژن لە کۆمەڵی ئەمرۆی کوردەواریدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
:: کاوه ئاهه‌نگه‌ری : به باوه‌ڕی من دۆخ و چه‌ندوچۆنی ژیانی ژنی کورد هێشتا نه‌گه‌یشتووەته ئاستی پرس بۆ کۆمه‌ڵگا. به زمانێکی دیکه نە ژن و نە پیاوی کورد ، وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی چارەسەرنەکراو یان گرفتێک که پێویستە چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، ناڕواننه پرسی ژنی کورد. جۆرێک که‌متر خه‌می یان چاوداخستن ده‌بینم، بۆیه پێش چوونێکی ئه‌وتۆش به دی ناکه‌م. ئێمە هەرتەنیا نابێ سەیری دۆخی ژیانی ژنی کورد له هه‌نده‌ران بکه‌ین که ئه‌ویش هیچ باش نیه، به‌ڵکوو مادام باسی ژنی کورد بەگشتی ده‌که‌ین، پێویسته ئاوڕ لە دۆخی ژنانی کورد لە شار و گونده‌کانی کوردستان بدەینەوە. به‌داخه‌وه باری ژیانی ژنی کورد که بێشکه و سه‌رچاوه‌ی شه‌پۆلێکی فکری و ته‌شکیلاتی بێ، وه‌ک پرسێکی زیندوو نابینم.
:: پرسیار :چ لە ریزی حیزبەکاندا بن و چ سەربەخۆ بن ئایا کار و چالاکی ژنان و رۆڵ و کارتێکەرییان لەنێو حیزبە کوردیەکان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
:: کاوه ئاهه‌نگه‌ری : له وڵامی پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌م به گرفت یان که‌مایه‌سییه‌ک کرد. بۆیه پێموایه که کۆمه‌ڵگای کوردی به سیاسی و غه‌یره سیاسییه‌وه ژن وه‌کوو ژن به تایبه‌تمه‌ندی خۆی و وه‌ک مرۆڤ به مافی تایبه‌تی خۆیه‌وه نابینێ. ئه‌وه‌ش گرفتێکی گه‌وره‌یه له سه‌ر رێی ژنانی کورد بۆ کارتێکه‌ری و رۆڵگێڕانی خۆیان له‌نێو کۆمه‌ڵگا و حیزبه‌کاندا. لێره‌دا باسی تێکۆشان و زه‌حمه‌ت و حزووری ژنان له ریزی حیزبه‌کان و خه‌باتی پڕشکۆی ئه‌وان نیه، به‌ڵکوو باس له کارتێکه‌ریان له سه‌ر کۆمه‌ڵگای سیاسی و غه‌یره سیاسییه. گوتاری سیاسی حیزبی کوردی هه‌تا ئێستاکه‌ش گووتارێکی پیاوانه‌یه. چاو له ته‌رکیبی جنسییه‌تی حیزبه‌کان به گشتی و رێبه‌ری حیزبه‌کان به تایبه‌تی بکه‌ین، ده‌بینین که پیاوانه‌یه. چاو له سه‌فه‌ر و دانیشتنی هه‌یئه‌ته حیزبییه‌کان بۆ کاروباری حیزبی و دیپڵۆماسی ده‌که‌ین، پیاوانه‌یه. چاو له ده‌زگا و مێکانیزمی په‌روه‌رده و بارهێنانی حیزبه‌کان ده‌که‌ین، پیاوانه‌یه. به گشتی کۆمه‌ڵگای کورد خاوه‌ن رۆح و سیمایه‌کی پیاوانه‌یه. بۆ کۆتایی هێنان به‌و بارودۆخە پێویسته ژنان هاورێ له‌گه‌ڵ پیاوانی باوه‌ڕمه‌ند به مافی مرۆڤ به پێی پلانێکی درێژخایه‌ن بۆ پێکهێنانی گۆڕان و چاکسازی هه‌وڵی جیددی و بێ پسانه‌وه بده‌ن.
:: پرسیار :زۆر جار له زمان پیاوان و یا به‌شێک له ژنان ده‌بێسرێ که ژنان خۆیان له‌سه‌ر پرسی ژنان که‌م ته‌رخه‌من و زۆر چالاک نینن، ئایا ئه‌م وتانه راستن؟
:: کاوه ئاهه‌نگه‌ری : من زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه نیم. ئه‌وه ژنان نین که چالاک نین یان بلێین ژنان بۆخۆیان نایه‌نه مه‌یدان، به‌ڵکوو ئه‌وه گوتار و بارودۆخ و که‌ش و هه‌وای زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگادایه که ئیزن نادا ژنان هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوان چالاک بن. ئه‌م بۆچوونه‌م وه‌ک ئه‌وه دێته به‌رچاو که بلێین کورد له تاران بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی پۆست و رۆڵه سیاسییه‌کان که‌متر خه‌مه. له‌ڕاستیدا وانیه و ئه‌وه سیسته‌م و هەلومەرجە که ئیزنی حزوورێکی عادڵانه و شیاو به کورد نادات. بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنانیش هه‌ر وایه. به گشتی ڕامان، گوتار و کرداری پیاوانه زاڵه و جێیه‌کی بۆ حزووری ژنان نه‌هێشتوەته‌وه. به باوه‌ری من باشترین پێوانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ” مرۆڤ بوون” ه که ده‌توانێ زۆر زووتر بۆ گه‌یشتن به پارسەنگێک له‌م پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تیده‌رمان بێ.
:: پرسیار :هه‌ر وه‌ک ئاگادارن هه‌موو هێز و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان رێکخراوێکیان بۆ پرسی ژن به ناوی جۆراوجۆر پێک هێناوه. ئایا ئه‌و رێکخراوانه تا چ راده‌یه‌ک توانیویانه سەرنجی بیرورای گشتی و یان رێکخراوە نێونه‌ته‌وەییەکان که داکۆکی له مافی ژنان ده‌که‌ن بۆ لای پرس و مافه‌کانی ژنان و یان ئه‌و زۆڵم و نابه‌رانبه‌رییه‌ی که ده‌رحه‌ق به ژنانی کورد ده‌کرێ راکێشن؟
:: کاوه ئاهه‌نگه‌ری : له‌م پێوه‌ندییه‌دا ژنانی نێو ریزی حیزبه‌کان و ئه‌ندامانی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان توانیویانه له قه‌ده‌ر ئیمکانات و ده‌سترۆیشتوویی خۆیان کار بکه‌ن. ئینسافه‌ن زۆریان زه‌حمه‌ت کێشاوه و ئێستاکه چه‌ند رێکخراوی ژنانی سه‌ر به حیزبه‌کانی کوردستان له رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک SIW به‌شدارن. له ئاستی کوردستانیش، رێکخراوه‌کانی ژنانی سه‌ر به حیزبه کوردستانییه‌کان پێکه‌وه تۆڕێکی هاوکاری و پێوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌یه و زۆر جار پێکه‌وه چالاکی و پروژه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هه‌ندێک رێکخراوه‌ی دیکه‌ی تایبه‌ت به ژنان له نێوەخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه که چالاکن. به گشتی ئه‌م شێوه و راده له کار و تێکۆشانه ده‌توانێ له درێژخایه‌ندا له نێوان ژنان و رێکخراوه‌کانی کوردستانی له لایه‌ک و بیانی‌یه‌کان له لایه‌کی‌تره‌وه بۆ درووست‌کردنی تۆڕێکی پێوه‌ندی و هاوکاری به‌سوود بێ. ئه‌وه‌ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا گرینگە، چالاکتربوون و پرۆفیشناڵکردنی خه‌باتی سیاسی ژنانی کورد و رێکخراوه‌کانیان له ئاستی کوردستانی و جیهانیدایه.
:: پرسیار :وەک دوا وتە چ پەیامێکتان هەیە بۆ ژنان و بۆ ئەو مرۆڤانەی داکۆکی لە مافی ژن دەکەن؟
:: کاوه ئاهه‌نگه‌ری : پێش هه‌موو شتێک هیوای سه‌رکه‌وتنم هه‌یه و داوای به‌رده‌وام‌بوونیان له‌م ئه‌رکه ئینسانی، قورس و گرینگه‌دا لێده‌که‌م. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م خه‌باته شیاوه‌دا زۆر گرینگه که کوردستان و کورد ئه‌و جۆره‌ی که هه‌یه بناسرێ و له‌سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌مای پێکهاتەی مێژوویی، کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای خۆمان له‌و خه‌باته بێ پسانه‌وه‌یه‌دا به‌رده‌وام بن.