ئه‌مشۆ بوو. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
ئه‌مشۆ بوو له پێته‌ختی وڵاته‌كه‌م غه‌م باری و دوژمنانم پێكه‌نین، ئه‌مشۆ بوو كه كوردستان‌م زامی هه‌ڵگرت، ئه‌مشۆ بوو كه رووحه‌كان له چوار چرا باڵیان گرت و وه‌ك فرشته فڕینه سه‌ر ئاسمانی نیشتمان و وه‌ك خۆر ، كوردستانیان رووناك كرد و له رۆژهه‌ڵات و باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان، نه‌ته‌وه‌كه‌یان له خه‌و راپه‌راند.
ئه‌م شۆ بوو كه كوردستان نركاندی و، وه‌ك چرایه‌ك داگیرساو له‌به‌ر پێی دوژمنان دا بووه ئاگر و ده‌روونیان ده‌سووتێنێ. ئه‌مشۆ بوو كه مه‌له‌كان له خه‌و هه‌ستان و له سه‌ر ئاسمانی نیشتمانمان بۆ سه‌ركرده‌كان شینیان گێڕا، ئه‌مشۆ بوو كه قه‌ندیل له گه‌ڵ تاران و دمشق و به‌غدا و ئانكارا كه‌وته مل‌ملانه‌و په‌یامی نه‌به‌زی به نه‌ته‌وه‌ی كوردی دا، ئه‌مشۆ بوو كه ئارارات سه‌ری به‌رزی هه‌ڵبڕی و له هه‌ر چوار لاوه بانگی له نه‌یارانی كورد كرد و گوتی : خه‌یاڵتان خاوه و قازیه‌كان نامرن و له جێی هه‌ر دارێك هه‌زاران نه‌مام ده‌ڕوێن و به ده‌وره‌ی گشت كوردستان دا ده‌بنه په‌رژین و كوردستان ده‌پارێزن، ئه‌مشۆ بوو كه داڵاهۆ بانگی له نه‌یارانی كورد كرد و په‌یمانی له گه‌ڵ رۆڵه‌كانی به‌ست كه تا سه‌ر كه‌وتنی یه‌كجاری سه‌نگه‌ری به‌ربه‌ره‌كانیان له گه‌ڵ دوژمنانیان بێت و زه‌ره‌یه‌ك نه‌له‌رزێت.
به‌ڵێ، دوژمنانی كورد و كوردستان قازیه‌كانیان له دار دا، به‌ڵام هه‌زاران قازی مه‌یدانی خه‌باتیان گرته‌به‌ر و نه‌یانهێشتوه سووك و ساده كوردستان جێی رمبازێنی نه‌یاران بێت و ئیستا له زۆربه‌ی كوردستانی گه‌وره دا وه‌زعه‌كه گۆڕاوه و كورد له شوێنێكی‌تر و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان یه‌ك ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاڵاكه‌شی له به‌ر ده‌ركی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه و ئه‌وه‌ی قازیه‌كان ده‌یانهه‌ویست دێته دی .
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی ، رێكه‌وتی 10/1/ 1392ی هه‌تاوی