وه‌سێتنامه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د
كه‌یومه‌رس ساڵح** ده‌نووسێ: بۆ ته‌واوكردنی راپۆرت چوومه به‌ندیخانه. كاتێك له‌ته‌ك یه‌كێك له ئه‌فه‌سه‌ركان‌دا چوومه نێو به‌ندیخانه،قازی محه‌ممه‌د خه‌ریكی نوێژكردن بوو، ئه‌فسه‌ری ئاماژه پێ‌كراو هه‌واڵی به‌ڕێكردنی قازییه‌كانی بۆ تاران پێیان گه‌یاند. سه‌در‌و سه‌یفی قازی زۆر خۆشحاڵ بوون، به‌ڵام قازی محه‌ممه‌د له بوون و راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه‌ی ئێمه چووكه‌ترین ئاڵوگۆڕێكی له خۆی نیشان‌نه‌دا. قازییه‌كان كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆكرده‌وه‌و داوایان له ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی كرد بۆ دابینكردنی خه‌رجی سه‌فه‌ر له ماڵه‌وه‌یان پووڵیان بۆ بێنن به‌ڵام ناوبراو وتی به‌رپرسایه‌تیی سه‌فه‌ره‌كه‌و دابینكردنی تێچووی له ئه‌ستۆی سوپایه. هه‌ركام له قازییه‌كان له‌گه‌ڵ ده سه‌ربازیچه‌كداردا، سواری ماشینێكی نیزامی بوون. عه‌سری هه‌ر ئه‌و رۆژه رێوشوێنه‌كانی یاساغبوونی هاتووچۆ‌و حكوومه‌تی نیزامی له مه‌هاباددا راگه‌یاندران. له گۆڕه‌پانی چوارچرادا خانوویه‌كی سێ‌قات هه‌بوو كه ده‌رگایه‌كی به‌ره‌وڕووی گۆڕه‌پانه‌كه ده‌كرایه‌وه. له رۆژێك له‌مه‌وپێشه‌وه ئه‌م ماڵه به بیانووی جێگیركردنی كاتیی شاندی نێردراو چۆڵ‌كرابوو. ماشینی قازی محه‌ممه‌د كه له پێش دوو ماشینی دیكه‌وه ده‌چوو له مه‌یدانی چوارچرادا وه‌ستا.
قازی محه‌ممه‌د پرسی بۆ لێره‌دا رادوه‌ستن؟ ئه‌فسه‌ره‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: سه‌ره‌تای چوونی ئێوه بۆ تاران، لێره‌وه‌یه. كاتێك قازی محه‌ممه‌دله ماشین دابه‌زی‌و چووه داڵانه‌كه‌وه، دادستان نیكوزاد‌و چه‌ند سه‌ربازی چه‌كداری له ته‌ك سه‌رۆكی بێهداشت كه تازه له تارانه‌وههاتبوو، دی له‌سه‌ر مێزێك قورئانێك دانرابوو. دادستان سه‌رهه‌نگ نیكوزاد حوكمی دادگای خوێنده‌وه‌و به قازیی راگه‌یاند حوكم هه‌رچیخێراتر ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێ. سه‌رهه‌نگ نیكوزاد به قازی وت: هه‌رچی خێراتر وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ك داڕێژن. قازیش زوو له پشتی مێزدا دانیشت‌و نووسینی وه‌سیه‌تنامه‌ی ده‌ست پێ‌كرد. له ماوه‌یه‌كی كورت‌دا چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی نووسی به‌ڵام زوو ماندوو بوو‌و داوای له مه‌لامه‌هابادییه‌كان كرد وته‌كانی له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌دا بنووسن. قازی محه‌ممه‌د زۆر له‌سه‌ره‌خۆ قسه‌ی ده‌كرد: فڵان زه‌وی‌و فڵان شوێن‌و فڵانمزگه‌وت‌و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه دامه‌زرێنن تا داهاتووان كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرن. كاتێك وه‌سیه‌تنامه‌كه ته‌واو بوو، 2:30 بهنوێژخوێندن‌و “راز‌و نیاز” له‌گه‌ڵ خودا تێ‌په‌ڕی. دادستان به ته‌واوی له درێژه‌كێشانی نوێژی قازی محه‌ممه‌د تووڕه ببوو. پاش ته‌واو بوونی “راز‌و نیاز”، قازی داوای له دادستان كرد بابه‌تگه‌لێكی دیكه به ناوی خه‌ڵكی كوردستان به وه‌سیه‌تنامه‌كه زیاد بكا. دادستانبڕیاری‌دا پێنووس‌و كاغه‌ز ئاماده بكه‌ن. قازی محه‌ممه‌د به مه‌لای وت هه‌رچی ده‌یڵێم بینووسه. مه‌لا وه‌ڵامی دایه‌وه قوربان چی بنووسم؟
ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم بینووسه. كه‌یومه‌رس ساڵح له درێژه‌دا ده‌ڵێ:قازی محه‌ممه‌د بابه‌ته‌كانی به فارسی ده‌ربڕی‌و داوای له مه‌لا كرد به كوردی بیان نووسێ. مه‌لا وتی: به كوردی نازانم بنووسم. قازی محه‌ممه‌د به ناڕه‌حه‌تییه‌وه وتی: ئه‌مه‌ش یه‌كێكی‌تر له مه‌ینه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد”و ده‌ستی كرد به نووسین”.
بسم الله الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه‌ی زۆر لێ‌كراو، بێ‌به‌ش‌و چه‌وساوه‌ی كورد! برایانی به‌ڕێز! له دوایین ساته‌كانی ژیان‌دا بابه‌تگه‌لێتان وه‌ك ئامۆژگاری پێ ده‌ڵێم.
بۆ ره‌زامه‌ندیی خودا ده‌ست له دوژمنیی یه‌كتر هه‌ڵ‌گرن، یه‌ك بگرن‌و بۆ پشتیوانی له یه‌كتر هه‌ڵ‌سن، له به‌رابه‌ر دوژمن‌دا راوه‌ستن،خۆتان به نرخێكی كه‌م به دوژمنه‌كان مه‌فرۆشن. دوژمن ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به قازانجه‌كانی ئێوه‌ی ده‌وێ. پاش ئه‌وه ئیتر زیاتر له تڵپه‌یه‌كنین.
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرن، زۆردان، نامه‌رد‌و بێ‌ویژدانن، رازی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كیه‌تیی‌و پێكه‌وه بوونه. ئازادیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی به پشتیوانیی گشت نه‌ته‌وه‌كه‌یه، نه‌ته‌وه‌ی یه‌كنه‌گرتوو هه‌میشه له ژێر ده‌سه‌ڵات‌دایه. ئێوه نه‌ته‌وه‌ی كورد شتێكتان له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كه‌م نیه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه پیاوه‌تی، غیره‌ت‌و ئازایه‌تیی ئێوه فره زۆرتره. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له به‌ندی دیلی رزگاریان بووهیه‌كگرتوو بوون‌و ته‌واو. ئێوه‌ش ده‌توانن به یه‌كگرتوویی‌و هاوپێوه‌ندی زه‌نجیری دیلێتی پچڕێنن. ئێره‌یی، خه‌یانه‌ت‌و خۆفرۆشی وه‌لانێن. ئیتر فریوی دوژمنان مه‌خۆن. دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر تاقم‌و گرووپ‌و ره‌نگ‌و ره‌گه‌زێك، هه‌ر دوژمنه، بێ به‌زه‌یی‌وویژدانه. ئێوه له‌گیان یه‌ك به‌رده‌دا تا به قازانجه‌كانی خۆی بگا، به به‌ڵێنیگه‌لی درۆزنانه، ئێوه ده‌خڵه‌تێنێ. له ئیسماعیل ئاغای شكاك تاجه‌وهه‌رئاغای برای‌و حه‌مزه‌ئاغای مه‌نگوڕ‌و چه‌ندین‌و چه‌ند قاره‌مانێكی دیكه، فریوی ئه‌م زۆرداره مه‌لعونانه‌یان خوارد‌و ناپیاوانهشه‌هید كران. هه‌موویانیان به قورئان‌و سوێند فریودا، ئاخر ئه‌مانه كه‌ی له قورئان‌و سوێند تێ‌ده‌گه‌ن، وه‌فا له لای ئه‌م كۆمه‌ڵه، شمه‌كی بازاڕه. له رێگه‌ی خودا‌و بۆ ره‌زامه‌ندیی ئه‌و پشتی یه‌كتر چۆڵ مه‌كه‌ن‌و یه‌كگرتوو بن، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌نگوێنتان پێ‌بدا، تێكه‌ڵبه‌ژه‌هره. فریوی سوێنده درۆزنه‌كانی مه‌خۆن. ئه‌گه‌ر هه‌زار جار سوێند بخۆن دووباره هیچ ئامانجێكیان جیا له له‌نێوبردنی ئێوه نیه.
له دوایین كاتژمێره‌كانی ژیانم‌دا خودا به شایه‌تی ده‌گرم كه له رێگای ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ریی ئێوه‌دا گیان‌و ماڵی خۆم به‌خت كرد‌و له هیچهه‌وڵێك كۆتاییم نه‌كرد. له لای ئه‌مانه، كوردبوونی ئێوه تاوانه، سه‌رو گیان‌و ماڵ‌و شه‌ره‌فی ئێوه له لایان حه‌ڵاڵه. ئه‌وان چونكه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ناتوانن له به‌رانبه‌ر ئێوه‌دا راوه‌ستن، هه‌میشه هانا بۆ فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه ده‌به‌ن. شا‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی به جاران په‌یامیاننارد كه بۆ وتووێژ ئاماده‌ن‌و مه‌یلی خوێن رشتنیان نیه، به‌ڵام من ده‌مزانی ئه‌وان درۆده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌یانه‌ت، خۆفرۆشی‌وفریوخواردوویی هێندێ له سه‌رۆك عه‌شیره‌كان نه‌بووایه، كۆمار هیچكات شكستی نه‌ده‌خوارد. وه‌سیه‌ت ده‌كه‌م منداڵه‌كانتان فێری زانست‌و عیلم بكه‌ن. نه‌ته‌وه‌ی ئێمه شتێكی له نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان كه‌م نیه، جیا له زانست‌و عیلم.
فێری زانست بن تا له كاروانی مرۆڤایه‌تی دوا نه‌كه‌ون. زانست، چه‌كی له‌نێوبردنی دوژمنانه، دڵنیابن ئه‌گه‌ر به دوو چه‌كی یه‌كیه‌تی‌وزانست پۆشته ببن، دوژمنان كارێكیان بۆ ناچێته پێش. ئێوه نابێ به مردنی من‌و براكان‌و ئامۆزاكانم ترس بچێته دڵتانه‌وه. هێشتاقاره‌مانگه‌لێكی زۆر ده‌بێ گیان فیدا بكه‌ن تا داری ئازادیی كوردستان بگاته به‌رهه‌م. دڵنیام پاش ئێمه‌ش قاره‌مانگه‌لێكی دیكه هه‌ن كه فریو بخۆن، به‌ڵام هیوادارم مه‌رگی ئێمه ببێته ده‌رسی عیبره‌ت بۆ سه‌رجه‌م خه‌باتگیڕانی ئازادیی كوردستان. وه‌سیه‌تێكی دیكه‌م بۆ دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌یه. له خودای گه‌وره داوای ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی خۆتان بكه‌ن. شایه‌ت له خۆتان بپرسن بۆ من سه‌رنه‌كه‌وتم؟ لهوه‌ڵام‌دا ده‌بێ بڵێم به خودا سه‌ركه‌وتووی راسته‌قینه منم. چ نێعمه‌تێك له‌وه سه‌رتره كه سه‌رو ماڵ‌و گیانم له رێگای نه‌ته‌وه‌و نیشتمانم‌دا به‌خت بكه‌م. باوه‌ڕ بكه‌ن من جاران داوام له خودا كردوه ئه‌گه‌ر بمرم به شێوه‌یه‌ك گیان له‌ده‌ست بده‌م كه به روومه‌تی سووره‌وه له لایخودا‌و پێغه‌مبه‌ر‌و نه‌ته‌وه‌كه‌م دا ئاماده بم. وه‌ها مردنێك سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌یه.
خۆشه‌ویستانم! كوردستان، نیشتمانی كورد‌و ماڵیه‌تی. هیچ كه‌سێك مافی ئێره‌یی‌و به‌خێڵی نیه هه‌موو له ماڵی خۆیان‌دا ئازادن. هه‌رچی لهده‌ستتان دێ بۆ ئازادیی كورد كۆتایی مه‌كه‌ن. ئیتر نابێ له‌سه‌ر رێگای ئه‌و كه‌سانه‌دا كه به‌رپرسایه‌تی ده‌گرنه ئه‌ستۆ راوه‌ستن. له به‌رد خستنه رێگه ده‌ست هه‌ل‌َگرن‌و ئه‌ركه‌كانتان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ببه‌ن. دڵنیابن براكورده‌كه‌تان له دوژمنی بێگانه زۆر باشتر. ئه‌گه‌رمن به‌پرسایه‌تیم وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتبایه ئێستا له پای چێوه‌ی داردا نه‌بووم و له لای بنه‌ماڵه‌كه‌م رۆژه‌كانم ده‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌ركی من،به‌رزترین ئامانجم بوو و، تا پێی گیان راوه‌ستام. به هیوای خوداوه‌ندی گه‌وره، له ئاكام‌دا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سه‌رده‌كه‌ون.
١/ بڕواتان به خودا‌و ماجا‌و من عندالله و پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌م ‘ص’ هه‌بێ‌و ئه‌ركه دینییه‌كانی خۆتان به
باشترین شێوه به‌ڕێوه ببه‌ن.
٢/ یه‌كیه‌تی‌و هاوپێوه‌ندی، ره‌مزی سه‌ركه‌وتنه. ئێره‌یی‌و خۆفریودان وه‌لابنێن‌و له وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی‌و
خزمه‌تكردن‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتر كێ‌به‌ركێ بكه‌ن.
٣/ زانست‌و ئاگایی خۆتان به‌رنه‌سه‌رێ تا فریوی دوژمنان نه‌خۆن.
٤/ هیچ كات دوژمن به دۆست مه‌زانن چونكه دوژمنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان‌و دینتانه.
٥/ خۆتان بۆ چه‌ند رۆژ ژیان له‌م دنیا له ناوچووه‌دا مه‌فرۆشن. مێژوو سه‌لماندوویه كه دوژمن به‌چووكه‌ترین بیانوویه‌ك، ده‌ست بۆ كوشتار‌و سه‌ركوت ده‌با.
٦/ خه‌یانه‌ت به یه‌كتر مه‌كه‌ن نه خه‌یانه‌تی سیاسی‌و نه خه‌یانه‌تی ماڵی‌و گیانی‌و نامووسی خه‌یانه‌تكار له‌لای خودا‌و گه‌ل رووڕه‌شه‌و خه‌یانه‌ت، له ئاكام‌دا بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
٧/ له‌ته‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی دا، بێ خه‌یانه‌ت ئه‌رك به‌ڕێوه‌بردن هاوكاری بكه‌ن. خودای نه‌خواسته‌هیچكات مه‌بنه سیخۆڕی بێگانه.
٨/ ئه‌و شوێنانه‌ی له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێ كردون ‘مزگه‌وت، قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه’ هی‌خۆتانن، به باشترین شێوه كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرن.
٩/ واز له شۆڕش مه‌هێنن تا له‌ژێرده‌سته‌یی ده‌رباز بن. ماڵی دنیا هیچ نیه، ئه‌گه‌ر نیشتمانێكتان هه‌بێ،سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌كتان هه‌بێ‌و ماڵ‌و خاك‌و نیشاتمانتان هی خۆتان بێ، ئه‌و كات هه‌موو شتێكتان ده‌بێ،هه‌م سامان هه‌م ده‌وڵه‌ت، هه‌م ئابڕو و هه‌م نیشتمان.
١٠/ گومان ناكه‌م جیا له مافی خودا ‘حق الله’، مافێكی دیكه له ئه‌ستۆم بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ست ده‌كا قه‌رزێكی به‌لامه‌وه‌یه بچێته لای میراتگرانم. تا ده‌ست نه‌ده‌یه ده‌ستی یه‌كتر، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر نابێ. له یه‌كتر زۆر مه‌كه‌ن چونكه خوداوه‌نددوژمنی زۆردارانه.
هیوادرام وته‌كانموه‌رگرن، خوداوه‌ند ئێوه به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سه‌رخات.
مراد ما نصیحت بود و گفتیم “مه‌به‌ستی ئێمه ئامۆژگاری بوو وتمان” حوالت با خدا كردیم و ر‌فتیم
“سپاردمان به خودا‌و رۆیشتین”
خزمه‌تگوزاری نه‌ته‌وه‌و نیشتمان محه‌ممه‌د قازی سه‌رچاوه: كتێبی ” قازی محه‌ممه‌د‌و كۆمار له ئاوێنه‌ی‌به‌ڵگه‌كان”دا ، بێهزاد خۆشحالی، ١٣٨٠، هه‌مه‌دان * زورگێڕدراوی ده‌قی فارسی “وه‌صیت‌نامه قازی‌محمد”ه كه فارسییه‌كه‌ی له به‌شی رێبه‌رانی شه‌هیدی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان وه‌رگیراوه. كه‌یومه‌رسساڵح، هه‌واڵنێری سوپای شه‌هنشایی ئێران كه خۆی له دادگای قازییه‌كاندا به‌شداربووه‌و له به‌رئه‌وه‌ی كه خوشكه‌زای سه‌ر له‌شكر فه‌ریدوون جه‌م، شووی شه‌مس”خوشكی شای ئێران” بووه، بڕواپێكراوی ده‌رباری شا بووه.
راپۆرتی ره‌وتی دادگایی كردنی قازییه‌كان كه له لایه‌ن كه‌یومه‌رس ساڵحه‌وه نووسراوه، له تایبه‌تنامه‌یه‌ك‌داچاپ بووه‌و بۆ خوێندنه‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی دراوه‌ته ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رز‌و جێگای بڕواكانی شا .
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی پێشەوای گەلی کورد قازی محەممەدی نەمر
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی سەرۆکی کۆماری کوردستان پێشەوای نەمر