رووح و و بیری قاسملوو، زه‌ریا بوو، به‌چڵكه‌باران، لێڵ نابێ. ئەحمەد مەکڵاوەیی
پاش ئه‌و هه‌موو فیداكاری و، كوێره‌وه‌ری و، زه‌حمه‌ت و تێكۆشان و، ده‌ربه‌ده‌ری و، بی خه‌وی و خواردن و، لێدانی ئه‌و هه‌موو سه‌رماو گه‌رماییه و، تێرۆر كرانی، ئیستاش وه‌ك رابردوو، تاك و ته‌ریك هه‌ن كه زۆر ناجوانمێرانه دوور له ئه‌خلاقی ئینسانی و، به شێوه‌ی دوژمنانه بۆ قاسملووی شه‌هید ده‌ڕوانن و له ناو ماڵی ئه‌به‌دیشی دا وازی لێ ناهێنن و بۆختانی پێده‌كه‌ن و نا ره‌وایانه و به قازانج دوژمنانی كورد له سه‌ری ده‌دوێن كه وته و، قسه‌كانیان له دڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا زۆر له و فیشەکانەی پێی تیرۆر كرا، به‌ژانتر و دوژمنانه‌ترن .
ئه‌وه‌ی قاسملوو بۆ كورد كردوویه‌تی، ئێستاشی له گه‌ڵ دا بێت هیچ رێبه‌رێكی كورد نه‌یكردوه و نه‌یتوانی بیكات.كه ئه‌وه ده‌ڵێم ، به به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێم و له مه‌یدانی كرده‌وه دا دیار بوو، دوكتور قاسملوو، له‌و سه‌رده‌مانه دا كه له زۆر شوێن و له زۆر باره‌وه ناوهێنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد تاوان بوو، هێنای كـتێبێكی به ناوی كوردستان و كورد نووسی و هاویشتیه به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه به چه‌ندین زمانی جیهانی وه‌رگێڕدرا و كه‌وته نێو دانیشگاكانی وڵاتانی بێگانه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی له باره‌ی ناساندنی كورد و كوردستانه‌وه به نه‌ته‌وه كورد كرد، له باره‌ی بازده‌ی شێوه‌ی ناسینی چۆنیه‌تی هه‌ڵدانی ئابووری خزمه‌تی گه‌وره‌شی به كۆمه‌ڵگای مرۆڤایەتی كرد كه گه‌ڵی كورد قه‌ت له بیری ناچێت و ئیستاشی له گه‌ڵ دا بێت زۆر له ئابووری زانانی به‌ناوبانگی دونیا كه له حاڵی حه‌یات دان، وێڕای زۆر له كار به ده‌ستانی پایه به‌رزی وڵاتانی دونیا كه ئه‌مڕۆ هه‌ر كامیان له وڵاتانی خۆیان دا نه‌خشی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن، شانازیان به قاسملوو ده‌كرد.
قاسملوو قه‌ت نه‌بووه دار ده‌ستی كه‌س بێت و هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی خۆی و حیزبه‌كه‌ی پاراست و، له ژیانی دا له به‌ر كه‌س و دوژمن هه‌ڵنه‌هات و، شێرانه له مه‌یداندا راوه‌ستا و، تۆسقاڵێكیش شه‌رمی له دوژمن و كه‌سه خۆ به زۆر زان و دۆڕاوه‌كان هیچ له ده‌ست نه‌هاتوه‌كان نه‌كرد.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ تاوان بۆ قاسملوو درووست ده‌كه‌ن و به ترسه‌نۆك و دزی داده‌نێن. فه‌رقیان نیه له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ تيرؤريان كرد‌و له رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات دا ته‌وهینیان پێ كرد..
دوكتور قاسملوو سه‌رده‌مانێك ده‌چوو پاره‌ی له باوكی ده‌ستاند و كاری حیزبی پێ ده‌كرد وخزمه‌تی یه‌كیه‌تی لاوان پێ ده‌كرد و تایپی بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان پێ ده‌كڕی، به‌ڵام وه‌ك ئیدی ماستاوی بۆ ئه‌م و ئه‌و نه ده‌گرته‌وه .
من پرسیار له‌وانه ده‌كه‌م كه تۆمه‌تی بێ هووده له قاسملوو ده‌ده‌ن، كێ بوو دوكتور قاسملووی له كوردستان و له به‌غدا به ده‌ركردن دا؟؟؟
ئه‌وه قاسملوو بوو له‌و كاته دا كه حیزبی به‌عسی عێراقی داوای له رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان كرد كه شت له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردی باشوور و شه‌خسی بارزانی نه‌مر بنووسێ، ره‌دی كرده‌وه و ئاماده نه‌بوو خیانه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات و به‌غدای به جێهێشت و له سه‌ر ئه‌وه رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌كه‌ی پرش و بڵاو بوو.
ئه‌وه قاسملوو بوو كه له پێوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستان له گه‌ڵ حیزبی به‌عسی عێراق دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی و حیزبه‌كه‌ی پاراست كه نموونه‌ش بۆ ئه‌م راستیه، ئه‌مه‌یه كه: پاش رووخانی رێژیمی حیزبی به‌عسی عێراقی، دوكتور مه‌حموود عوسمان ئه‌ندامی پارلمانی سه‌ربه‌خۆ، له‌پارلمانی عێراقی ئیستادا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا كه حیزبی دێموكراتی كوردستان له قه‌ڵای ده‌شتی كۆیه بۆی پێك هێنا، گوتی: شانازیه بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستان كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پیوه‌ندیه‌یی نێوان حیزبی به‌عس و حیزبی دێموكراتی كوردستان، پاش رووخانی حیزبی به‌عسی عیراقی كه ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و مه‌داركه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته كه‌وته به‌ر ده‌ستی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كان، یه‌ك شتی تێدانه‌بووه به زه‌ره‌ری خه‌ڵكی كورد له باشووری كوردستان بێت و، به‌ڵكوو زۆر شتی باشیان تێدا بوو كه بۆ ئه‌مه ده‌بێت ئێمه و ئیدی ده‌رسیان لێوه‌ربگرین و لێیانه‌وه فێر ببین.
قاسملوو قه‌ت رێبه‌رانی كوردی له هیچ شوێنێكی كوردستان به جاش و خائین دانه‌ناوه و نه‌زانیوه، به‌ڵام ئه‌و تاك و ته‌ریكانه ئه‌مڕۆ پشتیوانی له به‌زیو و وابه‌سته‌كان ده‌كه‌ن، به‌زیوه‌كانیان، قاسملوو یان به جاش داده‌نا و و خودی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دیشیان به خیانه‌تكار له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
دوكتور قاسملوو له هیچ كاتێك دا فه‌رقی به سه‌ددام و خومه‌ینی و محه‌ممه‌د شا و ئیدی نه ده‌كرد، نموونه‌ش بۆ ئه‌م راستیه ئه‌مه‌یه كه: له كاتی خۆیدا، رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی كه به داخه‌وه له حاڵی حازردا ناوه‌كه‌م فه‌رامۆشكردووه، كه له باره‌ی رێژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێنه‌وه پرسیارله قاسملوو ده‌كات. قاسملوو ده‌ڵێت: بۆ ئێمه سه‌ددام و خومه‌ینی هه‌ر یه‌كن، به‌ڵام جارێ با خومه‌ینی برووخێنین و، ئه‌وكات نۆره‌ی سه‌ددام_ه .
ده‌بێ ئه‌و پیاوه گه‌وره كێبێت كه هێنده به سامه و له تاران دوكتور قاسملووی له به‌ر هه‌ڵات بێت؟؟؟! ماشا‌ڵڵا له‌م …. .
قاسملوو، كه‌سێك بوو، شه‌خسییه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو بوو كه دوای تیرۆر كرانی، هه‌زاران منداڵی كوردی به ناوه‌وه كراوه، تازه قاسملوو له ناو كوردان دا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر وایه و ده‌ریایه‌كه کە هەموو کات شەپۆلان دەدا و کەنارەکان ئاوەدان دەکاتەوە و کەسیش ناتوانێ پێش بە شەپۆلەکانی ئەو دەریا گەورەیە بگرێ.
لێره داناچارم كه ره‌خنه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ر دوو باڵی دێموكرات بكه‌م كه له‌م لاو له‌و لایان ڕا کەسانێک تاك و ته‌ریك و زۆر دوژمنانه و دڵره‌قانه هێرشی نارەوا و بەدکارانە دەکەنە سەر قاسملووی رێبه‌ر و به‌ئه‌زموونمان، بەڵام ده‌نگیان لێوه نایه‌ت.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی، رێكه‌وتی 6/2/1392