گوڵه به‌رۆژه. نزار کوێستانی
گوڵه به‌رۆژه
جوانه گوڵی گه‌لاوێژه !
گه‌رچی گوڵی ته‌مه‌نت زوو تێ ده‌په‌ڕێ
زه‌رده گزینگی نیگاکانت
له کاتی کرانه‌وه و چه‌مانه‌وه‌ی
بزه‌ی خۆرا…
به‌ره ، به‌ره هه‌ڵ ده‌وه‌رێ
گه‌رچی بوختانچی زۆر بوختانت پێ ده‌که‌ن
به‌ڵام تو !
هه‌تا به‌ر نه‌گری
سه‌ر له سووردان
به شوێن خوردا هه‌ڵ ناگری
ئه‌و ده‌مه‌ش که کرنۆشی نوشتانه‌وه‌که‌ت ، ده‌س پی ده‌که‌ی
سه‌دان ملوانکه له ملی خاکه‌که‌ت ده‌که‌ی
هه‌ر چه‌ند گوڵی ته‌مه‌نمان زوو تی ده‌په‌ڕێ
ده‌بێ ئاگایه‌کێشمان ئا له‌م گوڵه بێ
توش وێنه‌ی په‌پووله که له خوشی مومدا بێ قه‌راره.. …
تا هه‌ڵپڕوزان
گێژ ده‌خۆێ ئازادانه به ده‌وری خۆرا وه‌ک ئاواره
به بێ وچان
نزار کوێستانی