ئاگاداری سێمینارێك بۆ شیكردنەوە و لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوی مه‌ریوان و چالاكییه‌كانی دوای ئه‌و ڕووداه
سێ ڕێكخراوی ژنانی كورد له تاراوگه، ڕێكخراوی مافی ژنی كورد، یه‌كێتی ژنانی دێمۆكڕاتی كوردستان و ژنانی كورد له ئۆپسالا له چوارچیوه‌ی كارێكی هاوبه‌ش سێمیناریك بۆ باس و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوی مه‌رێوان پێك‌دێنن. ئه‌و سێمیناره ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 4ی مانگی مای له ئاكسێلس‌به‌ری له ستۆكۆڵم له كاتژمێر 13.00 هه‌تا 16.00 به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌ڕ‌ێزان هێرش ناسری، گوڵاڵه شه‌ڕه‌فكه‌ندی، ناهید موكری، شه‌ماڵ كاوه له ڕوانگه‌ی جواروجۆرەوە ئه‌م ڕووداوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و پێشوازی له ڕاوبۆچوونی ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌ن.
پێویستی ئاوڕدانه‌وه له ڕوانگه‌ی جوراوجۆرەوە له ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئێمه‌ی هانداوه به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخانه له مێژووی یه‌كسانه‌خوازی كورددا بۆ گرتنی ئه‌م سیمیناره هه‌نگاو هه‌ڵبگرین و داوا له ئێوه ئازیزان بكه‌ین كه هاوكار و پشتگیرمان بن.
كات: شه‌ممه 4ی مای
كاتژمێر: 13 تا 16 دوای نێوەرۆ
شوێن: سێرویس هوس، ئاكسێلس به‌ری، ستۆكهۆڵم
Axelsberg torg 3