به یادی هێمای خوێنكارانی كورد. ئەحمەد مەکڵاوەیی
45 سال به‌ر له ئێستا، له شه‌وی 11/2/1347ی هه‌تاوی دا، ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان كه له ناوچه‌كانی بانه دا خه‌ریكی كار‌و تێكۆشانی حیزبی بوون، له كوێستانه‌كانی ناوچه‌ی میدانانه‌وه. داگه‌ڕانه خوارێ و به‌ره‌و ناوچه‌ی حه‌وته‌وانانی بانه كه‌وتنه‌ڕێ و، هه‌ر ئه‌و شه‌وه سه‌ریان له چه‌ند گوندی ئه‌و ناوچه‌دا.
له‌و كاته دا كه به‌ر جاده‌ی رێگای سه‌رده‌شت بۆ بانه ده‌بن، له نزیك گوندی حه‌سه‌ناوا، هه‌ڵكه‌وتوو له نزیك شاره‌دێی گوندی كۆخان،كه پاسگایه‌كی مه‌ركه‌زی رێژیمی شای لێ ده‌بێت، كوێخا شه‌ریفی مێره دێ یا كێله شینی سه‌ر شیوی سه‌قز، كه به ده‌ستووری ساواك خۆی خزاندبووه نێو تێكۆشه‌رانی ئه‌و كاتی دێموكرات، به مه‌به‌ستی ئاگادار كردنی دوژمن له پیشمه‌رگه له ناوچه كه دا، گولله‌یه‌ك ده‌ته‌قێنێ و ده‌ڵێت له ده‌ستم ده‌رچوو.
پێشمه‌رگه‌كان له‌وه به دوا زۆرله كوێخا شه‌ریف نیگه‌ران ده‌بن و ئه‌و شه‌وه تا ده‌كه‌ونه ئێوارێ، هه‌ر له ژێر چاوه‌دێری ده‌گر ن.
ئێواره‌ی ئه‌و رۆژ ، یانی ئێواره‌ی 11 له سه‌ر 12ی 2ی 1347ی هه‌تاوی به مه‌به‌ستی كاری حیزبی ده‌چنه گوندی دارێنه و، به سه‌ر یه‌ك دوو ماڵدا دا، به‌ش ده‌بن.
له‌و كاته دا كوێخا شه‌ریفی خائین كه برازایه‌كی خۆشی له گه‌ڵدا ده‌بێت، ده‌رفه‌ت په‌یدا ده‌كات و زۆر ناجوانمێرانه ته‌قه له كاك ئیسماعیلی شه‌ریف زاده ده‌كات و به تووندی ده‌ستی بریندار ده كات.
به دوای ئه‌وه دا، ئه‌و خائینه راده‌كات وده‌چێته گوندی سیاومه كه له‌و كاته دا پۆلێك ژاندارمه‌و جاشی خۆفرۆشی لێده‌بن و خۆی ته‌سلیم به ئه‌وان ده‌كات و هه‌واله‌كه‌یان پێده‌لێت كه هه‌ر ئه‌و شه‌وه رێژیم به مه‌به‌ستی گه‌مارۆ دانیان هێزێكی زۆر له جاش و ژاندارمه‌كان كۆده‌كاته‌وه .
پێشمه‌رگه‌كان به دوای ئه‌وه دا كاك ئیسماعیلی شه‌ریف زاده هه‌ڵده‌گرن و به‌ره و لای گوندی سه‌ر ته‌زێن ده‌كه‌ونه رێ و له شوێنیك به ناوی چاڵه سووتاوان كه كانیاوێكی چووكی لێێه، ده‌مێنه‌وه.
له‌و كاته دا كه له‌وێ ده‌مێنه‌وه ، برازاكه‌ی كوێخا شه‌ریفی نامه‌ردیش، هه‌ڵدێت و ده‌چێته سیاومه وجاش و ژاندارمه‌كان له شوێنی مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان ئاگادارده‌كات و، هێرشیان بۆ ده‌كه‌ن.
له‌و كاته دا كه ده‌یانهه‌وێت ئه‌و شوێنه چۆل بكه‌ن و بڕۆن، ده‌بینن له چه‌ندلاوه بۆیان دین .
كه ئه‌وه ده‌بین، وا ساغ ده‌بنه‌وه تا ئاخرین هه‌ناسه و پی بوون یه‌ك فیشه‌ك، شه‌ڕ بكه‌ن .
له‌و كاته دا به پێی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نزیك له رووداوه‌كه بۆمنی گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د خانی بانه كه ئه‌وكات چه‌كداری رێژیمی شا بوو، زۆر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه هێزه‌كانی دوژمن له شوێنی پێشمه‌رگه‌كان دوور بخاته‌وه و ده‌رگیر نه‌بن و به سڵامه‌تی ده‌ربچن، به‌ڵام كوێخا شه‌ریف و یه‌كێك له سه‌رۆك جاشه‌كانی تر له ناوچه‌ی بانه، كه به داخه‌وه به درووستی ناوه‌كه‌م فه‌رامۆش كردووه و، هیوا دارم ئه‌و كه‌سه‌ی جه‌ریانه‌كه‌ی بۆ من باس كرد، كه ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر سایته‌كان ده‌بینێ، له بۆچوونه‌كاندا ناوی ئه‌و جاشه به‌رێت تا له ناو خه‌ڵكی كورد دا ببێزرێت ،
به داخه‌وه كه هێزی زۆری دوژمن هێرشیان بۆ ده‌كه‌ن پاش شه‌ڕێكی زۆر له خۆبوردوانه، چوار تێكۆشه‌ری نیشتمانه‌كه‌مان به‌ناوه‌كانی (1 )ئیسماعیلی شه‌ریف زاده(2) عه‌لی عه‌وڵا كۆڵی(3)حوسێنی ره‌حمان رابی(4)مه‌حه‌ممه‌دی ئه‌ستیه مه‌نگور، شه‌هید ده‌بن و یه‌كێكیش له ئه‌وان به ناوی عه‌وڵاره‌شی بانه زێر كه به‌سووكی بریندار ده‌بێت، ده‌رباز ده‌بێ كه پاش یه‌ك مانگ پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌كانی تری كوردستان ده‌گرێته‌وه.
كاتێك ئه‌وانه شه‌هید كران، ته‌رمه‌كانیان به‌ره و شاری بانه بران و، دواتریش به پێی ئه‌وه‌ی بۆ منیان باس كردووه، ده‌یانبه‌ن شاری سنه و، دوای چه‌ند رۆژ له‌وێ به خاك ده‌سپێردرین.
كاك ئیسماعیلی شه‌ریف زاده كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستاندا به كاك مه‌لا عه‌زیز ناسرا بوو، كه‌سێك بوو كه زۆر شۆڕشگێر و رووناكبیر و خه‌ڵكی و خاكی بوو.
دڵۆپه خوێنه‌كانی ئیسماعیل شه‌ریف زاده ئێستاش له مه‌ڵبه‌نده‌كانی بانه دا وه‌ك هه‌ور به سه‌ر دوژمن دا ده‌گرمێن و، زه‌نده‌قیان چوه وله گشت كوردستان دا دوژمن له ترسی رووناكبیرانی رێره‌وی ئه‌وكه‌ڵه پیاوه كه بۆته سیمای خوێند كارانی كورد، خه‌و له چاویان زڕاوه.
له كۆتایی ئه‌م یادكردنه‌وه‌كورته دا، هیوا ده‌خوازم كه رووحی ئه‌م گه‌وره پیاوه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت و، ئامانجی كه سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به سه‌ر دوژمن‌دا بوو، بێته دی
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی ، رێكه‌وتی 12/2/ 1392.