ساڵیادی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ پیرۆز. برایم زێوەیی
به بۆنه‌ی داگیرسانی مۆمی 11ساڵه‌ی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ ، له ناخی دڵه‌وه ، پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم و هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ر چی باشتر بۆ کارگێران و هه‌ڵسووراوانی ماندوویی نه‌ناسی ئه‌م ماڵپه‌ڕه زێده خۆشه‌ویسته و به تایبه‌ت ، هاوڕێی تێکۆشه‌رو ماندوویی نه‌ناس کاک حەمه‌رەسووڵ کەریمی، به ئاوات ده‌خوازم.
هیوادارم ماڵپه‌ڕه‌که‌تان ، له گه‌یاندن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعیه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران و پرسی نه‌ته‌وه‌یی به گشتیی ، هه‌ر وه‌ک جاران و بگره زیاتریش ، له‌و گۆڕه‌پانه دا، چالاک و ئاکتیڤ بێت و ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ وه‌ک کێوی سه‌ربه‌رزو خۆڕاگری گیاڕه‌نگ، له ئاست گیروگرفته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد به گشتیی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران به تایبه‌تی ، ئازایانه‌و راستگۆیانه به وێنه‌ی قه‌ڵه‌مێکی تیژ‌و به بڕه‌شت ، له راستای راماڵینی دڕک و داڵی سه‌ر ڕێگای میدیای ئازاد، ڕوماڵی رووداو و پێشلکاریه‌کانی نێوخۆی وڵات بکات.
برایم زێوەیی