سینارێۆی بە کارهێنانی گازی سارین لە وەڵاتی سوریە. ئامادەکردنی رەحمان ئیبراهیم زادە

ماوەیەکی زۆر کە شەری ناوخۆی لە سوریە، دەستی پێکردووەو ئەو شەرە گیانی لە هەزاران ئینسانی ‌بێ دیفاع و خەتابار ستاندووە. شەرێک کە بە بەهاری عەرەبی و ئازادی نەتەوە بن دەستەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست ناسراوە، تا ئیستاش هەر بەردەوامەو تا سەری مارەکە واتا تێکەوەپێچانی تەخت و تاجی مەلاکانی ئێرانیش بەردەوام دەبێ. مەبەست لەو نوسینە ئەوەیە کە بەراستی کێ گازی سارینی لەو شەرە دا بە کار هێناوە، دەوڵەتی سوریە یان هێزە بەرهەڵست کارەکانی حکوومەت.

باراک ئۆباما سەرۆکی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ماوەیەک لەمەوە بەر گوتی بەکارهێنانی گازی سارین بۆ دەوڵەتی سوریە هێڵی سورە، بەڵام بە دوای بەڵاو بوونەوەی هەواڵی بە کار هێنانی ئەو گازە ماڵوێرانکەرە لە لایەن دەوڵەتی سوریەوە، کاربەدەستانی ئەمریکا لە سەرەوەی هەموویان ئۆباما حازر نین پەردەی راستی لە سەر رووداوەکە هەڵدەنەوە و بە دوونیا بەڵێن کێ لە بەکارهێنانی دا تاوانبارە.

هەوڵێک کە ئەمرۆ ببوو بە سەردێری رۆژنامەکان و سەردێری هەواڵی رادیۆ و تەلەفیزێۆنەکانی وەلاتی سویس، سەرنجی منیشی بۆ لای خۆی راکێشا.

خاتوو کارلا دێر پۆنتی لە دایک بووی 9 مانگی فیبرواری ساڵی 1947 لە کانتۆنی تەسین. خاتووی کارلا حەقووق دان و سەرۆکی پێشوی دادگای فیدراڵی سویس و سەفیری سویس لە وەڵاتی ئارژانتین، هەروەها سەرۆکی دادگای تاوانبارانی شەری باڵکان و سەرۆکی دادگای قەتلوعام کردنی خەڵکی رواندا لە دادگای لاهە بووەو ئێستاش ئەندامی کۆمیسێۆنی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکانە سەبارەت بە وەڵاتی سوریە.

ئەو خاتوونە شارەزای باشی لە زمانەکانی ئینگلیسی و فەرانسی و ئاڵمانی و ئیتالیایی دا هەیەو بە هەموویان قسە دەکات و دەنوسێ.

خاتوو کارلا ئەمرۆ لە وتووێژێک دا کە لە کاناڵی ( ئێس ئێف ئێری ) سویس دا بە زمانی ئیتالیای بڵاوکرایەوە، زۆر بە روونی باسی ئەوە دەکات کە گازی سارین لە لایەن دژبەرانی حکوومەتی سوریەوە بە کار هێنەراوە. کارلا دل پۆنتە، لێکۆلێرەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوا دەڵێت، شاهیدی دانی قوربانیەکان ئەوە نیشان دەدات کە هێزە بەرهەڵستکارەکانی سوریە گازی سارینیان بە کار هێناوە.

خاتوو کارلا دەڵێت هەر چەندی دەلیلی قانع کردەن لە دەست دانیە کە کی کەڵکی لەو گازە وەرگرتووە بەڵام نیشانەکانی بە کارهێنانی گازی شیمیایی بەرونی و ئاشکرا دیارەو کەس ناتوانی حاشای لێ بکات. سەرەرای ئەوەی کە وەڵاتە زلهێزەکان فەشاریان بۆ دەوڵەتی سوریە هێناوە کە لەو گازە کەڵکی وەرگرتووە، بەڵام خاتوو کارلا دەڵێت هەێچ بەڵگەو مەدارەکێک لە دەست دانیە، کە ئارتەشی سوریا لەو گازە کەڵکی وەرگرتبێت.

ئەو خاتوونە کە خۆی ئەندامی کۆمیسێۆینی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، دەڵێت ئێمە لە ناو وەڵاتەکانی جیرانی سوریە، لە قوربانیەکان و دوکتۆرەکان و پەرستارەکانمان پەرسیوە و هەتا خۆشی نەوعی دەرمانەکان و شێوەی چارەسەری قوربانیەکانی دیوەو بۆیان روون بۆتەوە کە گازی سارین بەکار هاتووە.

ناوبراو دەڵێت بۆ دەست نیشان کردنی تاوانباری ئەسڵی پێویستیمان بە بەڵگەو مەدارەکی زۆرترو لێکۆڵینەوەی بەردەوام هەیە. کۆمیسێۆنی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە خاتوو کارلا خۆی ئەندامیەتی لە ساڵی 2011 ی میلادیەوە دامەزراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ.

تاوانبارکردنی دوولایەنە.

لە کاتێک دا هەم دەوڵەتی سوریەو هەم هێزەکانی بەرهەڵست کار یەکتر تاوانبار دەکەن، بە بەکار هێنانی گازی سارین، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمیتەیەکی دیکەی بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە دامەزراندووە. ئەندامەکانی ئەو کۆمیتە ئامادەی سەفەر کردنن بۆ سوریە، بەڵام بە شەرتێک کە ئازاد بن لە کۆنترۆڵ کردنی تەواوی ئەو ئەسنادو مەدارەکانەی پێوەندیان بە بەکارهێنانی گازی شیمیایەوە هەیە.

ئەمریکا و بریتانیا دەڵێن مەدرەکی تەواویان لە دەست دایە، کە ئارتەشی سوریە گازی شیمیای بکار هێناوە، ئەمریکاش زۆر لە سەرئەوە سورەکە سوریە سێ جار گازی سارینی بە کارهێناوە، بەڵام کەس لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناپرسی بەرێز ئەدی کوا خەتی سوورت کە دیاریت کردەبوو، ئەوەنیە سوریە بە قسەی خۆت لێ تێپەریوە.
ئارتەشی سوریە، زۆر بە توندی ئەوە رەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەوە درۆیە، دووبارە ئۆبام دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکات و دەڵیت بۆ ئەوەی دڵنیابین ئەو چەکەی کە هەموو قەرارەکان تێک دەدات داخوا بەکار هاتووە یانا.
تماشا کەن لەو قسەی نەخۆشخانەکانی تورکیە و کوردستانی عیراق و جیرانەکانی تری سوری پرن لە بیندارو فەلەجی ئەو گازوەو کۆمیسێۆنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش خەبەری بەکارهێنانی گازەکە تەئید دەکات بەڵام ئەمریکا باوەری بە هیچیان نیە، ئەوەیە بازی کردەن بە چارەنووسی نەتەوە ژێردەستەکان.

هەواڵی خاتوو کارلا دروست یەک رۆژ دوای ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە فرۆکە شەرکەرەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکی نیزامیان لە قوڵای خاکی سوریە دا بۆردوومان کرد.

سەرانی ئیسرائیل دەڵێن ئەو هێرەشەمان بۆ لە ناو بردەنی ئەو چەک و مووشەکانی ئێران بووە، کە هەویستویانە لەو رێگایەوە بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی بنێرن. فرۆکە شەرکەرەکانی ئیسرائیل، ئەو شوێنانەیان بۆردوومان کردوون. مەرکەزی نیزامی جمرایا، ئانباری گەورەی میسلون لە مەرزی لوبنان و ئانبارێکی گەورە لە فرودگای دەمیشق. ئەو هێرەشەی ئیسرائیل لە لایەن وەڵاتانی عەرەبیەوە مەحکووم کراو بانکی مۆنیش نیگەرانی خۆی لەو بارەوە دەربری و ئێرانیش زۆر بە توونی مەحکوومی کرد.

بەڵام شتێک کە بۆ من جێگای پرسیارە ئەوەیە، کە چۆن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە هەزاران جاسوسی لە سوریە هەیە، تائێستا نەیان توانیوە ئەوە روون بکەنەوە کە ئەو گازە لە لایەن دەولەتەوە بەکار هاتووە، یان لە لایەن بەرهەڵست کارانەوە، ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بە کاری هێناوە لە کویی دەستیان کەوتووە، ئەگەر ئەمریکاو بریتانیاش پێیان داوەن ئەو هەموو لێک کێشانەوەی بۆ چییە.

گەلۆ نەخشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چیە؟ لەو نێوە دا کە بۆ دیفاع لەو خەڵک لێقوماوە چۆتە سوریە و بە برچاوی ئەوانەوە رۆژانە بە سەدان ئینسان دەبنە خۆراکی تۆپەکان و لێشاویک خەڵکی بی دیفاع ئاوارەو دەربەدەر دەبن.

دەبێ ئەو سات و سەودایە تا کەنگێ بەردەوام بێت و زەلهێزەکان ئەنبارەکانیان پرکەن لە چەک و چۆڵ و لەو جۆرە شەرانە دا بە ناوی دیفاع لە ئازادی و شەری دژە تێرۆر بە سەر خەڵکیان دا قاڵ کەنەوە.

هەر ئەمرۆش پائو لو سر جیو پینیرو بەر پەرسی کۆمیسێۆنی لێکۆلینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەییاننامەیەک دا رایگەیاندوە کە کۆمیسێۆنی ناو براو ناتوانی بریارێکی قەتعی بدات سەبارەت بە بکارهێنانی گازی سارین، لە سوریە دا خوا دەوڵەت بە کاری هێناوە یان بەرهەڵستاران.

ئەو بەییاننامەیە تنها چەند کاتژمێر دوای وتووێژەکەی خاتوو کارلا بڵاو کراوەتەوە، ئەوەش خۆی نیشاندەری ئەوەیە کە قسەکانی ئەو خاتووە هێندێک راستیان تێدان و راستیش بە زەرەدی ئامریکاو بریتانیان.

ئامادەکردنی رەحمان ئیبراهیم زادە سویس. 2013.05.4

بۆ ئەو نوسینە، لە وتووێژی خاتوو کارلاو رۆژنامەی بلیک و بەشی فارسی بی بی سی کەڵک وەرگیراوە.