کۆچی دوایی دایه خاتوون شه‌ریفزاده، دایکی هاورێی خۆشه‌ویستمان کاک ساڵح ووسوه‌که‌لی
به ئاگاداری هه‌موو دۆستان و ئاشنایان ده‌گه‌یێنین که دایه خاتوون شه‌ریف زاده، دایکی هاورێی خۆشه‌ویستمان کاک ساڵح شه‌ریف زاده، ناسراو به ساڵح ووسوه‌که‌لی سه‌ر له به‌یانی رۆژی 25.05.2013 له ته‌مه‌نی 80 سالی دا کۆچی دوایی کرد. دایه خاتوون خەڵکی ووسوکەلی ناوچەی سەردەشت، ژنێکی شۆرشگێر و نیشتمانپه‌روه‌ر،به ئیمان و خۆراگر،هه‌لسوور و چالاک ،پشتیوانێکی به هێزی شۆرشی 46 و 47 بوو.کۆچکردوو لە ساڵەکانی 46 و 47 خزمه‌تێکی زۆری به هێزی پێشمه‌رگه و شه‌هید مه‌لا ئاواره کردووه…. .ناوبراو ژنێکی زۆر به غیره‌ت بووه و هیچ کات ترسی له ژاندارمه و عه‌جه‌م نه‌بووه، هه‌ر بۆیه هه‌موو کات جه‌وانه‌کانی هان ده‌دا که خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن.
حه‌یف و مخابن دایه خاتوونیش وه‌کوو هه‌زاران نیشتمانپه‌روه‌ری دیکه به‌و ئاواته نه‌گه‌یشت که کوردستانی ئازیزمان به ئازادی و به سه‌ربه‌ستی ببینێت.
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایه خاتوونه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی به‌رێزی کاک ساڵح وهه‌موو ئازیزانی کۆچ کردوو ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانین و هیوادارین کۆچ کردووش به به‌هه‌شی به‌رین شاد بێت.پرسه و سه‌ره‌خۆشی له رۆژانی شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه، واته 1 و 2 ی مانگی 6 له ماڵی کاک ساڵح وسووه‌که‌لی به‌رێوه ده‌چێت.
شوێنی پرسە:
Storgata 113 A
3182 Horten
بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که ده‌یان هه‌وێ به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی بکه‌ن
004790580032
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوون شەریفزادە پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەریفزادە و هەروەها کاک ساڵح وسووەکەلی و بنەماڵەی بەرێزیان دەکەم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمیان بێ و ڕووحی کۆچکردووش شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی