درێژه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی میسر. ئەحمەد مەکڵاوەیی
به پیی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری بیانیه‌كان له میسر، تا بانگی عه‌سری رۆژی 15/4/1392ی هه‌تاوی، راده‌ی كوژروانی ئالۆزیه‌كانی وڵاتی میسر، گه‌یشت 60 كوشته و 1600بریندار. له‌و سه‌رو كاته دا، ئه‌مریكا و به گشتیش سازمانی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان له‌وه نیگه‌ران بوون و داوایان له گشت لایه‌كی میسر كرد كه كۆتایی به ناخۆشیه‌كانیان بێن و ئه‌رته‌ش ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی میسر بپاریزێ.
به دوای ئه‌وه دا شه‌وی 16/4/1392 ، لایه‌نگرانی محه‌ممه‌د مورسی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مورسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له ده‌ورو به‌ری مزگه‌تی رابعه هه‌ڵكه‌وتوو له عه‌ده‌ویه كۆبوونه‌وه‌و شعاری گه‌رانه‌وه‌ی مورسیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رز كرده‌وه.
له‌و وه‌خته دا زۆرێك له سیاسه‌تمه‌داران له ملاو له‌و لایان كێشه‌كه‌ی میسریان بۆ نه‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو لاێه‌ك له لایه‌ن ئه‌خوانیه‌كان و مه‌سه‌له كوژرانی نیزامیه‌كانی میسر له سه‌حرای سینا گێڕایه‌وه و ته‌فسیری جۆراو جۆر له سه‌ر ئه‌مه كرا.
له‌و سه‌رو به‌نده‌دا محه‌ممه‌د ئه‌لبرادعی هاته‌وه‌نا و ناوان و ویستیان ریاسه‌تی ئیتلافی ئحزابی لیبراڵ وچه‌پی له میسردا وه ئه‌ستۆ بگرێت.
له‌و زرووفه ناسكه دا ، لایه‌نگرانی سوڵح و ئازادی له میسر دا ، له شه‌قامی مه‌یدانی ته‌حریر گوتیان ئێمه كه هاتووینه مه‌یدان، ده‌مانهه‌وێت حكوومه‌تێكی فه‌راگیر له میسر دابمه‌زرێت كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو تاكه‌كانی میسر یه‌ك جۆر بیت و جیاوازی نه‌مێنێ.
رۆژی 17/4/1392 شه‌قام سه‌ره‌كیه‌كانی میسرپر پڕ بوون له لایه‌نگرانی مه‌رسی و مخالیفانی ئه‌و. مه‌یدانی ته‌حریر كه مخالیفانی مورسی لیبوو له هه‌موو كاتێك پڕتر له خه‌ڵك بوو كه له هه‌موو جۆر و ره‌نگ و چینیكی تێدا بوو. به‌لام له نزیك كاخی ریاست جمهووری كه لایه‌نگرانی مورسی تێدا بوون، یه‌ك بیر و یه‌ك ره‌نگ بوون كه ئه‌وانیش راده‌ی به‌شداری ژنانی تێدا زۆر بوو.
درووست له‌م كاته دا روونتر جیاوازی فكری له باره كێشه‌كانی میسره‌وه له كۆمه‌ڵگای دونیا دا دیترا كه ئه‌فكاری نێونه‌ته‌وه‌یش لیی نیگه‌ران بوو.
له حاڵی حازر دا، ئه‌رته‌شی میسر یه‌كه‌تازی مه‌یدانی میسره و، باشتر بۆ لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتی فراگیر و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ڕونێ و وه‌زعی مه‌وجوودی ئاڵۆزی میسریش ئه‌و رای گرتووه، ده‌نا له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا تا ئیستا له شه‌قامه‌كانی میسردا خوێن سه‌ری ده‌بردن.
له‌و كاته سه‌خته دا، ئه‌رته‌ش كه ده‌یهه‌وێت حكومه‌تیكی كاتی دابمه‌زرێنێ، تا ئیستا نه یتوانیوه به سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی دا سه‌ر بكه‌وێت ، چونكه له نێو لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی مخلیفی مورسیش دا جیاوازی فیكری هه‌یه و ئه‌وه ئه‌رته‌شه كه ده‌بێ تاكاتی هه‌ڵبژاردن كه‌سێك دیاری بكات كه لانی كه‌میشی بێت مه‌وریدی په‌سندی هه‌ممو لاێه‌كی میسر بیت.
جگه له هه‌موی ئه‌وانه، ئه‌مرۆ رۆژی 17/4/1392ی هه‌تاوی له نزیك كاخی ریاسه‌ت جمهووری كه مورسی لی زیندانی كراوه، ته‌قه له لایه‌نگرانی مورسی كرا و زیاتر له 40 كه‌سیان لێ كوژاراو زۆرێكیش بریندار بوون كه مورسیه‌كان به كاری ئه‌رته‌شیانز‌ان، به‌ڵام ئه‌رته‌ش ئه‌مه‌ی ره‌د كرده‌وه و ، گوتی: ئه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن تیرۆریستن و ئێمه نین.
له لایه‌كیتره‌وه مخالیفانی مورسیگوتیان : ئه‌وانه ته‌قه‌یان كردوه، هه‌ر لایه‌نگرانی مورسین و ده‌یان هه‌وێت له به‌ر چاوی دونیا ئه‌رته‌شی میسر ناحه‌ز وخه‌تابار بكه‌ن .
تا ساعه‌ت 3ی ئێواره‌ی 17/4/1392ی هه‌تاوی، ئه‌مه‌ی لیر دا هاتووه، به كورتی هه‌واڵه‌كانی ناو خۆی میسربوون و له دا هاتووشدا به پێی توانا و ئاگاداربوون له هه‌واڵه‌كان ، به كورتی له‌م باره‌وه ده‌دوێین.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی