توێکڵی به‌خته‌وه‌ری . حەمید عەزیز
(( به‌گیانی هێمنی و ناسکیی یه‌وه نمایشی خۆمان ده‌که‌ین به‌ڵام ته‌نها مرۆڤی گێل واده‌زانێت ئاسوده‌ین و به‌خته‌وه‌رین )) . ئێمه هه‌موو نمایش ده‌که‌ین بۆیه له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ئێمه هه‌موو خۆمان نین که‌ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی ناوماڵی خۆمان ئێمه که‌سانی ترین ئه‌وانه‌ین که‌له‌خۆمان جوانتر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندترن ئه‌وانه‌ین که‌هه‌میشه خه‌ومان پێووه دیوون و ئومێدمان کردووه ڕۆژێک له‌ڕۆژان ببین به‌وان ئه‌مه باری ده‌روونی و خودی نائارامیی و سه‌خڵه‌تیی مرۆڤ ده‌رده‌خات ئه‌مه کارێکی ناسروشتی و خراپه له‌مرۆڤه‌کاندا هه‌یه . ئێمه هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌که‌ین نمایش بکه‌ین جیاوازی ئێمه‌و شانۆ ئه‌وه‌یه که‌ئێمه درۆ ده‌که‌ین ئێمه خۆمان نین و شانۆ ڕۆحی بزاوتنه ئێمه قوتابیه‌کی ون و شانۆ مامۆستایه‌کی ڕاوه‌ستاوه .
له‌ڕاستیدا هیچمان له‌کامه‌رانیدا ناژین و نین ته‌نها نیشانی ده‌ده‌ین که‌باشین که‌به‌خته‌وه‌رین به‌ڵام هه‌رگیز وانی یه مخابن ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می ته‌مسیل و درۆیه به‌تایبه‌ت مرۆڤهای ڕۆژهه‌ڵاتی که‌زۆربه‌یان نه‌خۆشن و هه‌رگیز ته‌مسیلی ڕۆحی خۆیان ناکه‌ن به‌ڵکو وابه‌سته‌ن به‌که‌سانی له‌خۆیان به‌رزترو .. هتد . زۆربه‌مان خۆمان نیشان ده‌ده‌ین که‌کامه‌ران و ئارام ده‌ژین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵکو تۆزقاڵێک کێشه‌مان نی یه له‌ژیاندا به‌ڵام به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌وه درۆیه‌کی گه‌وره‌یه بۆیه له‌ڕاستیدا ئه‌م کاره له‌ڕووی ده‌ره‌کی و ته‌مسیله‌وه ته‌واوه‌و نمایشه‌که سه‌رکه‌وتووه به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ی ئێمه‌دا دنیایه‌کی تری ڕه‌ش و پۆخڵ و پیس و کێشمه‌کێشی زۆربه‌ی حه‌زه مردووه‌کانمان ده‌گوزه‌رێت و ڕک و کینه‌و شه‌ڕو ده‌عوا ده‌بینرێت .
که‌واته له‌باتی ژیان و خۆشیه‌کانی دنیای نه‌گونجان و نه‌فره‌ت و چه‌وتیی هه‌یه له‌باتی شیرینی و جوانی مرۆڤ ناشیرینی و تاڵی هه‌یه به‌داخه‌وه که‌ده‌بوایه وانه‌بوایه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه بوایه . له‌شوێنێکی تری یاده‌وه‌ریه‌کانمدا نوسیومه : ( ئه‌گه‌ر ژن و مێردێک هه‌تاسه‌ر به‌خته‌وه‌ر بوون له‌ژیانداو کێشه‌یان نه‌بوو که‌ئه‌مه زۆر مه‌حاڵه بێته دی و نه‌بووه وتوومه : یان ژنه‌که په‌پووله‌یه یان پیاوه‌که زۆر گێل و نه‌فامه ) . له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه نه‌ژنه‌کانمان په‌پوله‌ن و نه‌خۆیشمان به‌و ڕاده زۆره گێلین ته‌نها به‌شێوه‌ی به‌خته‌وه‌ربوون و خۆگونجان خۆمان وێنا ده‌که‌ین و دیوی ده‌ره‌وه‌مان نمایش ده‌که‌ین که‌ئه‌مه هه‌تا ڕاده‌یه‌ک وه‌کو نه‌خۆشی ده‌رونی و هه‌ست به‌که‌میی خوده . زۆر زه‌حمه‌ته خۆ گونجانی نێر‌و مێ به‌تایبه‌ت له‌ناو خه‌ڵکانی دنیای سێ یان وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌کاندا نێر‌و مێ دوو بونه‌وه‌ری زۆر له‌یه‌ک جیاوازن له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه که‌چی هه‌میشه هه‌وڵدانیان بۆلای یه‌کتره که‌ناشتوانن هه‌تا سه‌ر پێکه‌وه به‌خته‌وه‌ری بدورنه‌وه بۆیه پێکه‌وه ژیانی نێر‌و مێ وه‌کو شه‌ڕێک وایه هه‌ر ده‌بێت بیکه‌یت که‌سور ده‌زانیت ئه‌نجامه‌که‌ی زه‌حمه‌تی و لێک تێنه‌گه‌یشتنه . که‌واته درۆکردن و ته‌مسیل کردن بووه‌ته چیرۆکی ڕۆژانه‌ی هه‌موومان بۆیه ژیانمان ئاگره ناڕه‌حه‌تی یه ناجێگیری یه .
به‌گیانی هێمنی و ناسکیی یه‌وه نمایشی خۆمان ده‌که‌ین بۆ ده‌وروبه‌رمان ته‌نها مرۆڤی گێل و نه‌فام واده‌زانێت ئاسوده‌ین و به‌خته‌وه‌رین بۆیه پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته .
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت و کینه نه‌مێنێت ساده بژین ڕاستگۆ وه‌رنه پێشه‌وه مرۆڤ ده‌بێت وه‌کو خۆی بژی و خۆی وه‌کو خۆی پیشان بدات ئه‌وکاته نه‌فره‌ت و ڕک و کینه نامێنێت ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ش ده‌بێته به‌هه‌شتێک بۆ مرۆڤه ڕاستگۆکان بۆ مرۆڤه ساده‌کان . ئه‌گه‌ر واتان کرد ئارام ده‌ژین عه‌شق به‌رده‌گرێت هه‌ته هه‌تایه ئاسووده ده‌بن .
حه‌مید ….