پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران و له هه‌موو بواره‌کاندا و له ناوچه جۆراوجۆره‌کان. جەبار ئەحمەدوەندی
هه‌ر به هاتنه سه‌رکاری ڕژیمی ئیسلامی ده‌ستی پێ کردووه و تا به ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه. له‌و نێوه‌دا کوردستان که هه‌میشه سه‌نگه‌ری دیفاع له ئازادی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ دابین کردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کان بووه، زیاتر له ناوچه‌کانی دیکه هه‌ره‌شه‌ی نه‌مان و له ناوچوونی له سه‌ر بووه .
چیا و خاکی کوردستان و دارستانه‌کان به گشتی به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و به پێی به‌رنامه‌ی هێزه‌کانی رژیمی ئێران که‌وتوونه‌ته به‌ر مه‌ترسی له ناو چوون و هه‌موو ساڵێک و به تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رما و له هاوینان دا دارستانه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رین ئاگرده‌درێن و به‌م جۆره سرووشتی کوردستان له گه‌ڵ مه‌ترسی نه‌مان و تێدا چوون به‌ره‌ڕوو بۆته‌وه. . ئامانجی ڕژیم له‌و کارانه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ک و به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌ویش به چۆک داهێنانی خه‌ڵک و سه‌ر پێ نه‌وی کردنیانه له حاستی ڕژیم دا . که به کرده‌وه ئه‌وه سه‌لمێندراوه که خه‌ڵکی کوردستان سه‌ر بۆ دوژمن نه‌وی ناکه‌ن و به شێوه‌ی جۆراوجۆر له پێناو وه‌دی هێنانی ئامانجه‌کانیان تێ ده‌کۆشن. هه‌ر بۆیه‌ش رژیم به هه‌ست کردن به‌و ڕاستیه به‌رنامه و کار و کرده‌وه‌کانی خۆی بۆ سه‌رکووت و هێنانه ژێر ده‌ستی خه‌ڵک ، داڕشتووه و به شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ و به ئامانجه‌وه جیا له سووتاندن و له ناو بردنی دارستانه‌کان و سرووشتی جوانی کوردستان و له هه‌ژاری دا هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که بژێویان له سه‌ر ئه‌و دارستانانه بووه و شوێنی له‌وه‌ڕاندن و به‌خێو کردنی مه‌ڕ و ماڵاتیان بووه و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می جۆراوجۆریان له‌و دارستانه وه‌ده‌ست هێناوه، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی که دوای نه‌مانی دارستانه‌کانیان ڕوویان له کاری کۆڵبه‌ری له سنووره‌کان کردووه ، کردۆته ئامانج و ساڵانه ده‌یان که‌سی زه‌حمه‌تکێشی له ناو بردووه.
به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و فه‌رق و جیاوازی دانانی ڕژیم له کوردستان نه‌بوونی ده‌رفه‌تی کار و کاسبی وای کردووه که خه‌ڵکێکی زۆری ناوچه سنووریه‌کانی کوردستان ڕوو بکه‌نه کاری پڕ مه‌ترسی کۆڵبه‌ری که ئه‌ویش هێنان و بردنی که‌ل و په‌لی پێداویستی ڕۆژانه‌یه له هه‌ر دوو دیوی سنووری کوردستان و به‌م جۆره بۆ په‌یدا کردنی پارووه نانێک له ڕێگایه‌کی پڕ له سه‌ختی و دژواری و مه‌ترسیدا ، ساڵانه به ده‌یان که‌س ده‌بنه قوربانی و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامیه‌کانی ڕژیم وه‌کوو سپای پاسداران و چه‌کدارانی نیشتەجێ له شوێنی هاتوو چۆی ئه‌و خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه. به‌م جۆره به بێ هیچ چه‌شنه دادگایی کردنێک و به بیانووی قاچاخی که‌ل و په‌ل ، کۆڵبه‌رانی کورد به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژیمی ئێران ده‌کوژرێن. کۆڵبه‌رانی زه‌حمه‌تکێشی کورد که هه‌ژاری و نه‌بوونی هیچ چه‌شنه خزمه‌تگووزاریه‌ک له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان وای کردووه که ڕوو له‌و کاره پڕ له مه‌ترسیه بکه‌ن ، به داخه‌وه ساڵانه به ده‌یان که‌سیان گیانی خۆیان له پێناو بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان داده‌نێن. ئه‌گه‌ر چاوێک به سه‌ر ئه‌و ئامارانه‌دا بخشێنینه‌وه که له پێوه‌ندی له گه‌ل کۆڵبه‌رانی کورد و هه‌روه‌ها له ناو بردنی دارستانه‌کانی کوردستان بڵاو ده‌کرێنه‌وه، به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که سیاسه‌تێکی به‌رنامه داڕێژراو له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمه‌وه ده‌ستی پێ کردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌سارانه هه‌ڵبسه‌نگێنین ده‌بینین که به پێچه‌وانه‌ی سه‌رانی رژیم که ئیدعای بۆ ده‌که‌ن به ڕێکه‌وت شوێنێک سووتاوه یان کۆڵبه‌رێک گیانی له ده‌ست داوه، خه‌ساره‌کان له ئاستی له ناو بردن و قڕ کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دایه….
ته‌نیا ماوه ئه‌وه بڵێین که به هاوخه‌باتی و یه‌کده‌نگی و وه‌ستانه‌وه له حاستی هێزه‌کانی ڕژیم و له قاودانی ئه‌و سیاسه‌ته دژی گه‌لیانه که له کووردستان په‌یڕه‌وی ده‌کات، ده‌توانین هه‌ر نه‌بێ له خه‌ساره‌کانی گیانی و ماددی ئه‌و کاره‌ساتانه که‌م بکه‌ینه‌وه.