كۆچی نا به‌وه‌ختی تێكۆشه‌رێكی كۆنی حیزبی دێموكراتی كوردستان
رۆژی 24 /4/1392ی هه‌تاوی له شاره جوان و خه‌نجیڵانه‌كه‌ی ره‌به‌ته‌وه ، وه‌ك هه‌میشە ئاگادار كرام كه پارتیزانی كۆن و كوڕی رۆژه سه‌خته‌كانی مه‌یدانی خه‌باتی سه‌ختی حیزبی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵمه‌ت به‌ری نه‌ترس و پارتیزانی به ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان، كاك سمایل مه‌كڵاوه‌یی كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له ریزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا قاره‌مانه‌تی بۆ حیزب و نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆمار كردن، به هۆی رووداوێكی دڵ ته‌زێنه‌وه له ماڵی خۆیان له نزیك پردی شیوه برایمه‌ی شاری سه‌رده‌شت كۆچی دوایی كرد.
به گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زۆر ناره‌حه‌ت بووم وهه‌ناسه‌یه‌كی ساردم بۆ له ده‌ست دانی ئه‌و پارتیزانه كۆنه‌ی حیزبی دێموكرات و هاوگوندیه‌ك و هاوسه‌نگه‌ر و ره‌فیقی ده‌ورانی منداڵی له ناو گوندی مه‌كڵاوێ و رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات و تێكۆشانم له رێزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا هه‌ڵكێشا و، فرمێسك له چاوانم تكان و زۆر ناره‌حه‌ت بوو.
بۆ به‌یانی كه هه‌واڵی ئه‌م رووداوه ناخۆشه‌م بۆ ته‌شكیلاتی حیزبه‌كه‌ی خۆم و خۆی ده‌نووسی ، بیرم له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر چه‌ند به كورتیش بێت به مه‌به‌ستی رێزگرتن له كار و تێكۆشانی و وه‌فادار مانه‌وه‌ی به ئامانجه‌ی حیزبه‌كه‌ی شتێك له سه‌ر ژیان و به‌سه‌ر هاتی ئه‌و پارتیزانه‌ی حیزبه‌كه‌مان كه هه‌روه‌ك رابردووی كوڕی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو، بنووسم.
جیا له‌وه كه له گه‌ڵ سمایل خه‌ڵكی گوندێك بووین ، ماڵمان جیرانی یه‌كتر بوون و گرنگتریش له‌وانه بۆ شه‌ش ساڵی ره‌به‌ق له ده‌سته‌ی شه‌هید خالید مه‌هابادی ، سه‌ر به لكی یه‌كی محه‌ممه‌د نستانی و هێزی مینه‌شه‌م كه دوایه بوو به هیزی زمزیران و پێكه‌وه هاوسه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه بووین.
كه ئینقلابی 1357 به سه‌ر دا هات ئیسماعیل هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام به‌هۆی كار تێكردوویی شۆڕشگێڕ بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كه له ساڵه‌كانی 1346 و 47ی هه‌تاوی دا یه‌كێك له‌و بنه‌ماڵانه بوون كه له خزمه‌ت ئه‌و جوڵانه‌وه دا بوون . به‌شداری له خۆ پشاندانه‌كاندا كرد.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و دامه‌زراندنی بنكه‌و باره‌گاگانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ئیسماعیل وێرای چه‌ند كه‌س له هاوته‌مه‌نانی له گوندی مه‌كڵاوێ ده‌ركه‌وتن و رێگه بنكه‌ی حیزبی دێموكراتیان هه‌ڵكه‌وتوو له‌سه‌ر جاده‌ی خواروی گوندی دارساوێن هه‌ڵبژارد و وێكرا هه‌موویان چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیان كرده شان و درێژه‌یان به خه‌بت و تێكۆشان دا.
كاتێك خومه‌ینی ده‌ستووری جیهادی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ركرد و پاسداره‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان. سمایل زۆر ئازایانه وێرای هاوسه‌نگه‌رانی به گژ پێلانه‌كانی دوژمن‌دا چۆوه و له ناوچه‌كانی بانه و ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت و پێرانشار و مهاباد و ئیدی به‌رانبه‌ر به داگیركه‌ران جه‌نگاو به گشتی له ناوچه‌ی ره‌به‌ت دا له شه‌ڕه‌كانی سێ مانگه دا به‌شداری كرد كه یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه بوو كه حیزبی دێموكراتی كوردستان به لكی 2ی قارمانانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ناوی ده‌بردن و گه‌ڵێك عه‌مه‌لیاتی به‌ر چاویان له سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن به‌رێوه برد كه هه‌ندێك له‌و عه‌مه‌لیاتانه بریتی بوون له.شه‌ره‌كانی : جاتراوێ، سه‌نده‌لوو، شابان ، ئه‌رزو ئاسمان، ته‌رخان ، سێوه سوورێ ، بانه‌زێر ، بناویله كوردان، تابلۆیان، دارساوێن، سیاومه، جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ بانه ، ره‌به‌ت، كاڵه شین، گرد ئێستر، توه‌شه‌لێ، خاڵه‌باد، قه‌ڵاته‌سیان، بریسوێ ، مه‌كڵاوێ، گۆڵێ، هه‌نداوێ، ئه‌ستۆكی پشتی گوندی لیلانێ، جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ پیرانشار، گه‌رده‌نه‌ی زمزیران، تاقه‌دار، نستان، هه‌مران، خانه‌و ده‌لان، بازگر، مرانێ، نێرگزان، وسوه‌كه‌ل، دوبرالان ، پردی بریسوێ، مێونه، دوڵی زمزیران، پشتی سارتكێ و سه‌دانی تر له‌و عه‌مه‌لیاتانه‌ن كه سمایل قاره‌مانه‌تی تێدا بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆمار كردن.
سمایل به هۆی ئازایه‌تی و قسه خۆشی و دڵ فراوانی و زۆر ره‌وشتی به‌رزی تر ببوه خۆشه‌ویستی گشت هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ره‌به‌ت و قه‌ت نه‌یده‌هێشت دڵی هاوسه‌نگه‌رانی ناره‌حه‌ت بێت و هه‌میشه ده‌م به پیكه‌نین بوو.
ئیسماعیل جگه له‌وه كه بۆ خۆی كورێكی ئازا و له خۆ بوردوی حیزب بوو‌و چه‌ند جار به سه‌ختی له شه‌ڕ له گه‌ل دوژمن‌دا بریندار بوو، چه‌ند كه‌سی دیكه‌شیان له بنه‌ماڵه كه‌یندا پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوون كه به داخه‌وه ئامۆزایه‌كی به ناوی مەحموود مه‌كڵاوه‌یی كه كادرێكی هه‌ڵكه‌وتووی حیزب بوو، له گوندی جانداران وێڕای كاك ره‌حمانی سۆفی زاده له شه‌ر له گه‌ڵ هیزه‌كانی دوژمن دا شه‌هید بوو.
سمایل له به‌هاری 1366ی هه‌تاوی دا به هه‌ندێك هۆ وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێناو چۆوه بۆ گونده‌كه‌ی مه‌كڵاوی، به‌ڵام له‌وه به دوای كه‌وته به رق و كینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جاشه‌كان و چه‌ندین جار گیرا، به‌ڵام به هۆی هه‌ندێك رێنوێنی ره‌فیقانی هه‌موو جارێك به سه‌ر وه‌زعه‌كه‌دا سه‌ر كه‌وت و ورده ورده درێژه‌ی به‌ژیان دا و سه‌ره‌نجام ژیانی هاو به‌شی پێك هێناو له شاری سه‌رده‌شت نیشته جی بوو و بوو به ساحه‌بی ماڵ و منداڵ، بەڵام له هه‌مووی ئه‌و ماوانه دا ، دوژمن هه‌رده‌مه بیانوێكی پێده‌گرت و به بیانوی سه‌ربازی بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولایان حه‌واڵه‌یان ده‌كرد و ده‌یانهه‌ویست بیكوژن، به‌ڵام وه‌ك پێشتر ئیشاره‌م پی كرد به پیی رێنوێنه‌كانی هاوسه‌نگه‌رانی پێشوی له حیزب دا هه‌ڵسووكه‌وتی كرد و گشت پیلانه‌كانی كردنه بڵقی سه‌ر ئاو و هه‌ر وه‌ك رابردووی به حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌فادارمایه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه، وه‌ك له سه‌ره‌تا دا باسم لیكرد، رۆژی 21/4/1392ی هه‌تاوی له‌ماڵی خۆیان كه سه‌ر گه‌رمی كار كردن بوو، له پێ‌پیلاكانه كه‌وته خوار و زۆر به توندی زه‌بری وێكه‌وت كه سه‌ره‌نجام حه‌ولی پزیشكه‌كان بێ ئاكام مایه‌وه و له رۆژی 24/4/1392 دا كۆچی دوایی كرد و ئاواته نه‌دیتوه‌كانی كه رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ژێر ده‌ستی بوو، برده ژێر گڵ.
رووحی شاد و خوا به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات
ئه‌حمه‌دمه‌كڵاوه‌یی