وتووێژی تەلەفزیۆنی ڕووداو لەگەڵ ماموستا عەبدوڵا حەسەنزادە، لە پەیوەندی لەگەڵ ٢٤ی تێرۆری وییەن دا

٢٢ی پۆشپەڕی ئەمساڵ، ٢٤ ساڵ بە سەر تیرۆری ناجوانمێرانەی ڕێبەری و زانا و بلیمەتی گەلەکەمان، دکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو و کاک عەبدوڵا قادری ئازەر و دکتور فازیڵ رەسووڵ دا تێپەڕی. هەر لەو پەیوەندییە دا کاناڵی تەلەفزیۆنی ڕووداو کە بنکەی سەرەکی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە، وتووێژێکی تیروتەسەلی لەگەڵ سیاسەت مەدار و کەسایەتی ناوداری گەلەکەمان مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە پێک هێنا.

مامۆستا حەسەنزادە کە یەکێک لە کەسە هەرە نزیکەکانی دکتور قاسملوو بوو لە ناو ڕیزەکانی حیزب دا، باسی لە ژیان و هەڵوستە سیاسییەکانی د. قاسملوو کرد و هاوکات باسی لە چۆنیەتی تێرۆرکردن و هاوکات هەڵوێستی حکومەتی ئوتریش کرد لەو پەیوەندییە دا.