په‌یڤێک بۆ شه‌هید دکتۆر قاسملوو قه‌ڵای وره‌ی به‌رزی تێکۆشان.. م. عه‌ونی خۆشناو
شه‌هید به‌خوێنی گه‌شی گڕکانی خه‌بات ده‌جۆشێنێ، شێواز‌و میکانیزمی تێکۆشان ده‌خه‌ملێنێ، شه‌هید قاسملوو ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگداره له خه‌باتی بێ ووچانی کوردایه‌تی ئاوابوونی بۆ نی یه، ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌و مامۆستایه ڕێگا وونبوونی نی یه، ڕێبوارانی له تێکۆشان به‌ره‌و ئامانج له شوێنیانن، شه‌هیدان سه‌رچاوه‌ی هێزو بازوی ڕاسته‌قینه‌و ڕێ نیشانده‌ری ڕێگای ڕاستیمانن، ئه‌وان ڕابردوو و ئاینده‌و نرخه‌کانی ئازادیمانن..
گه‌لێک ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادی یه‌ش بدا، هیچ میلله‌تێک به‌بێ خه‌بات و تێکۆشان، به‌بێ به‌ختکردنی ڕۆڵه جوامێر‌و مێرخاس و دیار‌و به‌نرخه‌کان به ئازادی نه‌گه‌یشتووه، گه‌لی کوردیش ئه‌و ڕاستییه مێژوویه ده‌زانێ، که ئازادی و سه‌ربه‌خۆی فیداکاری ده‌وێ، خۆبه‌ختکردنی ده‌وێ، کاروانی شه‌هیدانمان درێژ، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌وش درێژتربێ، بۆیه له‌ماوه‌ی خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌یان ڕێبه‌رو سه‌رکرده‌و هه‌زاران کادیری پێشکه‌وتوو ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی ماندونه‌ناس و سه‌دان هه‌زار له ڕۆڵه دڵسۆز‌و به ئه‌مه‌که‌کانی کردۆته کۆچی قوربانی گه‌ل و نیشتیمان، یه‌کێ له‌و ڕێبه‌ره دیار‌و بلیمه‌ته‌که‌ی کورد‌و کوردستان، سیمبولی خه‌بات و تێکۆشان، هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان، سه‌رکرده‌ی دڵسۆزی گه‌ل و نیشتیمان، خۆشه‌ویستی نێو کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان، مامۆستا و پێشمه‌رگه‌و دانا‌و لێزان، که‌م وێنه‌بوو له‌ناو سه‌رکردایه‌تی کورد‌و جیهان، به‌خشییه ڕێگای سه‌رفیرازی کورد‌و کوردستان..
دکتۆر قاسملوو له‌ساڵی 1930 له شاری ورمێ ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له خانه‌واده‌یه‌کی ناودارو ده‌وڵه‌مه‌ندو نیشتیمانپه‌روه‌ر له‌دایکبووه، خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاری ورمێ ته‌واوکردووه، دوای بۆ درێژه‌دان به خوێندن چۆته تارانی پایته‌ختی ئێران له‌وێوه به‌ره‌و ووڵاتی چیک بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی بالا به‌ڕێکه‌وتووه، پسپۆری له ئابووری سیاسی به‌ده‌ست هێناوه، له یه‌ککاتدا زانست و فێربوون و نیشتیمانپه‌روه‌ری ئه‌و دووانه‌بوون، که شه‌هید د. قاسملوو په‌ره‌ی پێده‌دا، چونکه له‌م دووانه‌یه ده‌توانیت خزمه‌تێکی باش به گه‌ل و نیشتیمان بکات، ده‌ستپێکی خه‌باتی د. قاسملوو بۆ کۆتایی شه‌ری دووه‌می جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵانی 1945 له‌و سه‌رده‌مانه له بزاڤی خوێندکاران چۆته نێو دونیای سیاسه‌ت و ببوه ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ناوداره که کورد شانازی پێوههدهکرد..
دکتۆر قاسملووی نه‌مر، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر شاره‌زاو به توانا‌و لێزان بوو له‌بواری سیاسی و ئابوری، هه‌ربۆیه به گویره‌ی ڕۆژگار به‌رنامه‌ی سیاسی داده‌ڕشت، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه دوای ئه‌و هه‌موو کێشه‌و گیروگرفت و کێشمه کێشمه‌ی به‌رۆکی حیزبیان گرت، به‌ڵام به‌هۆی لێهاتوویی بناغه‌یه‌کی تازه‌ی بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داڕشت و توانی حیزبی دیموکرات بکات به حیزبێکی مۆدێرن و هاوچه‌رخی ناوچه‌که‌و کۆمه‌ڵی کورده‌واری له ده‌وری کۆبکاته‌وه،ببێته یه‌کێک له‌و حیزبه تێکۆشه‌رو به‌رگریکاره سه‌رسه‌ختانه‌ی مافی ڕه‌وای گه‌لی کوردستان، که هه‌موو لایه‌ک شانازی پێوه‌بکه‌ن، ته‌نانه‌ت حیزب و ڕێکخراوه سیاسی یه‌کانی تری ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش ڕێزی بۆ دانێن و حیسابی بۆ بکه‌ن، هه‌ربۆیه دوژمنانی کورد‌و کوردستان به هه‌موو شێوازێک به‌رنامه و پیلانیان بۆ داده‌ڕشت بۆ نادیده‌گرتنی هه‌وڵه‌کانی و له‌ناوبردنی بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی، هه‌ندێ جار هه‌ندێک له ئه‌ندامانی حیزب و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانیش ده‌بوونه جێ به جێکاری ئه‌و به‌رنامه چه‌واشه‌کاریه، به‌ڵام گه‌وره‌یی شاره‌زایی و بلیمه‌تی و لێ بوورده‌یی ئه‌و سه‌رکرده‌یه له‌وه‌دابوو به‌شێوازێکی لۆژیکانه وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه..
ئێرانییه‌کان به‌وه به ناوبانگن ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له به‌ره‌ی شه‌ڕو به‌رنامه گڵاوه‌کانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه له ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی پیلانی تیرۆر داده‌ڕێژن، 24 سال له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژێکی گه‌رمی هاویندا له ڕێکه‌وتی13.07.1989 له کاتێکدا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و کوردانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی چاوه‌ڕێی ئه‌و په‌یامه ئاشتیخوازه‌ی شه‌هیدی ڕێبه‌رو سه‌رکرده د. قاسملوو بوون، چونکه هه‌ست و سۆز‌و مرۆڤ دۆستی و نیشتیمانپه‌روه‌ری د. قاسملوو هێزێکی له بن نه‌هاتووبوو، هه‌میشه له هه‌وڵ و تێکۆشان بوو بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان، بۆیه خوازیاربوو کێشه‌ی کورد به‌شێوازێکی ئاشتیانه به ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بکرێت، دکتۆر قاسملووی نه‌مر ڕێبه‌ری بلیمه‌ت و زانا‌و شۆڕشگێرو نوێخوازو دیموکرات و داهێنه‌رو بیرمه‌ندی گه‌لی کورد، یه‌کێ له‌و سه‌رکرده بوێر‌و نه‌مرانه‌یه که له‌پێناوی ئازادی و به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانی کوردستان و ئێران سه‌رسه‌ختانه تێکۆشاوه و بۆته قوربانی ده‌ستی تیرۆر، چونکه بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی شه‌هید قاسملوو ڕێبازێکی نوێ و داهێنه‌رانه‌و تیشکی خۆرهههتاوی ئازادی و هه‌قیقه‌ت بوو، هه‌ربۆیه شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی جه‌هاله‌ت و دژ به مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چرای ڕۆشنی ئه‌و مرۆڤ دۆستانه شه‌هید د. قاسملوو هاوڕێکانی شه‌هیدان عبدوڵلای قادری و د. فازل ڕه‌سوڵ خامۆشکرد و ویستیان به بێژه‌نگ به‌ر به خۆرهههتاو بگرن، ئاخونده‌کان له جیاتی به‌رزو پیرۆز ڕاگرتنی په‌یامی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ ئاشتی پێکه‌وه ژیان، تیرۆریان کرده پێشه‌نگ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان!!
له 24 بیست و چوارمین ساڵیادی تیرۆرکردنی نه‌مران سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ به‌رده‌م گڵکۆی نه‌مران( د. عبدولڕه‌حمان قاسملوو، عبدوڵلای قادری، د. فازل ڕه‌سوڵ) داده‌نه‌وێنین، به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه که درێژه‌پێده‌ری کاروانی نه‌پساوه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزو نه‌مره‌کان بین، له پێناو به‌دیهێنانی هیواو ئاواته‌کانی شه‌هیدان و سه‌رخستنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان، بۆ له ناو بردنی تیرۆر‌و تیرۆریستان، با ساڵیادی تیرۆرکردنی ئه‌و نه‌مرانه ببێته هه‌وێنی یه‌کبوونی پلاتفۆرمی پارت و لایه‌نه سیاسی یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی پیلانی گڵاوی داگیرکه‌ران و ده‌ستبه‌رکردنی مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان.
نه‌مری سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌و نهمرانهو سه‌رجه‌م شه‌هیدان..
مردن و سه‌رشۆڕی و ڕووڕه‌شی بۆ بکوژه‌کان و تیرۆریستان..
هه‌رشه‌کاوه بێت ئاڵا ڕه‌نگینه‌که‌ی کوردستان..