به بێ هێزی پێشمه‌رگه و، شۆڕشی چه‌كداری، دڵی كوردستان له لێدان ده‌كه‌وێ. ئەحمەد مەکڵاوەیی
ساڵه‌های ساڵه كوردستان له‌لایه‌ن دوژمنانی ره‌نگاوره‌نگه‌وه، لێره‌وله‌وێ و، له‌م لاو، له‌ولاوه، زۆر دڵ ره‌قانه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر، سه‌ری و، وه‌ك گورگی هار و، ماری له شه‌ڕو،ورچی كه‌لاك خۆر، شاڵاوو پهڵاماریان بۆهێناوهو، پڕمۆڵیان له دار‌و به‌ردو،داوێنی رۆڵه‌كانی گرتوه‌و، گهزتوویانه و، به تاك و به كۆ، لێیان كوشتووه و ، زیندوو، زیندوو له نێو باڕووت و دووكه‌ڵی چه‌كی كیمیایی دا ، سووتاندوویانه و، خنكاندوویانه و، به لێشاو لێیان وه‌پێش خۆیان خستوون و، ده‌ریان كردوون و، ئاواره‌ی ئهندهران كراون و، به هه‌زارنی له ئه‌نفاله به‌د ناو‌و، ره‌شه‌كاندا لێ زینده به چاڵ كراوه وله چوار لاوه، به ملیۆن كه‌سی لێ خراوه‌ته نێو چاڵه ره‌شه‌كان و، جه‌سته‌یان شه‌قارشه‌قار كراوه و، ویستوویانه زمانی ببه‌ستن و، بیخه‌ن و، هه‌ناوی ده‌ربێنن و، بیكه‌نه په‌ندی زه‌مانه.به‌ڵام رۆله فیداكار و، له‌خۆ بوردوو، گیان له سه‌ر ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، وه‌چه به دوای وه‌چه‌دا، له هه‌موو ده‌ورانه ره‌شه‌كانی دا كه به سه‌ریان هێناوه، وه‌ك پؤڵا و، شێر و،كێ‌و راوه‌ستاوه و نهچهمیوه و، له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كداری، جا چ به چه‌كی سارد بووبێت، یان چ به چه‌كی گه‌رم بووبێت، له مه‌یدان دا ماوه‌ته‌وه و، خۆی (كوردستان ) به خوێنی سوور‌و گه‌شی لاوه‌كانی پاراستوه.
نموونه بۆ ئه‌م راستیه، ئه‌مه، ئه‌گه‌ر شۆرشه‌كانی كورد له رابردووێكی زۆر دوور و، له سه‌ده‌كانی 19و20 و، ئه‌م دواینهی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا نه‌بوایه، بێشك ئێستا كورد وه‌كو ئێستا كه‌ماوه‌ته‌وه، نه‌ده‌مایه‌وه و، زۆربه‌ی خاكی كوردستان له سه‌ر زه‌وی كوردستان ده‌سڕایه‌وه و، زۆر زۆرتر به خاكی وڵاتی بێگانان دهلكێندرا.
با له خۆمانی نه‌شارینه‌وه و، وه‌ك باسم لێ‌كرد، له سه‌رده‌مانێك دا كورد به چه‌كی سارد دیفاعی له مان و مه‌وجوودیه‌تی خۆی كردوه و، له درێژه‌ی مێژووش دا كه چه‌كی گه‌رم هاتۆته گۆڕێ ، به چه‌كی گه‌رم به‌رنگاری دوژمنانی كه به چه‌كی گه‌وره و بچووك موسه‌له‌ح بوون، بۆته‌وه و، جار به دوای جاردا، چه‌كی له دوژمنانی گرتوه و به دژی خۆیان به كاری هێناوه ته‌وه‌و، رووسوورانه و سه‌ر به‌رزانه دێفاعی مه‌شرووعی له خۆی كردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پیلانانه‌ی دوژمنانمان له هه‌ر چوارلامانهوه، رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له دڵدا نه‌مردوه و، دوژمنان نه‌یان توانیوه ئه‌و هه‌سته پیرۆزه بكوژن و ، له زۆر كاتی حه‌ساس و لێقه‌ومانیش دا چۆكی دانه‌داوه و، به پشتیوانی هێزی چه‌كداری خۆی ، سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی چۆل نه‌كردوه و ، هه‌روا نێرنه ده‌نگی ئازادی و ئاشتیخوازی هه‌ڵبریوه و، ماوه‌ته‌وه كه: شۆڕشه‌كانی ئه‌و دوایانه‌ی ئه‌و شێست حه‌فتا ساڵه‌ی دوایی كوردستان له‌و دیو و، ئه‌م دیو و، ئه‌م لاو، ئه‌و لای كوردستان، شاهیدی بۆ ئه‌م بۆچونه‌ی سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كه‌م ده‌ده‌ن و، پێمان ده‌ڵێ نابێت كورد هێزی پێشمه‌رگه وه‌لا بنیت و، ده‌ست له شۆڕشی چه‌كداری شل وبهردا، چونكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و، مانه‌وه مان له مه‌یداندا و، به ره‌سمی گه‌یاندنی نه‌خشه‌ی سه‌رزه‌وی كوردستان‌مان بۆ نێو نه‌خشه‌ی دونیا ، پێویستیمان به هێزی پێشمه‌رگه و، شۆڕشی چه‌كداری هه‌یه. چونكه، گه‌ر بی چه‌ك كراین و شۆرشی چه‌كداری له گۆڕێ‌دا نه‌ما ، دوژمنانمان كه بۆ خۆیان له هه‌موو بۆاره‌كانی نیزامی‌دا پر چه‌ك وساحهب هێزی نیزامین و، زلهێزانی دونیاشیان له پشته، هیچ حیسابێكمان بۆ ناكه‌ن و،وه‌ك ئه‌مڕۆ كه له رۆژاوای كوردستان زۆر نامه‌ردانه به‌ربوونه گیانی منداڵه ساواكانمان، زۆر خراپتر لێمان رادهسێن و رووحمان پی ناكه‌ن و،ده‌مانكوژن و، نه‌سل كوژی ده‌ست پێده‌كات و، دڵی كوردستان دهكوشن و، بێ روحمانه له لێدانی ده‌خه‌ن و، ئه‌و كات گورگه‌كان ده‌مان خۆن و، قه‌ل و داڵی رووڕهشیش، به گۆشتمان خه‌نی ده‌بن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی،