نامیلکەیەکی تایبەت بە شەهید عەزیز یوسفی ئا: ڕەحمان نەقشی

تێکۆشەری ناوداری گەلەکەمان، شەهید عەزیز یوسفی، یەکێک لەو قارەمانانەی ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو کە ماوەی چەندین ساڵ لە چاڵە ڕەشەکانی حکومەتی حەمەرەزا شای پەهلەوی دا زۆر قاییم و خۆڕاگر، لە بەرامبەر دوژمنانی گەلەکەمان دا خەباتی کرد و کۆڵی نەدا. کاک عەزیز یەکێک لەو تێکۆشەرانەی ڕیزەکانی حدک بوو کە لە کۆنگرەی ٣ی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا وەک ئەندامی فەخری کومیتەی ناوەندی حیزب هەڵبژێردرا و دەنگی متمانەی هەموو ئەندامانی کۆنگرەی بە دەست هێنا.

بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدە سەربەرزەی گەلەکەمان و بە مەبەستی یاد کردنەوەی، کاک رەحمان نەقشی نامیلکەیەکی ئامادە کردووە کە چەندین نووسین و بیرەوەری تایبەت بە کاک عەزیز لە خۆ دەگرێ.