( لە وتووێژ له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده دا )
خوێندن به زمانی زگماكی، داننانه به بوونی میلله‌تێك
20 / 2 / 2010 (هه‌ڤپه‌یڤین؛ قادر وریا)
ئاماژەیەکی کورت: ساڵی ٢٠١٠ لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دا، هاوکار و هاندەری ڕۆژنامەی “کوردستان” بووم بۆ ئامادەکردنی پاشکۆیەکی تایبەت بە زمانی دایک. یەکێک لەو بابەتانەی لەو پاشکۆیەدا (پاشکۆی رۆژنامه‌ی”کوردستان” ژماره 529، تایبه‌ت به رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی) بڵاو بپوە هەڤپەیڤینێکی من لە گەڵ مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە لە بارەی وەڕێخستنی خوێندن بە زمانی کوردی لە ناوچە ئازادەکانی کوردستان (ناوچەی پارێزراو بە هۆی پێشمەرگە) بوو. وەک بایەخدانێکم بە پرسی زمان و خویندن بە زمانی کوردی وناساندنی زیاتری “کۆڕی پەروەردە و فیرکردنی سەرانسەریی کوردستان” ئەم وتووێژە دەخەمەوە بەر سەرنجی هۆگران. لە داهاتووی نزیک دا بابەتی دیکەش لە بارەی خوێندن بە زمانی کوردی لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی دا، کە سەرچاوەکەیان ئارشیڤی خۆمن، بڵاو دەکەمەوە:
كوردستان: له خزمه‌ت مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده داین بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێكی له باره‌ی خوێندن به زمانی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌و ده‌وره‌یه‌دا كه حیزبی دێموكراتی كوردستان و كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردنی سه‌رانسه‌ری كوردستان ئه‌ركی خوێندن به زمانی كوردی‌یان له كوردستان به‌ڕێوه ده‌برد، لێ بكه‌ین. مامۆستا ئه‌گه‌ر ئیجازه‌ت له سه‌ر بێ پێمان خۆشه له‌وه‌وه ده‌ست پێ كه بكه‌ین فكره‌ی خوێندن به كوردی و كرانه‌وی خوێندنگه‌كان به زمانی كوردی له حیزبی دێموكرات‌دا چۆن دروست بوو؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌وه كه له‌و مه‌رحه‌له‌یدا خوێندنگه به كوردی بێ به ئیبتكارێك داناندرێ، چونكه له ده‌ورانی زۆر كۆنتره‌وه له عێراق به كوردی خوێندراوه‌و له ده‌ورانی جمهووریی كوردستان‌دا به كوردی خوێندراوه، كه‌وابێ ئه‌مه ئه‌لفوبێ بوو. به‌ڵام با بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بزانین چۆن بوو ئه‌و فكره كرایه‌وه. له سه‌ره‌تاكانی كه باس كرا له ده‌فته‌ر سیاسی‌دا باس له‌وه‌ی كرا كه ئێمه (من ده‌فته‌ر سیاسی نه‌بووم ئه‌و وه‌ختی) بێین به كوردی بخوێنین. چونكه ئه‌و وه‌ختی له ئێرانكتێب به كوردی نه‌بوو، ده‌بوو سیستمی كوردستانی باشوور وه‌ربگرین. به‌ڵام ده‌فته‌ری سیاسی هاتبووه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه‌ـ دیسانه‌كه وه‌ك زۆر شتی دیكه نه‌خشی ئه‌ساسی هی شه‌هید دوكتور بوو كه ـ ده‌بێ سه‌عی بكه‌ین بۆ خۆمان موته‌ناسب له‌گه‌ڵ شه‌رایه‌تی كوردستانی رۆژهه‌ڵات (كوردستانی ئێران) كتێب دابنێین. هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه له رۆژه‌كانیان بڵێین له حه‌فته‌و مانگه‌كانی سه‌ره‌تای دوای سه‌ركه‌وتنی ئینقلاب ئه‌و فكره هاته گۆڕێ و ته‌رتیب درا كه جه‌معێك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له مامۆستایان و له‌وانه كه ته‌جروبه‌یان هه‌یه و ده‌زانن كۆببنه‌وه بۆ دانانی كتێبی كوردی.
ـ له‌و باره‌وه هیچ پێتان وا نه‌بوو كه مه‌سه‌له‌كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی باس بكرێ‌یا ئه‌سله‌ن ئه‌وه له به‌ر چاو نه‌گیرا؟
ـ نه‌خه‌یر ئوسووله‌ن ئێمه له زۆر شت‌دا ئه‌و نه‌زه‌ره‌مان هه‌بوو كه باشتره ئێمه كاره‌كانمان بكه‌ین، له‌و پێیه‌دا ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له موقابیل ئه‌مری واقیع‌دا دابنێین، نه وه‌ك ئێمه داوا بكه‌ین و [چاوه‌ڕوان بین] داخوا ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی موافقه‌ت ده‌كا یان نا. پێموایه كارێكی زۆر باش بوو چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر داوامان كردبا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ موافقه‌ته‌كه هه‌ر نه‌ده‌هاته‌وه. بۆیه ئه‌سڵه‌ن بیر له‌وه نه‌كراوه، هه‌ر وه‌كوو بۆ ئاماده‌كردنه‌كه‌شی و بۆ چاپكردنه‌كه‌شی و بۆ دایر كردنه‌كه‌شی هیچ وه‌خت پرس به ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی نه‌كرا. دیاره له سه‌تحێكی پایینتردا ئێمه له نێو حیزب‌دا ده‌ستمان پێ كرد به ئامووزشی كوردی. ئه‌و وه‌ختی فێركردنی كوردی زیاتر بۆ گه‌وره‌ساڵان بوو، بۆ خوێنده‌واره‌كان بوو، ئه‌وانه كه خوێنده‌وارییان هه‌یه نه‌ك بۆ سه‌ره‌تایی. ئه‌وه‌مان هه‌ر له ده‌ورانی ئینقلاب‌دا ده‌ست پێ كرد. یانی هێشتا مابووی ده‌وڵه‌تی شا بڕووخێ، من بۆ خۆم له مه‌هاباد بووم جزوه‌یه‌كی چكۆله‌م نووسیبوو. چه‌ند ده‌وره‌مان كردنه‌وه له ئه‌وه‌ڵه‌وه ئه‌من به‌شدار بووم و چه‌ند كه‌سێكیش كه بۆ خۆیان موعه‌للیم بوون و شاره‌زا بوون له هه‌موو شتێك‌دا له من شاره‌زاتر بوون، به‌ڵام ره‌نگه به كوردی نووسینیان نه‌زانیبا. ئه‌وانه به‌شدار بوون له پاشانیش بۆ پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزبی ده‌ستمان پێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی فێری خوێندنه‌وه‌و نووسینی كوردی‌یان بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ فێركردنی سه‌ره‌تایی نه‌بوو. بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه خوێنده‌واریی باشیان هه‌بوو. ته‌نانه‌ت دیپلۆمیان هه‌بوو، حه‌تا هی وا هه‌بوو لیسانسیشی هه‌بوو.
ـ مامۆستا! ئه‌و كه‌سانه‌ی راسپێردران له فكری ئاماده‌كردنی كتێبی ده‌رسی‌دا بن یان به گشتی له فكری وه‌ڕێخستنی مه‌دره‌سه‌كان دا بوون كێ بوون؟
ـ به داخه‌وه زۆر چاكم له بیر نیه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئه‌من له بیرمن كاك ره‌سووڵ ئاریا كه دوایه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك بوو به مه‌سئوولی كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردن، كاك ئه‌حمه‌د كاكه مه‌می بوو، كاك ئه‌حمه‌دی قازی بوو، له به‌شێكی‌دا كاك قه‌سیم سه‌وجه بوو، ئه‌منیان وه‌كوو كه‌سێك كه له كوردی ده‌زانم ده‌گه‌ڵ بووم، له مامۆستا هێمن بۆیه‌ك دوو جه‌له‌سه ئیستفاده كرا.
ـ له باری رێنووس و رێزمانه‌وه چ شتێك ره‌چاو ده‌كرا؟ مه‌سه‌له‌ن ئایا هه‌وڵ ده‌درا وشه‌ی زاراوه‌كانی دیكه‌ی تێكه‌ڵاو بێ‌یا مه‌سه‌له‌ن له باری رێنووسه‌وه ئه‌وه‌ی له كوردستانی عێراق باو بوو، یانی تێبینی و شت چ بوون له‌و باره‌وه؟
ـ ئه‌ونده‌ی من بزانم له‌وه‌دا هێندێك شت ئوسووله‌ن به فكردا نه‌ده‌هات. وه‌كوو ئه‌وه با بڵێین وشه له زاراوه‌كانی دیكه وه‌ربگرین. وه‌ك ئه‌وه كه بڵێین كوردی ئێران و كوردی عێراق پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كیان هه‌بێ. ئه‌وه‌ی كه له‌وێ‌دا مه‌دی نه‌زه‌ر بوو ته‌نیا ئه‌وه بوو سیستمی ده‌رسییه‌كه وا ته‌نزیم بكرێ كه دوو شتی تێدا ره‌عایه‌ت بكرێ،یه‌كیان ئه‌وه كه له سیستمی فێركردنه‌كه‌دا وا بێ كه له هه‌ر ده‌رسێكدا ته‌نیایه‌ك حه‌رفی تازه بێ، كه پێموایه له یه‌ك ده‌رسیش‌دا هه‌ڵه كراوه، له یه‌ك ده‌رسدا حه‌رفێكی نه‌خوێندراو هاتوه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بكه‌ن. ئه‌وی دیكه‌ش ئه‌وه بوو كه ئه‌و ده‌رسانه ئه‌و باسانه‌ی كه دێن، هه‌م له فكری منداڵ نزیك بن هه‌میش ئه‌و ته‌زاده كه ئیحتماله‌ن له به‌ینی شار‌و دێ‌دا هه‌یه ئه‌وه‌ش له به‌ر چاو بگیرێ. یه‌عنی سیستمه‌كه بۆ هه‌مووانه، زیاتر بۆ منداڵی دێیشه، بۆیه نابێ شتێكی وا بێنی منداڵ هه‌ر نه‌یدیوه. یه‌عنی من پێموایه ئه‌و وه‌ختی ئه‌گه‌ر تۆ باسی ته‌له‌ڤیزیۆنت بۆ منداڵێك بكردبایه، منداڵ له ته‌له‌ڤیزیۆن حاڵی نه‌ده‌بوون چونكه نه‌یدیبوو له دێهاتی. ئه‌و، به‌رقی نه‌دیبوو تا ته‌له‌ڤیزیۆنێ ببینێ،یه‌خچاڵی نه‌دیبوو،یه‌عنی ئه‌وه له نه‌زه‌ر ده‌گیرا كه ده‌بێ شتێكی وا بێ له فكر‌و له موحیتی ژیانی منداڵه‌كان بێگانه نه‌بێ. ئه‌و دوو شته‌م له بیره كه ره‌عایه‌ت ده‌كرا.
ـ مامۆستا! ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له كتێبه‌كه ده‌ده‌ی بڕێكیش حه‌تا له باری مه‌تن و مه‌وزوعاتێك كه باسی ده‌كا زۆرتر هی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانه، جا نازانم له به‌ر ئه‌وه‌یه كه مامۆستاكان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوون و یا ئه‌سڵه‌ن ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌پێشمه‌رگه‌و حیزب ئه‌و ناوچانه بوون كه زۆرتر ناوه‌ندی كوردستان بوون؟
ـ عه‌رزم كردی ئه‌وه له نه‌زه‌ر نه‌ده‌گیرا كه بڵێین له سنه‌شی تێدا بێ، با له ورمێشی تێدا بێ، هه‌ر ئه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گیرا كه ئه‌وه‌ڵه‌ن له حه‌رفێك زیاتر له ده‌رسدا تازه نه‌بێ، دووهه‌م له ئه‌فكاری منداڵه‌كه نزیك بێ. ئیدی هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌ل بهاوێ بۆ ئه‌م ناوچه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێدا نه‌بوو. له جێش‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زمانێك ببێته زمانی خوێندن و نووسین ئه‌وه وانیه كه تۆ مۆنتاژێك بكه‌ی و هه‌ر لۆغه‌ته‌ی له جێیه‌كی بێنی. به‌ڵێ ده‌بێ لۆغه‌تان بێنی، به‌ڵام ئه‌و وه‌خته‌ی كه له‌م له‌هجه‌یه‌دا نیته، ده‌بێ له له‌هجه‌كانی دیكه بێنین.
ـ مامۆستا! كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردنی سه‌رانسه‌ری كوردستان له كام یه‌ك له شار‌و ناوچه‌كاندا توانی قوتابخانه بكاته‌وه و منداڵان فێری خوێندن و نووسین بكا؟
ـ ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم له‌م چه‌ند شاره‌دا، كه له مه‌هاباده‌وه ده‌ستی پێ كرد، بۆكان هه‌بوو، سه‌رده‌شت هه‌بوو، پیرانشار هه‌بوو، نه‌غه‌ده هه‌بوو، شنۆ هه‌بوو، سه‌قز زۆر موتمه‌ئین نیم كه خوێندنی كوردی تێدا دائیر كرا یان نا.
ـ پاوه‌و هه‌ورامان چی؟
ـ پێموایه خوێندنی كوردی تێدا دائیر نه‌كرا، یا ئه‌گه‌ر بووبێ من له بیرم نیه.
ـ كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردن چ ساڵێك دامه‌زرا؟
ـ ساڵی 59 كۆڕ دامه‌زرا، به‌ڵام كتێبه‌كه، ساڵی 60 هاته‌وه.
ـ یانی ساڵێك به بێ كتێب! ئه‌ی ئه‌و ساڵه (ساڵی 59) له رووی چییه‌وه ده‌رسیان ده‌گوته‌وه؟
ـ له رووی كتێبی فارسی، ده‌رسی كوردییشیان هه‌بوو (ئامووزشی ئه‌لفوبێ).
ـ یانی خوێندنه‌كه ره‌واڵی قه‌دیم هه‌ر به پێی كتێبه ده‌رسه‌كانی ئێران بوو. به‌ڵام شه‌رحی ده‌رس به كوردی ؟
ـ بۆ خۆت ده‌زانی حه‌تا ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ش چاپ بوو، ئه‌و وه‌ختیش ته‌نیا خوێندنی كوردی هه‌بوو له مه‌دره‌سه‌كان‌دا، ئه‌وی دیكه هه‌ر به فارسی ده‌خوێندرا. هه‌م كلاسه‌كانی دیكه، هه‌م ده‌رسه‌كانی دیكه‌ی كلاسی ئه‌وه‌ڵ هه‌ر فارسییه‌كه‌و له سیستمی كۆن ئیستفاده ده‌كرا.
ـ مامۆستا هیچ ئامارێكت له زێهن‌دا هه‌یه ئێمه به گشتی چه‌ند مه‌دره‌سه‌مان هه‌بوو؟
ـ ئێستا له زێهنمدا نیه، به‌ڵام پێموایه چاپ كراوه. ده‌بێ موراجعه بكه‌ی به “كوردستان”، “كوردستان” تێیدایه كه ئێمه چه‌ند مه‌دره‌سه‌مان هه‌بووه، چه‌ند موعه‌للیممان هه‌بووه و چه‌ند قوتابیمان هه‌بووه.
ـ مامۆستا! ئێمه كۆڕی په‌روه‌رده‌مان هه‌بوو كه بۆ خوێنده‌وار كردنی منداڵانیش به‌رنامه‌ی هه‌بوو، بۆ گه‌وره‌ساڵانیش. چ جیاوازییه‌ك هه‌بوو له خوێندنی ئه‌و دوو به‌شه‌دا؟
ـ جیاوازییه‌كه‌ی فه‌قه‌ت متونی ده‌رسی بوو. كه مه‌تنه ده‌رسییه‌كان ئیدی ئه‌وه بوون كه ده‌گه‌ڵ فكری گه‌وره‌ساڵان پتر ده‌هاتنه‌وه، ده‌رسه‌كان درێژتر بوون، مه‌فهوومه‌كانیان فه‌رقیان هه‌بوو. ئه‌گینا پێموابێ له سیستمی ئاموزشه ده‌رسییه‌كه‌ی و ئه‌لفباییه‌كه‌ی‌دا فه‌رقێك نه‌بوو.
ـ ئه‌دی بۆ گه‌وره‌ساڵان وا دانه‌نرابوو كه گه‌وره‌ساڵه‌كه خوێنده‌وارییه‌كی هه‌یه؟
ـ نه‌خێر، ئه‌وه مه‌ربووت به گه‌وره‌ساڵان، گه‌وره‌ساڵانی نه‌خوێنده‌وار بوو. ئه‌وه له نه‌زه‌ر نه‌گیرا بوو، ئه‌وه هه‌ر وه‌ك مه‌رحه‌له‌ی پێشێ عه‌رزم كردی هه‌ر بۆ فێركردنیان بوو. ئه‌گینا گه‌وره‌ساڵانی خوێنده‌وار ئه‌وه‌یان پێویست نه‌بوو. مه‌سه‌له‌ن زۆر كه‌سم ده‌دی به جه‌له‌سه‌یه‌ك، دوو جه‌له‌سه فێر ده‌بوون. ئه‌وانه‌ی كه قابلییه‌تیان زۆر بوو. به‌ڵام مه‌به‌ست له خوێندنی گه‌وره‌ساڵان ئه‌وانه بوون كه نه‌خوێنده‌وار بوون.
ـ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه حیزبیا بڵێین كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردنی كوردستان نای،یانی چه‌ند ساڵیك به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان، خوێندن به كوردی و له باری ئامووزشییه‌وه، له باری سیاسییه‌وه، له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه چ ته‌ئسیرێكی هه‌بووه؟ چونكه ماوه‌كه به‌داخه‌وه هه‌موو سێ ـ چوار ساڵێك بوو، زۆر نه‌بوو!
ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌كه كورت بوو، به‌ڵام كه‌لێنێكی‌یه‌كجار زۆر گه‌وره‌ی پڕ كرده‌وه، چونكه ئه‌و وه‌ختی [رێژیم] گه‌مارۆیه‌كی هه‌مه لایه‌نه‌ی خستبووه سه‌ر كوردستان. مه‌به‌ستم كوردستان مه‌ناتقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌یه. به هه‌ر حاڵ له شاره‌كان كه به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بوو خوێندن و بێهداشت و .. دائیر بوو. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵی دابوو كه كوردستان له هه‌موو شتێك بێبه‌ش بكا. ئه‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستان زۆر به ناقیسییش بووبێ توانیبووی كه مه‌دره‌سه دائیر بكاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی كتێبی كوردییش دابنێ، توانیبووی ده‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ره‌تایی بوونه‌كه‌ی له هه‌ر مه‌نته‌قه‌یه‌ك شتێك به ناوی كۆمه‌گی ده‌رمانی دائیر بكا، ته‌ئسیرێكی‌یه‌كجار زۆری هه‌بوو له سه‌ر رۆحیه‌ی خه‌ڵك. حه‌تا ده‌كرێ بڵێین به بێ موبالغه، قه‌دری حیزب و بزووتنه‌وه‌شی له پێش چاوی خه‌ڵكی بردبووه سه‌رێ، چونكه خه‌ڵك پێی وابوو ئه‌وه حیزب وه‌كوو حكوومه‌تێك ده‌توانێ عه‌مه‌ل بكا‌و ده‌توانێ ئێحتیاجاتی خه‌ڵكی جواب بداته‌وه. پێموایه كارێكی‌یه‌كجار زۆر گه‌وره بوو و به‌تایبه‌تی كه حیزب بواره‌كانی ژیانی هه‌موو له‌به‌ر چاو گرت. هه‌موویان ئیبتدایین، هه‌موویان عه‌یبیان هه‌بووه، حه‌تا ئه‌گه‌ر ئێستا بۆ خۆمانی بێنین عه‌یبیان لێ ده‌گرین. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه كه حیزب قه‌وانینی دانا بۆ ئیداره‌ی وڵات، مه‌سه‌له‌ن قانوونی سزادانی گشتی بخه‌یته به‌ر ده‌ست قانوونزانێك، ره‌نگه هه‌زار عه‌یبی لێ بگرێ، به‌ڵام هه‌ر بیركردنه‌وه له‌وه كه ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه سه‌خته‌ی به ملمانه‌وه بوو، حیزب بیر له‌وه بكاته‌وه ده‌بێ ئیداره‌ی وڵات بكا، ده‌بێ قه‌وانینی هه‌بێ، ده‌بێ رابیته‌ی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، چین و توێژه جۆراوجۆره‌كان ته‌نزیم بكا، به مه‌سایلی جونحه‌و جینایه‌ت و ئه‌وه رابگات، ئه‌وه نیشانه‌ی فكری وه‌سیعی ئه‌و حیزبه‌و ریبَه‌رایه‌تیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو.
ـ مامۆستا! له باره‌ی شتێكی دیكه‌شه‌وه پێموابێ ته‌ئسیری هه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه داوا‌و نیازی خوێندن به كوردی هه‌میشه هه‌بووه له نێو میلله‌ته‌كه‌مان‌دا، به‌ڵام ئه‌و نه‌سله‌ی كه له مه‌دره‌سه‌كانی كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردن خوێندویه‌یا ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردن كاری خوێندنی كوردیی پێ كردن، دوایه ئه‌گه‌ر نه‌شبووبن به پێشمه‌رگه له‌و جامعه‌یه‌دا بوون به ئینسانی رووناكبیر، بوون به ئینسانی خوێنده‌وار، شاعیر، ته‌ئسیریان هه‌بووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ره‌وته درێژه بده‌ن. ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی و به بێ ئه‌وه‌ی جمهووریی ئیسلامی بیهه‌وێ.
ـ دیاره به‌شێك له‌وانه هه‌ر بۆ خۆیان له پێش‌دا هه‌بوون وه‌كوو شه‌خسیه‌تی فه‌رهه‌نگی و ئامووزشی و په‌روه‌رشی هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وانه به‌شێكیان بوون. به‌شێكیش ئه‌وانه بوون كه له به‌ر ده‌ستی ئه‌واندا پێ گه‌یشتن، كه دوایه هه‌موو جۆره كه‌سێكیان تێدا هه‌ڵكه‌وت: تێكۆشه‌ری گه‌وره‌یان تێدا هه‌ڵكه‌وت، شاعیری گه‌وره‌یان تێدا هه‌ڵكه‌وت، موعه‌للیمیان تێدا هه‌ڵكه‌وت، مه‌سه‌له‌ن كاك ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌می كه پَێشتریش هه‌ر موعه‌للیم بوو، به‌ڵام ئێستا له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌وه بۆته مامۆستای ده‌رسی كوردی و كتێبی كوردی داناوه‌و یه‌عنی ئه‌و ره‌چه‌یه‌ی كه له‌وێ گرتوویه‌ته پێشێ ورده ورده ته‌ره‌قی پێداوه‌و هه‌ر وا له سه‌ری رۆیشتوه.
ـ مامۆستا! هه‌ر ئێستاش فێركردنی خوێندنه‌وه‌و نووسینی كوردی له كوردستانی ئێران هه‌ر هه‌یه. به شێوه‌ی جۆراوجۆر، بڵێین هێندێك ناوه‌ند، هێندێك كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی ئه‌ده‌بی ده‌یكه‌ن، جه‌نابت ئه‌و هه‌وڵانه چۆن هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنی؟یان وه‌ك بزانی له چ ناوچه‌یه‌ك له چ مه‌نته‌قه‌یه‌ك زۆرترن ئه‌وانه؟
ـ پێموایه جارێ له پێش‌دا ده‌بێ ئه‌وه بڵێینه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌خیردایا ده‌توانین بڵێین له‌و چه‌ند ده ساڵی ئه‌خیردا له راستی‌دا تازه نیه. دیاره 20 ساڵێكه هه‌یه. به‌و شێوه‌ی نیه كه له ئیبتدایی را منداڵانده‌رس بخوێنن، له واقعدا خوێندنه‌وه‌و نووسینی كوردی‌یان فێر ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت به هه‌ر دوو شێوه خه‌تیش. پێموایه هه‌وڵێكی زۆر به‌جێیه چونكه عه‌یبێكی گه‌وره ده‌بێ تێكۆشه‌رانی كورد ئه‌وانه‌ی كه حه‌تا به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و هه‌ر كه‌سه له سه‌نگه‌ری خۆی موبارزه ده‌كا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی میلله‌تی كورد به‌ڵام نه‌زانن زمانه‌كه‌ی خۆیان بنووسن. پێموایه شتێكی زۆر به‌جێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم به شێوه‌ی به‌ربڵاو ته‌نیا هێندێك شاری گرتۆته‌وه، پێموابێ “سۆما” له مه‌هاباد دامه‌زرا، پاشان له بۆكان زیاتر له مه‌هاباد گه‌شه‌ی كرد هه‌ر چه‌ند بناغه‌كه‌ی له مه‌هاباد دامه‌زرا، به‌ڵام له بۆكان پتر گه‌شه‌ی كرد، به‌ره‌و سه‌قزو بانه‌ش رۆیشتوه. ئه‌وه‌ی له سنه‌و له‌ویش موهیمتر له كرماشان بووه هه‌ر ئه‌وه ده‌زانم كه هه‌بووه، به‌ڵامئایا له‌و سیستمه‌ی “سۆما” كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه یان بۆ خۆیان سیستمی دیكه‌یان داناوه بۆ فێركردنی خوێندن و نووسینی كوردی لانیكه‌م ئه‌من ئاگادارییه‌كی ئه‌وتۆم له سه‌ری نیه. كه دیاره زۆرم پێخۆشه كه هه‌ر له‌و سیستمه‌ی “سۆما” ئیستفاده‌یان كردبێ بۆئه‌وه‌ی تا حه‌دێكی مومكین لێك نزێك بێ ئه‌و شێوه نووسین و شێوه رێنووس و رێزمانه. چونكه به‌داخه‌وه ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێ له باشووری كوردستان دوای نزیك به سه‌د ساڵ خوێندن دیسانه‌كه ئه‌و شێوه نووسین و خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ر نه‌گرتوه‌و هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر ناوچه به جۆرێك ده‌نووسن و به جۆرێك ده‌خوێننه‌وه، مه‌به‌ستم له ناوچه ناوچه‌ی به‌رین نیه، ناوچه‌ی چووك به گه‌ڕه‌كیا حه‌تا به رۆژنامه‌یا حه‌تا به نووسه‌ری‌یه‌ك رۆژنامه له‌گه‌ڵ نووسه‌رێكی دیكه‌ی هه‌مان رۆژنامه.
ـ مامۆستا! له قانوونی ئه‌ساسیی جمهووریی ئیسلامی‌دا ئه‌سڵێك هه‌یه، ئه‌سلی پازده كه باسی ئازادبوونی خوێندن به زمانی قه‌ومه ئێرانییه‌كان له په‌نا زمانی فارسی¬دا ده‌كا. جارێ هه‌ر ئه‌وه كه له قانوونی ئه‌سای¬دا هاتوه چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟پاشان ئه‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووداوایه‌ی كه ده‌كرێ، كورد ده‌یكا، ئازه‌ربایجانی ده‌یكا، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌سڵه به‌ڕێوه ناچێ، بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ـ له راستی‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێن: “له‌وه‌نده قوڕه‌ی ئه‌وه‌نده تۆزه هه‌ستێ هه‌ر باشه” یا ده‌ڵێ “له نێو هه‌موو تاریكایی دنیایه‌دا شوعله‌ی شه‌مێك هه‌ر دیاره”، ئه‌وه بۆ خۆی شتێكی باشه. به‌ڵام ئه‌و ئه‌سڵه‌یا ئه‌سڵی نۆزده هیچ قیمه‌تێكی […] ئیجباری و ئیجراییان نیه. ئه‌من پێموایه قانوونه‌كه، (ئه‌و به‌ندی 15) جێبه‌جێ كراوه. چونكه خۆ ئه‌و ناڵێ ئامووزش و په‌روه‌رش دائیر ده‌كه‌م بۆ ئه‌وانه. ده‌ڵێ ئازاده هه‌ر كه‌س پێی خۆشه بۆ خۆی له ماڵی خۆی به‌وه بخوێنێ، ده‌ڵێ ئازاده. له‌حاڵێكدا ئه‌مه به مه‌عنای به رسمی ناسینی حه‌قی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و میللیه‌تانه به زمانی خۆیان نیه. به ره‌سمی ناسین ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تمه‌دره‌سه‌ی بۆ دابمه‌زرێنی، مامۆستای بۆ ته‌ربیه‌ت بكا، كتێبی بۆ چاپ بكا، حوقووقی مامۆستایه‌كان بدا. كوللی شته‌كه وه‌كوو بۆ سیستمی خوێندنی فارسی چۆنه بۆ ئه‌وانه‌ش بیكا. له حاڵێكدا نه قانوونه‌كه ئه‌وه‌ی كردوه، یانی نه قانوونی ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی تێدایه، نه به عه‌مه‌لیش ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه. كه‌وابێ له راستی‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه كه ئاوڕدانه‌وه به‌وه، باسی ئه‌وه، ئێعترافێكه له قانوونی ئه‌ساسیدا به جۆراوجۆریی كۆمه‌ڵی ئێران، له‌وه زیاتر به‌ش به حاڵی خۆم بایه‌خێكی تێدا نابینم، چونكی ده‌وڵه‌ت هیچ ته‌عه‌هودێكی وه ئه‌ستۆ نه‌گرتوه به‌رامبه‌ر به زمانه غه‌یره فارسه‌كان.
ـ مامۆستا ئه‌گه‌ر قانوونه‌كه‌ش ده‌وڵه‌تی مولزه‌م نه‌كردبێ، به‌ڵام خۆت ده‌زانی ئه‌و داوایه هه‌یه‌و موڕه‌ته‌ب فشاری بۆ دێ،یانی هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنه‌كه‌ی ده‌بێ چی بێ؟ ئایا به‌ڕاستی زمانی فارسی به‌وه زه‌ره‌ر ده‌كا كه به زمانه‌كانی دیكه بخوێندرێ، به قه‌ولی ئه‌وان ئه‌منییه‌تی وڵات و نازانم ئه‌وه ده‌شێوێ، بۆ؟
ـ من پێموایه ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه بۆی بچین كه فه‌رهه‌نگی ئێرانی (كه‌مێكی لێك جودا بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ل فه‌رهه‌نگی فارسی ـ ئه‌وه به‌شێك له شووێنیسته فارسه‌كانن ده‌یانهه‌وێ بڵێن فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌یه‌عنی فه‌رهه‌نگی فارسی) به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی فه‌رهه‌نگی ئێرانی بكه‌ین به هیچ جۆر دایربوونی مه‌دره‌سه به زمانه‌كانی دیكه، فه‌رهه‌نگی ئێرانی فه‌قیر ناكا، به‌ڵكوو ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌وه كه فه‌رهه‌نگی ئێرانی به مه‌عنای فارسی بزانین، دیسانه‌كه بۆ ئه‌ویش زه‌ره‌ری نیه‌یا ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری بوو چ قه‌یدی هه‌یه؟ خۆ ناكرێ قازانجی فه‌رهه‌نگێك له سه‌ر ئه‌ساسی زیان گه‌یاندن به فه‌رهه‌نگێكی دیكه ته‌ئمین بكرێ چ جای ئه‌وه‌ی به جارێ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی دیكه له به‌رچاو نه‌گیرێ و ون بكرێ و حه‌قی بفه‌وتێ. باشه زه‌ره‌ری پێ ده‌گا، با پێی بگا، خۆ ئه‌و زمانانه نایانهه‌وێ زه‌ره‌ر به‌وی بگه‌یه‌نن، ده‌یانهه‌وێ بۆ خۆیان بخوێنن و بۆ خۆیان هه‌بن. كه‌وابێ ئه‌وه به هیچ جۆر موقه‌ده‌س نیه كه له به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی زمانی فارسی هه‌ر پێش كه‌وێ ده‌بێ كورد‌و ئازه‌ربایجانی و میلله‌تانی دیكه به زمانی خۆیان نه‌خوێنن. وه‌كوو ئه‌وه‌یه بڵێن ئینگلیزی ئێستا زمانێكی ده‌سه‌ڵاتدار له دنیادا، نابێ به زمانه‌كانی دیكه بخوێندرێ چونكه زۆر كه‌س فێری ئینگلیزی نابن!
ـ مامۆستا! خوێندن به زمانی زگماكی وه‌كوو مافێكی ره‌وا كه دانی پێدانراوه‌و له زۆر قانوونی دنیادا هاتوه، بێبه‌شی له‌و مافه‌ی چ ته‌ئسیرێكی هه‌یه له سه‌ر تاك و هه‌روه‌ها له سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و له سه‌ر زمانه‌كه‌ی و، به‌رخوردار بوون له‌و مافه‌ی چ قازانجێك ده‌گه‌یه‌نێ به زمانه‌كه؟
ـ هه‌ژار یا هێمن شتێكی هه‌یه كه ده‌ڵێ “خوێندن ئه‌گه‌ر به زمانی خۆم بێ زووی ده‌كه‌م ره‌وان”. پێش هه‌موو شتێكی وه‌كوو حه‌قی فێربوون بۆ منداڵان، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، فه‌رقێكی‌یه‌كجار زۆر هه‌یه له به‌ینی منداڵێك كه ده‌چێته مه‌دره‌سه‌ی به زمانه‌كه‌ی خۆی بخوێنێ،یا به زمانێكی بێگانه. چونكه كه به زمانه‌كه‌ی خۆی ده‌خوێنێ ده‌زانین كه له سه‌ر ته‌خته سیایا له كتێبه ده‌رسییه‌كان‌دا، عاده‌ته‌ن كتێبی ئه‌وه‌ڵی ئیبتدایی باسی هه‌ر شتێك ده‌كرێ عه‌كسه‌كه‌شی له‌گه‌ڵه. كه‌وابوو منداڵ كه ده‌چێ بۆ مه‌دره‌سه‌ی له ئه‌وه‌ڵ رۆژه‌كان و حه‌فته‌و مانگه‌كان‌دا، ئه‌گه‌ر به زمانی خۆی بخوێنی ده‌نگه‌كه بۆ وی ئاشنایه، مه‌عنای شته‌كه‌ی بۆ ئاشنایه، وێنه‌كه‌ی بۆ ئاشنایه، ته‌نیا شتێكی كه بۆی ئاشنا نیه نووسینی ئه‌و ناوه‌یه. به‌ڵامئه‌گه‌ر زمانه‌كه زمانێكی غه‌یری خۆیه‌تی ـ با نه‌ڵێین زمانی بێگانه، چونكه مادام هی وڵاتێكه ره‌نگه له باری سیاسییه‌وه دروست نه‌بێ به بێگانه‌ی ناوبه‌رین. مادام ئێمه ده‌ڵێن هه‌موومان له یه‌ك وڵات داین و ئێرانیین ـ به‌ڵام هه‌موویان نائاشنان ئیلا وێنه‌كه نه‌بێ. ده‌بێ ده‌نگه‌كه فێربێ، ته‌له‌فوزه‌كه فێربێ، نووسینه‌كه فێربێ، و هه‌موو شته‌كان فێربێ و كاره‌كه‌ی‌یه‌كجار زۆر به زه‌حمه‌ت تره له‌و حاڵه‌دا مه‌علوومه روشدو پێشكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌دوا ده‌كه‌وێ. حه‌تا ئه‌گه‌ر له به‌ر زه‌كاوه‌تی‌زۆری وه‌دواش نه‌كه‌وێ لانیكه‌می ئه‌وه‌یه كه قورساییه‌كی زۆر زیاتر ده‌بێ ته‌حه‌مول بكا. یانی وه‌كوو خه‌ڵفێكی ناسكه كه زۆر به شلكی له واقعدا ئه‌زییه‌تی ده‌درێ و وه‌كوو كورد ده‌ڵێ ده‌گه‌چڵێ. بۆیه به باوه‌ڕی من به‌خۆڕایی نه‌گوتراوه كه ئه‌و حه‌قه وه‌كوو حه‌قێكی موسه‌لله‌مه بۆ هه‌موو میللییه‌ته‌كان هه‌یه كه به زمانی خۆیان بخوێنن.
ـ مامۆستا! ئه‌دی له سه‌ر خودی زمانه‌كه‌و له سه‌ر خودی میلله‌ته‌كه چ ته‌ئسیرێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێی نه‌نووسرێ و پێی نه‌خوێندرێ؟
ـ هه‌ر له جێ‌دا خوێندن به زمانی زگماكی بمانهه‌وێ و نه‌مانهه‌وێ بێ ئه‌وه‌ی ئێعلام بكرێ، ئێعترافه به مه‌وجودییه‌تی ئه‌و میلله‌ته. هه‌ر ئه‌وه بۆ خۆی ته‌ئسیرێكی زۆری هه‌یه، جگه له‌وه‌ش كه به بێ شك له به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی ئینسانه‌كان، منداڵه‌كان ئاسانتره له به‌ر ئه‌وه‌ی به زمانی خۆی ده‌خوێنی و زمانه‌كه‌ی و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی و ئه‌ده‌به‌كه‌ی و تاریخه‌كه‌ی گوسته‌رش په‌یدا ده‌كاو بڵاو ده‌بێته‌وه‌و په‌ره ده‌ستێنێ، دیسانه‌كه خزمه‌تێكی زۆر به به‌ره‌وپێشچوونی كوللی نه‌ته‌وه‌كه ده‌كا.
ـ دیاره به وڵات فه‌رق ده‌كا، به‌ڵام چۆن له نێو چه‌ند زمانان دا كه له ولاتێكدا هه‌ن یه‌كیان زاڵ ده‌بێ به سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌داو، هه‌ڵده‌بژێردرێ وه‌كوو زمانی ره‌سمی و زمانی خوێندن و نووسین و، ئه‌وانی دیكه فه‌رامۆش ده‌كرێن؟
ـ من پێموایه ئه‌وه‌ش دوو ره‌وتی هه‌یه كه عاده‌ته‌ن زیاتر ره‌وتی‌یه‌كه‌میانه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاریخ وای دێنێ، هه‌لومه‌رجی تاریخی، هه‌لومه‌رجی ده‌سه‌ڵات، هه‌لومه‌رجی ئابووری وا ده‌كا كه یه‌كێك له‌و زمانانه ئه‌وله‌وییه‌ت په‌یدا ده‌كا، ته‌سه‌لوت په‌یدا ده‌كا به جۆرێك له جۆران وه پێش ده‌كه‌وێ. ئه‌وی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وا فه‌ڕز بكه‌ین نه‌خێر هیچیان له پێش هیچیانه‌وه نین، وه‌ختێكی چه‌ند میلله‌ت له وڵاتێكی دا ده‌ژین ناكرێ هه‌موویان هه‌موو زمانه‌كان فێربن، ده‌بێ‌یه‌كێكیان بكه‌نه زمانی موشته‌ره‌كی هه‌مووان بۆ لێك حاڵی‌بوون. له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ ئه‌و میلله‌ته‌ی كه له هه‌مووان پتره زمانه‌كه‌ی وان بكرێ [به زمانی هاوبه‌ش]، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه وادانێین وڵاته‌كه 20 میلیۆن جه‌معیه‌تی هه‌یه، 10 میلیۆنی‌یه‌ك زمانه، 7 میلیۆنی زمانێكی دیكه‌یه‌و 3 میلیۆنی زمانێكی دیكه، ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ زمانی ئه‌و میلله‌ته‌ی بكه‌ین به زمانی هه‌مووان كه یه‌ك میلیۆن جه‌معییه‌تی هه‌یه ده‌بێ 19 میلیۆن زمانێكی غه‌یری زمانی دایكی خۆی فێربێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی 10 میلیۆنییه‌كه بكه‌ینه زمانی هه‌مووان، ته‌نیا 10 میلیۆن ده‌بێ زمانێكی غه‌یری زمانی زگماكیی خۆی فێربێ. ئه‌وه‌ی كه مه‌ربوته به ئێران ده‌زانین كه له واقعدا هه‌ر دووكیانی تێدا هه‌ن، هه‌م تاریخ وای هێناوه، هه‌میش له ئێران‌دا له سه‌ر یه‌ك فارس به ته‌نیا زیاتر له هه‌مووان نین به‌ڵام گه‌وره‌ترین میللیه‌ته. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ كه زمانی فارسی ئه‌و شانسه‌ی بۆ هاتۆته پێشێ كه له تاریخ‌دا (ئێستا) زۆر زیره‌كتر بوون یا زۆرتر خزمه‌تیان پێ كردوه [نازانم]، له تاریخ‌دا چه‌ند ده‌وره سیلسله پاشای ئێرانی غه‌یره فارس بوون، غه‌زنه‌وییه‌كان، سه‌لجوقییه‌كان، سه‌فه‌وییه‌كان، زه‌ندییه‌كان، ساسانییه‌كان ئه‌وانه هه‌موو غه‌یره فارسن به‌ڵام هه‌موویان زمانی ده‌رباریان ، زمانی ره‌سمییان فارسی بووه. ته‌نانه‌ت زمانی ده‌رباری ئیمپراتوری عوسمانی، فارسی بووه. زمان له عێراقی عه‌ره‌بی، ماوه‌یه‌كی زۆر فارسی بووه. هه‌ر له ده‌ورانی منداڵی من¬دا له واقعدا رووناكبیرانی ئه‌و وه‌ختی له عێراقیش و ته‌نانه‌ت له به‌شێكی زۆری ئێران فارسییان ده‌زانی. یانی ره‌خساوه كه ببێته زمانی حاكم، زمانی گه‌وره، زمانی ئه‌وه‌ی كه فارس پێی ده‌ڵێ به‌رته‌ر له مه‌نته‌قه‌دا.
ئه‌م بابه‌ته له پاشکۆی رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 529، تایبه‌ت به رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی بڵاوبۆته‌وه.
نووسینەوە: حەمەرەسووڵ کەریمی
ماڵپەری گیارەنگ