به‌بێ مه‌رج ده‌نگ به‌هیچ کاندیدێک ناده‌م، تا گه‌نده‌ڵێکی تردروست نه‌که‌م . حاجی ئه‌نوه‌ر
هه‌ر چه‌ند ڕۆژ جارێک هه‌واڵێکی سه‌رنجڕاکێشی ڕامانده‌چڵه‌کێنێ وکڵپه‌ی هیوا کۆنه‌کان، بۆ جارێکی دی ده‌رونمان داگیر ده‌که‌نه‌وه، هیوایه‌ک ئه‌گه‌رچی وه‌ک سه‌رابی لێهاتوه، به‌ڵام ناشتوانین ده‌ستبه‌رداری ببین . له‌وانه‌یه هیچ که‌سێک له‌م کوردستانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی من بێباوه‌ڕ نه‌بێت به‌و هیوا سه‌رابیانه، له‌وباوه‌ڕه‌شدام یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی ڕیزی پێشه‌وه، که‌ئاواتمان به‌دیهاتنی ئه‌و هیوایانه‌ن، بۆیه به‌ناچاری ڕه‌دووی که‌وتوم، ئه‌گه‌رچی سه‌رێشه‌یه‌کی زۆری به‌دواوه‌یه، که له‌دواجاردا به‌جه‌ڵده نه‌عله‌تیه‌که کۆتای دێت، نه دکتۆرم و نه هیچیش له دکتۆری ئه‌زانم به‌ڵام پێموایه هیچ یه‌کێک له دکتۆره‌کان ئه‌وه‌نده‌ی من، یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م هه‌موه جه‌ڵده‌یه بزانن، له‌وانه‌شه بیزانن به‌ڵام نه‌یانه‌وه‌ێ باسێکی لێبکه‌ن، چونکه ئه‌ی کێ سه‌ردانی دوکان و بازاره‌کانیان بکات . به‌لای منه‌وه تێکشکانی به‌شێکی زۆری که‌سایه‌تی کورد هۆکاری سه‌ره‌کیه، مه‌به‌ستیشم له‌م تێکشکانه، نه‌مانی هه‌ڵوێست و ڕێز و خۆشه‌ویستی و خۆبه‌خشیه، که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سوکایه‌تیه که هه‌ریه‌که‌و به‌وی تری ده‌که‌ین، دکتۆر به نه‌خۆش و مه‌لا به نوێژکه‌ر و مه‌کته‌ب سیاسی به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وکۆمیته‌ی ناوه‌ندی به ئه‌ندامانی خواره‌وه و به‌ڕیوبه‌ر به فه‌رمانبه‌ر و فرۆشیار به کڕیارو …. له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ، سه‌رۆک به گه‌ل و ڕۆشنبیرانی هه‌ڵتۆقیو به خوێنه‌ر و په‌رله‌مانتاری مشه‌خۆر به ده‌نگدار، هیچ یه‌کێک له قوربانیه‌کان ناتوانێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سی سه‌روی خۆی بکات و نه یاسایه‌کیش هه‌یه پارێزگاری له‌مافی که‌سه‌کان بکات، ئه‌وه‌ی که هه‌یه کۆمه‌ڵێک زۆرداری خۆسه‌پێن، ئیتر ئه‌و خۆسه‌پێنیه له ڕێگای برسیه‌چه‌ک له‌شانه‌کانه‌وه بێت یان پاره‌ی حه‌رام یان ماستاوچێتی، ده‌سه‌ڵاتیشت به‌سه‌ر هیچ کامیاندا ناشکێت و ده‌بێت هه‌رخۆت بخۆیته‌وه و وگینگڵ بده‌یت و شێت ئاسای توڕه‌بیت، تا جه‌ڵده نه‌عله‌تیکه ته‌ختت ده‌کات . که‌چی یه‌ک دکتۆر له‌م ووڵاته‌دا نیه تشخیسی ئه‌م هه‌موه جه‌ڵده‌یه بکات، ئه‌وه‌نده هه‌یه پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و علاگه‌یه‌ک ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوت بۆ ئه‌نوسێ، به‌نه‌عله‌تبی ماوه‌به‌سه‌رچو، خۆی هه‌ڵقورتانه ناو بابه‌ته‌که‌ی منیشه‌وه، ئه‌م ماوه به‌سه‌رچوه، کورد واته‌نی (که‌وچکه له هه‌موو کاسه‌یه‌کدا) ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچووـ گوشتی ماوه به‌سه‌رچوـ خۆراکی ماوه‌به‌سه‌رچووـ په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچووـ سه‌رۆکی ماوه‌به‌سه‌رچوو، پێده‌چێت زۆربه‌ی شته‌کانی ئه‌م کوردستانه ماوه‌به‌سه‌رچووبن . به‌له‌ناوبردن و له گۆڕنانی ماوه‌به‌سه‌رچوه‌کان، زۆرێک له کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، بوونی ده‌سه‌ڵاتێکه که وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌بۆته‌ی دیموکراسیدا تواوه‌ته‌وه و ته‌حریمی هه‌موو پێشێلکاریه‌کی مافه‌کانی مرۆڤی کردوه، شه‌فافیه‌ت و ئاگاداربوون له هه‌ندێک کاره‌کانی حکومه‌ت یه‌کێکه له مافه سروشتیه‌کان، هه‌ربۆیه کۆبونه‌وه وبڕیاره‌کان ئه‌وه‌نده شه‌فافن تا ئه‌و ئاسته‌ی دوژمنه‌کانمان پێش خۆمان ده‌یزانن .
پێده‌چێت هۆکاری ئه‌و ته‌حریم کردنه بێت وای کردوه لێپرسینه‌وه و سزای ئه‌و دزوپۆخڵانه نه‌ده‌ن که ئه‌و پێداویستیه ماوه‌به‌سه‌رچوانه‌مان بۆ ده‌هێنن، له‌کاتێکدا ئه‌و پێداویستیانه به‌رماوه و ماوه‌به‌سه‌رچوی ووڵاتانن و بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی ووڵاته‌کانیان پیس نه‌بێت، ناچارن پاره بده‌ن بۆ دورخستنه‌وه و له گۆڕنانی، که‌چی بازرگانه چاوچنۆکه‌کانی کورد، وه‌ک نۆکه‌رێکی دڵسۆزوگوێڕایه‌ڵ، دووجار خزمه‌ت به ناحه‌زانی کورد و جارێکیش به‌خۆیانی ده‌که‌ن، یه‌که‌م : ووڵاته‌کانیان ده‌پارێزن له پیس بوونی ژینگه، دووه‌م: مرۆڤی کورد به‌و که‌ره‌ستانه توشی نه‌خۆشی ده‌که‌ن وله دوا ئه‌نجامدا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌بێ ته‌قه وێران و بۆ خۆیشیان گیرفان پڕده‌که‌ن. به‌شێکی زۆری پاره‌داری ئه‌م ووڵاته بێ په‌رژین و بێ باخه‌وانه، سه‌رچاوه‌ی پاره‌کانیان ته‌نها ئه‌و بازرگانیه به‌دڕه‌وشتیه‌یه . نوێنه‌ره‌کانی جه‌ماوه‌ریش له شینه‌ی خه‌وی کۆتایهاتنی دوا ڕۆژه‌کانی ئه‌ندامه‌تیانه، نه‌جاتیان ببێت له‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی وا چوارساڵی ڕه‌به‌قه گیرۆده‌ی بوون و له‌ولاشه‌وه ترس و خه‌م دایگرتون و ئاواتیان هاتوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش کۆتای ده‌وره په‌رله‌مانیه‌که‌یان، وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینی ببێته یاسایه‌کی جێکه‌وته و بۆهه‌تاهه‌تایه پاره‌یه‌کی زۆری مفت لوش بکه‌ن . ئه‌گه‌رچی له ئێستادا بێده‌نگن یان پاساوی جیاجیا ده‌هێننه‌وه که ئه‌م خانه‌نشینیه به یاساکراوه و ته‌واوی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ده‌نگیان له‌سه‌رداوه و ده‌بێت به‌یاسا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته شه‌ر‌منانه‌یان هیچ مانایه‌کی نیه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی داوای نه‌مانی خانه‌نشینی ده‌که‌ن، له‌هه‌موو مفته‌خۆره‌کانی تر به‌خه‌می ئه‌و موچه‌یه‌وه‌ن، ئه‌مه له کاتێکدا به‌هه‌موو یاساوڕێساکانی شه‌رعی و مرۆڤایه‌تی ئه‌و موچه‌یه حه‌رامه و هیچ لایه‌ک پاساوی حه‌ڵاڵ بوونی لانیه .
ئه‌گه‌رچی ناڕه‌زایه‌تی بوه‌ته سێبه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر موچه‌ی مفتی خانه‌نشینی پله‌باڵا و په‌رله‌مانتاران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه، هۆکاره‌که‌شی له‌لایه‌که‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازیه چینایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا، که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکان، نه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌رنین، به‌ڵکو مشه‌خۆر له سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م گه‌له ده‌ژین و له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌رئاستی بژێویان نزمه و له‌هه‌مانکاتدا نوێنه‌ران بێده‌ربه‌ستن له کێشه‌کانی جه‌ماوه‌ر و ئه‌گه‌ر هه‌ندێک جار هه‌رایه‌کیان نابێته‌وه یان لێدوانێکیان دابێت، ئه‌وه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ر و جگه له‌شانۆگه‌ریه‌ک زیاتر هیچیتر نه‌بوه، چونکه ئه‌و هه‌موو هه‌رایه پارچه‌نانێکی بۆ سفره‌ی هه‌ژاران زیاد نه‌کردوه .
ئاشکرایه کوردستان خنکاوه له زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی، دزی، درۆزنی،خۆفرۆشی، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کارو ڕۆشنبیری هه‌رزان به‌ها، بازرگانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ک له‌وانه زمانیان هه‌بوایه په‌نایان بۆ خواوه‌ند ده‌برد(که‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده پیس و قێزه‌وه‌نین، تا به‌وشێوه‌یه گوزارشتمان لێبکه‌ن) به‌شێکی زۆری به‌رده‌وامی ئه‌م دیارده ناته‌ندروستانه ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانتاران، چونکه په‌رله‌مانتار، که‌سه هۆشیار و ڕه‌وشت به‌رزه ده‌ستپاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئاوات و ئامانجه‌کانیه‌تی و به‌دوای چه‌سپاندنی دیموکراسی و دابینکردنی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی قیمه مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه‌ن . به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئه‌رکانه‌ی سه‌رشانیان جێبه‌جێ نه‌کردوو ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی په‌یمانه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌یان کرد، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان وای له مرۆڤی کورد کردوه که بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی دیموکراسی ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ڕووله‌خوار و گه‌نده‌ڵیش ڕووله‌سه‌ر و ئیتر چ پێویست ده‌کات خۆی ماندوو بکات بۆ به‌شداری له هه‌ڵنژاردندا، چونکه 25/7/2009 سه‌ره‌تای گه‌شانه‌وه‌ی چرۆکانی جه‌ماوه‌ر بوو که ئاواته‌کانی خۆیانیان له‌سه‌ر هیمه‌ت و هه‌ڵوێستی ڕیالیستیانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی ئۆپۆزیسیون هه‌ڵچنیبوو، که کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌ماندا و سه‌رنجی په‌رله‌مانتارانی ده‌سه‌ڵات ڕووه و داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر ڕابکێشن و ڕه‌وشتی به‌رزی نوێنه‌رایه‌تی و دڵسۆزی و پاکێتی بۆ کاری په‌رله‌مانی بگه‌ڕێننه‌وه، سه‌رئه‌نجام ئه‌و ئاواتانه‌ش زینده‌به‌چالکران و په‌رله‌مانتاره خۆشه‌ویسته تازه‌کان نه‌یانویست به‌و ئه‌رکه هه‌ڵبستن و پاره وئیمتیازیان خسته جێگه‌ی دڵسۆزی و وه‌فاداری، ئه‌گه‌ر پاساویان ئه‌وه بێت که‌مینه بوون، ئه‌مه پاساوێکی گاڵته‌جاڕیه، ئه‌گینا ده‌یان فرسه‌ت هاتوه‌ته پێشه‌وه به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبستانایه، چونکه زۆرینه و که‌مینه له‌به‌رامبه‌رحقیقه‌تدا، بێبه‌هایه . بۆ نمونه : وه‌ک هه‌ندێک په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزیسیون ده‌ڵێن پرۆژه‌کانمان به ده‌نگی زۆرایه‌تی که ده‌نگی ده‌سه‌ڵاته، ڕه‌د کراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه چ لۆژیکێکی تیا تۆ به‌رده‌وام پرۆژه پێشکه‌ش بکه‌یت و به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌کت قبوڵ نه‌کرێت؟، ئه‌ی ڕۆڵی ئێوه چی بووه له په‌رله‌ماندا ؟ . مافی خۆمان نیه بپرسین ئایا ئێوه‌ش به‌شێک نه‌بوون له‌و سسته‌مه؟. ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌ی بۆ هێزی ڕاسته‌قینه فشار نه‌بوون تا له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵات ناچاربکه‌ن چاکسازی بکات، که سودمه‌ند ده‌بوو بۆ گه‌شه‌کردنی ئۆپۆزیسیون و هه‌م به‌شێک له داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ریش جێبه‌جێ ده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌کرا، ده‌بوو له بری بایکوتێک که له تۆرانی منداڵێک له نانخواردنی ده‌چوو، بایکۆتێکی ڕاسته‌قینه‌تان به پشتیوانی سه‌دان هه‌زار مرۆڤی ناڕازی به‌م ژیانه سه‌خته بکردایه و بهاتنایه‌ته‌وه بۆ ناو باوه‌شی گه‌رم و پڕنازی ئه‌و ده‌نگدارانه‌ی که ئێوه‌ی گه‌یانه‌ده ئه‌و شوێنه . به‌لای منه‌وه هه‌ڵنه‌سنتان به‌و هه‌ڵوێسته، په‌یوه‌سته به‌و موچه‌وئیمتیازانه‌ی که پێشتر به‌کۆی گشتی ده‌نگتان له‌سه‌رداوه . خۆ ئه‌گه‌ر وانیه ماوه‌یه‌کی کورتان له‌به‌رده‌مدا ماوه و هه‌ڵوێستی نوێنه‌رایه‌تی و په‌رله‌مانتاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆتان ده‌رببڕن تا نه‌که‌ونه لاپه‌ڕه پیسه‌کانی مێژووه‌وه .
ئه‌گه‌ر ئێوه( هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی دژی خانه‌نشینن، له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیون ) به‌ڕاستتانه وڕاستگۆن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئاخافتنانه‌ی دژی خانه‌نشینی، داوای دانیشتنێکی نائاسای وهه‌ڵوێستی خۆتان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خانه‌نشینی( ژێر ته‌مه‌ن63 ساڵی) به‌یان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوو، ده‌سته‌جه‌معی ئیستقاله بکه‌ن و وه‌رنه‌وه بۆ ئامێزی گه‌رمی جه‌ماوه‌ر. کاتێکیش سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی، ئه‌وا گه‌شاوه‌ترین خاڵ له دوای ڕاپه‌ڕین بۆ خۆتان و کاری په‌رله‌مانی تۆمارده‌که‌ن و داهاتویه‌کی جوانیش بۆ ئه‌م گه‌له دیاری ده‌که‌ن .
چه‌ند پێشنیارێک بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه به‌ڕێزانه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پله‌باڵا و په‌رله‌مانتار ده‌که‌ن : ـ
1/ موچه‌ی په‌رله‌مانتار هه‌مان موچه‌ی کاره‌که‌ی خۆی بێت، پێش بوون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان . کرێی ماونه‌وه و خواردن و هاتوچۆی بۆ خه‌رجبکرێت له‌و کاتانه‌ی به‌شداری له کاره‌کانی په‌رله‌ماندا ئه‌کات . له‌و حاڵه‌ته‌دا ته‌نها مرۆڤه دڵسۆز‌و پاکه‌کان خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ خزمه‌تکردنی ووڵات و جه‌ماوه‌ر، که‌واته ژماره‌ی کاندیده‌کان زۆر که‌مده‌بنه‌وه و پرۆسه‌که‌ش با ئاسانی ده‌چێته‌ڕێوه .
2/ بۆ نمونه،کاتێک مامۆستایه‌ک ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مان و موچه‌که‌ی هه‌مان بڕی مامۆستای بێت و له کۆتایی ده‌وره‌ی په‌رله‌مانیشدا گه‌ڕایه‌وه بۆ قوتابخانه‌که‌ی( ته‌مه‌نی له‌ژێر 63 ساڵی)، ڕێگانادات سه‌روه‌ت وسامانی ووڵات به هه‌ده‌ر بچێت، ئه‌و کات نه پله‌باڵا و نه خانه‌نشینی وه‌همی و نه‌گرێبه‌ستی ژێربه‌ژێره‌کی و نه‌سوپای تایبه‌تی حمایه‌ش نامێنێ . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی موچه‌ی حه‌رامن، ناتوانن باس له حه‌رام وموچه‌ی حه‌رامی خه‌ڵکانی تر بکه‌ن .
3/ ئه‌وه‌نده‌ی پیاده‌گه‌ن، چاوخشاندنه‌وه به‌ته‌واوی بڕیاره‌کانی ده‌وره‌ی ڕابووردو، له حاڵه‌تی فریانه‌که‌وتن، بیسپێرن به په‌رله‌مانتاره دڵسۆز‌و ده‌ستپاکه‌کانی ده‌وره‌ی داهاتوو، هه‌ندێک له‌و کارانه:ـ
ا/ به‌دادگای گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و جاش و مسته‌شارانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه له جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد .
ب/ پارێزگاریکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له داگیرکه‌ران و به‌کارهێنانی نه‌وت و بازاڕی کوردستان وه‌ک چه‌کێک بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ت/ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ی که‌له‌لایه‌ن حزب و به‌رپرسه‌کانه‌وه( به‌بێ جیاوازی) داگیر یان دزراوه، بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت.
ج/ به‌کارهێنانی سسته‌می سزای قورس بۆ هه‌رسه‌رپێچیکارێک، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئاسوده‌ی ژیانی جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌یه .
ح/ جاڕننامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌ستور و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا بێت .
خ/ تائێستا واباوه سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیره‌کان و په‌رله‌مانتاران، سوێند به قورئان ده‌خۆن، ئه‌زمونی رابووردو ده‌ریخست که هیچ یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه وه‌فادار نه‌بوون به‌و سوێنده‌ی که خواردیان، پێده‌چێت ئه‌و به‌ڕێزانه باوه‌ڕیان به‌وسوێنده نه‌بووبێت یان پیرۆز نه‌بێت لایان . پێشنیار ده‌که‌م له‌م ده‌وره‌یه‌وه، دوو مشت له خاکی پیرۆزی ناوچه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاوی باران بهێنرێته ناو په‌رله‌مان و سوێند بخۆن ( سوێند بێت به‌م خاکه پیرۆزه‌ی کوردستان که ده‌یان هه‌زار مرۆڤی کورد خۆی بۆکرده قوربانی، سوێند به ئاهونزا و فرمێسکی دایکی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاوی باران، ژیانی پیشه‌ی خۆم ته‌رخان بکه‌م بۆ خزمه‌تی کورد و خاکی کوردستان .
ئه‌گه‌ر گوێ له منێک وه‌ک یه‌کێک له سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ر نه‌گرن، ئه‌وا ئاماده نیم ده‌نگ به‌که‌ستان بده‌م تا گه‌نده‌ڵێکی تر دروست بکه‌م، تکاخوازم له هه‌موو ده‌نگدارانیش هه‌ڵوێست خۆیان بنوێنن و ڕۆشنبیرانی به‌ره‌ی خه‌ڵکیش بێنه‌ده‌نگ .