ئاگاداری سمینارێکی سیاسی بە بۆنەی ٦٨ ساڵە دامەزرانی ح د ک، لە شاری یۆتێبۆری سوئێد

بە بۆنەی ٦٨مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بۆ ئاوڕدانەوە و پێداچوونەوە بە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی ئەو حیزبە و هەروەها تێشک خستنە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان

لە وڵاتی سوئێد، بە هاوکاری کومیتەی یۆتێبۆری حیزب، بە بەشداری بەڕێزان ئێقباڵ سەفەری، ئەندامی ڕێبەری حیزب و حاتەم منبەری، چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری یۆتێبۆری وڵاتی سوئێد، سمینارێکی سیاسی پێک دێنێت.

شایانی باسە کە لە ناوئاخنی بەرنامەکانی ئەم سمینارە دا، چەندین بەرهەمی هونەریش لە لایەن هونەرمەندی شۆڕشگێڕ جەمال فەتحیان،وە پێشکەش دەکرێ.

کات: ڕۆژی شەممە 24 – 08 – 2013

کاتژمێر 14 بۆ 17:30 پاشنیوەڕۆ

ئادرەس: spadegatan 9

Göteborg – Angred