” ڕازی دڵ ” جەعفەرکەریمی

دەرگای ماڵەکەم دادەخەم

لە تەنیاییدا

چاوەڕوان دەبم

هەر کەس بێتە بەر ماڵم

ژن یا پیاو بێ

کچ یا کوڕ بێ

گەورە یا چوک بێ

پاش ناوی کوردستانی بێ

لە ئامێزی دەگرم و

ناو چاوانی ماچ دەکەم .

جەعفەرکەریمی