ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی کاک ئیبراهیم عەبباسی برای تێکۆشەری سیاسی کورد نەمر کاک مەلا خدر عەبباسی

بە ناوی خودای بەخشندەی مێهرەبان

بە داخەوە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە (١٤/١١/٢٠١٣) برا و مامی گەورە و خۆشەویستمان، کاک ئیبراهیم عەبباسیی، کە دانیشتووی شاری (ڕەبەت) بوو، لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەهاباد بە نەخۆشییەکی لەناکاو کۆچی دوایی کرد.

کاک ئیبراهیم موسڵمانێکی بەباوەڕ، کەسێکی ڕاست و دەست و دڵ پاك، جێی متمانەی دۆست و هاواڵان، خەڵکیی و خاکیی و خۆشەویستی خەڵک و دۆست و خزم و هاوبیرانی، لاگری ئاشتیی و تەبایی، ناسراو و جێی ڕێزی خەڵکی ناوچەی سەردەشت و دەوروبەری بوو.

کاک برایم موسڵمانێکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ بوو. لە هەردوو قۆناغی پێش و پاش ڕاپەڕینی ١٣٥٧ دا خۆی و خێزان و بنەماڵەکەی بە سەروماڵ و هەرچی لەدەستیان هات خزمەتی زۆریان بە شۆڕشی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کرد. لە خەباتی سەختی دژی ڕژیمی شادا بۆخۆی جێی متمانەی خەباتگێڕان، هۆبە و هەوار و ماڵ و حاڵ و بنەماڵەکەشیان پەناگەی پەڕیوان و جێی حەوانەوە و حەسانەوەی تێکۆشەرانی گەل بوو.

کاک برایم لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ دا چالاکانە بەشداریی کرد و لە شۆڕشگێرانی سەرەتای ئەو ڕاپەڕینە بوو و، هەر زوو  لە ڕیزی شۆڕشگێڕانی (خەبات)دا بوو بە پێشمەرگە و لە چەند شەڕی بەرگریی ناوچەکانی کوردستاندا بەشداریی کرد. ئیتر لەو کاتەوە تا کۆچی دوایی بە هەموو شێوەیەك و لە هەر ڕێگەیەکەوە بۆی کرابێ زۆر دڵسۆزانە و بە کردەوە لە خزمەت بزووتنەوەی کوردستان و پێشمەرگە و پۆلی ئازادییخوازاندا بووە. ئەو لەو پێناوەدا بێ جیاوازیی و بە گشتیی خزمەتی بە هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتیی بە پێشمەرگە و شۆڕشێگڕانی (خەبات) کردووە و قوربانیی گەورە و بەرچاوی داون.

بە بۆنەی لەدەستدانی کاک ئیبراهیم عەبباسییەوە سەرەخۆشیی لە هەموو خزمان و دۆستان و ناسیاوان و هاوبیران دەکەین. لە خودای باڵادەست دەپاڕێینەوە لە گوناحی خۆش بێ و لە بەهەشتی فراوانی خۆیدا جێی بکاتەوە و،  سەبر و ئارامیی و خۆڕاگڕییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێ.

 محەممەد عەبباسیی، بە نوێنەرایەتیی بنەماڵەی (عەبباسیی)

کات و شوێنی سەرەخۆشیی:

سوئێد:

ڕۆژ: یەکشەممە ١٧/١١/٢٠١٣

کات: سەعات ١٣:٠٠  تا  ١٧:٠٠

Andersberg Centrum

Vinddraget 22

80277 Gävle

Tlf. 0736313637

       0736592525

نۆروێژ:

ڕۆژ: یەکشەممە ١٧/١١/٢٠١٣

کات: سەعات ١٥:٠٠  تا  ١٨:٠٠

Peshewa Senter

Voldgata 51

2000 Lillestrøm

Tlf. 48077587


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ئیبراهیم عەبباسی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی عەبباسی لە وڵاتەکانی سوئێد و نۆروێژ و هەروەها نێوخۆی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوخەم وشەریکی ئەو کۆستە دەزانم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی