شەوی یەلداو لە دایک بونی کەسایەتیەکی گەورە {پێشەوا دکتۆر عبدلرحمان قاسملو}. تاهیر عبدوڵڵاپوور
شه‌وی یه‌لدا ی ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی رێكه‌وتی ٢٢ی دیسامبری ساڵی ١٩٣٠ زایینی‌دا له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی کورد پەروەردا کەسایەتیەکەی گەورە جاوی بەدنیا هەلێهێنا { دکتۆر عبدلرحمان قاسملو} هه‌رچه‌ندە من لەم نوسینەم دا داوای لێبوردن لە گۆری پێشەوا {دکتۆرعبدلرەحمان قاسملو } و کورد بە شێوەیەکی گشتی دەکەم که به‌کاڵ و کرچی باس له مه‌زنی و کورد په‌روه‌ری ئەم شورشگێرە مەزنە ده‌که‌م، به‌ڵام ئیزن له گلکۆکه‌ی خۆشی وه‌ر ده‌گرم که رێگام پێ بدات به‌و توانایه‌ی که هه‌مه مشتێک بخه‌مه سه‌ر خه‌رواری دڵسۆزی و به‌خه‌مه‌وه بونت بۆ میله‌ته‌که‌ت چونکه گه‌ر ده‌یان ئازار به‌ری دڵی نه گرتبام هه‌ر گیز نوسین له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئێوه بۆمن کارێکی یه‌جگار محاڵ و نه شیاوبو، به‌ڵام ده‌بێ به گه‌وره‌ی خۆت بمبوری چونکه وا هه‌موو نه‌مامی به‌ده‌ست چێنراوت خه‌زان به‌رۆکی گرتوه و ده‌مه‌وێ به په‌نجه‌ی ماندوم گوێل گوێل ئاوی کانیاوه‌کانی ئه‌و به‌رزاییانه‌ی بۆ په‌یدابکه‌م که ئێوه به درێژای ته‌مه‌نتان وه‌ک هه‌ڵۆیه‌کی به‌رزه‌فر لێی نیشتبون و دوژمنتان ناچار ده‌کرد که ئه‌وان بێنه حوزوری ئێوه، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێچه‌وانه‌ی شان و شکۆو هه‌یبه‌تی ئێوه مامه‌ڵه ده‌کرێت، پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستان، پێچه‌وانه‌ی ئایدۆلۆژیا‌و په‌ره‌نسیپتان، بۆیه نه‌م توانی بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرم، تکایه پێشەوای گه‌وره گه‌ل چاو له ریگاتانه، هەموو پیرو گەنجو لاوی وڵاتم ریزریز سه‌فیان گرتوه‌و تینوی دڵنه‌وایی ئێوه‌ن، تێکۆشه‌رانی رێبازه‌که‌ت ده‌خوازن به‌ده‌ستی پیرۆزتان سمبوڵی پێشه‌وایتان له‌به‌رۆکیان بده‌یت، دایکانی شه‌هید ده‌ڵێن لێ ناگه‌ریین ده‌بێ لای ئێمه ماندوێتی بحسه‌ێته‌وه و به سه‌رپۆشی خه‌ڵوزینمان عاره‌قه‌ی نێو چاوانی بسرین، کۆرپه‌ی بێنازی شه‌هیدان به په‌نجه‌ی ناسکیان ئاماژه به وێنه‌که‌ت ده‌که‌ن و پێشەوا پێشەوایانە ، به‌ڵی ئێوه پێشەوای ئه‌م میله‌ته چه‌وساوه‌یه بون. ئێوه فریشته‌ی میله‌تێکی بێ پشت و په‌نا بون،پێشەوای گه‌وره ده‌بێ کێ هه‌بێ وه‌ک ئێوه شیاوی ئه‌و پێشره‌وایه‌تییه بێت؟
پێشره‌وایه‌تی ته‌نها له ئێوه جوان بو چونکه وشه‌ی پێشره‌و گه‌لێک مانا له خۆ ده‌گرێت و کۆڵێکی قورسیشه به‌هه‌مو که‌س هه‌ڵناگیرێ، ته‌نها ئێوه توانتان شانی شکۆمه‌ندیتان بخه‌نه ژێر ئه‌و باره سه‌نگینه
له هه‌مانکاتیشدا مه‌یدانێکی فراوان دروست ده‌کات بۆ قسه کردن له‌سه‌ری، پێشره‌و واته پێشره‌وی له هه‌مو کراو کردارێکی چاک و پێشره‌وی له به‌ره‌و پێشه‌وه چون بۆناو جه‌رگه‌ی میله‌ت و پێشره‌وی له وه‌رگرتنی هه‌موو داوا‌و داخوازیه‌کان و پێشڕه‌وی له کار کردن و به‌عه‌مه‌لی کرنیان، پێشڕه‌وی له به‌ر گرتن له‌هه‌مو ئه‌وکارو بارانه‌ی که به‌هه‌ڵپسراوی ده‌مێنێته‌وه، پێشڕه‌وی بۆ له ئامێز گرتنی هه‌مو مرۆڤێکی نیشتیمانه‌که‌مان، پێشره‌وی بۆ دروستکردنی تۆویی خۆشه‌ویستی له نێوان هه‌مو تاکێکی کوردا، پێشره‌ویی بۆ بنه برکردنی هه‌مو دیارده‌یه‌کی دزێو، پێشره‌وی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر پیلان و ده‌ست تێوه‌ردانێک که زیان به قودسیه‌تی نه‌ته‌ویمان ده‌گه‌یه‌نێ، پێشره‌ویی و سوربون له سه‌ر چاره نوس و ناچار کردنی نه‌یارانی کورد بۆ دان نان به مافی ره‌وای گه‌له‌که‌مان هتد
ئاخر پێشەوای گه‌وره ئه‌م کۆڵه قورسه‌ت بۆ کێ به‌جێهێشت؟ ئایا به‌رپرسانی پارته‌که‌ی (پێشوا دکتۆر قاسملو) به‌هه‌مان ئایدۆلۆژیا‌و پرنسیپ و بیر‌و باوه‌ری نه‌گۆری ئه‌و سه‌رکرده جوامێر‌و چه‌لنگه هه‌نگاو ده‌نێن و به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ت کار ده‌که‌ن؟ یان پشتیان له هه‌مو مه‌بادیئێکی ئه‌و کردوه؟، ئایا ئه‌وه‌نده‌ی که پێشەوای گەورە گه‌له‌گه‌ی له نێو دڵی مه‌زنیدا جێ کردبویه‌وه به‌ر پرسانی ئه‌مرۆ پێچه‌وانه نیه؟ ئایا ئه‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانیه له بیر‌و باوه‌ری پێشەوادا هه‌بو؟ ئایا پێشەوا هه‌میشه روی له ره‌شوروتانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بو یان وه‌ک ئێوه پشتی تێ ده‌کردن، کێ هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م کورته پرسیارانه بداته‌وه؟؟ تا من به پێشره‌وی خۆم هه‌ڵیبژێرم.