ئه‌م شۆ شه‌و یلدایه. رازاو هه‌مزه پوور(مه‌كلاوه‌یی)
ئه‌مشۆ شه‌و یلدایه
ئه‌مشۆ به یادی له دایك بوونی قاسملوو
ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی سه‌ر گونده‌كه‌ی ده‌ره‌ی قاسملوو
داویان له سۆله‌و چاوی دوژمنیان كوێر كردوه
ئه‌مشۆ له‌م زستانه سه‌خته دا
باڵنده‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دێن و ده‌چن و
حه‌یرانی یادی له دایك بوونی قاسملوون
ئه‌م شۆ له‌م زستانه سارده دا
ماسیه په‌ڕ سپیه‌كان
له نێو گه‌رمكاوی ده‌م رووباره‌كانی كوردستان
دێن و ده‌چن و كه‌وتوونه‌ته سه‌ماو
به یادی له دایك بوونی قاسملووپه‌ڕ لێده‌ده‌ن
ئه‌مشۆ به‌م سه‌رمایه
كه‌وی گه‌ردن به خاڵی كوێستانی كورد
به یادی له دایك بوونی سه‌رداری كورد
داویه‌تی له شه‌و په‌ڕ و
له لای ئه‌و بۆته مانگی كه‌و بوهاره
ئه‌مشۆ به‌م به‌سته‌ڵه‌ك و شه‌خته‌یه
له‌نێو كؤڵانی گوند و شه‌قامی شاران
له‌لای رۆڵه‌ی پاكی كوردان شه‌و روونه و
یادی له دایك بوونی قاسملوویه