کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له بانه
دایکی دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی بانه ماڵئاوایی له ژیان کرد. به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شه‌وی یه‌کشه‌ممه، 1ی به‌فرانباری 1392ی هه‌تاوی دایه مه‌له‌ک فه‌یزوڵڵاهی، کچی حاجی که‌ریم‌و دایکی دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزب له ته‌مه‌نی 85 ساڵی‌دا به‌هۆی نه‌خۆشی له گوندی په‌ڕشه‌ی ناوچه‌ی بانه کۆچی دوایی کرد. دایه مه‌له‌ک دایکی دوو تێکۆشه‌ری حیزب کاک ره‌حیم و کاک حوسێن په‌ڕشه‌یی بوو.
ناوبراو دایکێکی دڵسۆز‌و نیشتماندۆست بوو، ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو کوڕی پێشمه‌رگه بوو، زه‌حمه‌ت‌و جه‌زره‌به‌ی زۆری کێشا، به‌ڵام هه‌موو کات شانازی به‌وه ده‌کرد که دوو جگه‌رگۆشه‌ی لە ڕیزی خه‌بات بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان دا خەبات دەکەن و ئەو ڕێگا پڕ سەروەریەیان هه‌ڵبژاردوه.
ژمارە تەلەفوونی ڕەحیم پەڕشەیی 009647501392025
ژمارە تەلەفوونی حوسێن پەرشەیی
0702961151
0736129144
بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە مەلەک لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە مەلەک لە نێوخۆی وڵات و لە دەرەوەی وڵات و بە تایبەت هاورێیانم کاک ڕەحیم پەڕشەیی هەردەم پێشەنگ و شۆرشگێر و کاک حوسێن پەڕشەیی بەرێز دەکەم و هیوادارم کە تەمەنیان درێژ بێ و کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ.