کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌وه‌جی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌هۆی سه‌کته‌ی دڵ کۆچی دوایی کرد. شه‌وی رابردوو، 25 ی به‌فرانبار کاک برایم مه‌ولودی، ناسراو به برایم کانیه‌زه‌ردی، خه‌ڵکی گوندی کانیه‌زه‌ردی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد‌و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ی سه‌رماوه‌ز له شاری قه‌ڵادزێ بەخاک سپێردرا .
کاک برایم کانیه‌زه‌ردی ساڵی 1340 له دایک بووه‌و ساڵی 65 هه‌تاوی بۆته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات. ساڵی 68 وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا، به‌ڵام وه‌ک ئه‌ندامێکی هه‌ڵسوور له ده‌وروبه‌ری بنکه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان درێژه‌ی به ژیانی ئاسایی خۆی دا‌و ساڵی 85 ی هه‌تاوی به ڕه‌سمی هاته‌وه نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات.
کاک برایم کانیه‌زه‌ردی له ماوه‌ی 32 ساڵ ژیان‌و تێکۆشانی سیاسی‌و پێشمه‌رگایه‌تی‌دا به دڵه‌وه له خزمه‌ت ئامانجه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌وڵی ده‌داو ماندوونه‌ناسانه ئه‌رک‌و به‌رپرسایه‌تییه‌کانی ده‌گرته ئه‌ستۆو به‌باشترین شێوه ڕایده‌په‌ڕاندن.
بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ڕێگای ئازادی و تێکۆشەری ڕاستەقینەی گەلەکەمان کاک برایم کانیەزەردی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی کاک برایم و هەروەها هاورێ و هاوسەنگەرانی لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دۆسر و ئاشنایان و خزمانی کاک برایم دەکەم و هیوادارم کە ئەندامانی بنەماڵەی کاک برایم تەمەنیان درێژ بێ و ڕووحی شاد بێ و بەهەشتی بەرین جێگای بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی