پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حدک بەبۆنەی جێژنی کریسمەس و سەری ساڵی زایینی

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی کریسمەس و سەری ساڵی زایینی بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی کریسمەس و ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و ئێران و ئەو هاونیشتمانانە دەکەم کە سەری ساڵی زایینی جێژن دەگرن. هیوادارم کە ساڵی نوێیان، ساڵێکی پڕ له‌ خێر و خۆشی و بەختەوەری بێت.

ساڵی ٢٠١٨ لە‌ حاڵێکدا به‌جێ ده‌هێڵین و پێ ده‌نێینه‌ ساڵێکی تازه،‌ که نەتەوەی کورد لە چوار پارچەی کوردستان سەرەڕای خەباتی بێوچان و تێکۆشانی بەردەوامیان هێشتا بە مافەکانیان نەگەیشتوون و کاروانی خەباتی مافخوازیی کورد هەروا درێژەی هەیە، هەروەها ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، واتە ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێیدا دەژین، ئێستاش لە کڵپەی گۆڕانکاریی قووڵ دایە کە بۆ کورد هەم دەتوانن دەرفەتخوڵقێن و هەم دەکرێ مەترسیش بن.

وێڕای پیرۆزبایی دووبارەم لە سەرجەم مەسیحییەکان لە کوردستان و ئێران، هیوادارم ساڵی نوێی زایینی ٢٠١٩ ساڵێکی پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت بێت بۆ هەموو لایەک، بە تایبەت خەباتکارانی کورد و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بتوانن بە یەکڕیزی و هاوپێوەندیی خۆیان وەڵامێکی شیاو بە سیاسەتی سەرکوت و تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەنەوە و یەکگرتووانە لە پێناو سەرخستنی پرسی کورد لە ئێراندا تێبکۆشن.

مستەفا مەلووودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

٢٩ی دیسامبری ٢٠١٨ (٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی)

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت