به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی سه‌عید عه‌زیزی له بنکه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
رێوره‌سمی سه‌ره‌خۆشی‌و پرسه‌ی سه‌عید عه‌زیزی، برای جوانه‌مه‌رگی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕات به‌ڕێوه چوو.
له‌و ڕێوره‌سمه‌دا که به‌یانیی ئه‌مڕۆ شەممە ٣٠ی خاکەلێوە له ساڵۆنی بۆنه‌و رێوڕه‌سمه‌کانی حیزب‌دا به‌ڕێوه چوو، سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب‌و نوێنه‌رانی حیزب‌و رێکخراوه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان‌و که‌سایه‌تیه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کان به‌شدار بوون‌و هه‌ست‌و سۆز‌و هاوخه‌میی خۆیان به بۆنه‌ی مه‌رگی ناوه‌ختی سه‌عید عه‌زیزی، به سکرتێری گشتیی حیزب‌و حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٨ ی خاکه‌لێوه سه‌عید عه‌زیزی، ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ‌و خاوه‌نی ژن‌و منداڵ له ورمێ به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان له پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی سه‌عید عه‌زیزی‌دا که له مزگه‌وتی حاجی خدر له شار‌ی نه‌غه‌ده به‌ڕێوه‌یه، پۆل پۆل خه‌ڵکی شار‌ی نه‌غه‌ده‌و شاره‌کانی کوردستان به‌شدارن‌و سۆزی خۆیان بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه تێکۆشه‌ر‌و دڵ‌برینداره ده‌رده‌بڕن.