کۆچی دوایی سه‌عید عه‌زیزی، برای کاک خالید عه‌زیزی
کوردستان و کورد: سه‌عید عه‌زیزی، برای کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست دا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 28 ی خاکه‌لێوه سه‌عید عه‌زیزی، 36 ساڵه و خاوه‌نی ژن‌و منداڵ له ده‌ربه‌ندی ورمێ به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست دا.
سه‌عید عه‌زیزی لاوێکی ڕووح‌سوک، نیشتماندۆست بوو، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکی ورمێ، شنۆ‌و نه‌غه‌ده به سۆزێکی ته‌واوه‌وه به‌شدارییان له ڕێوره‌سمی ناشتن‌و به خاکسپاردنی‌دا کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان له پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی سه‌عید عه‌زیزی‌دا که له مزگه‌وتی حاجی خدر له شار‌ی نه‌غه‌ده به‌ڕێوه‌یه، پۆل پۆل خه‌ڵکی شار‌ی نه‌غه‌ده‌و شاره‌کانی کوردستان به‌شدارن‌و سۆزی خۆیان بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه تێکۆشه‌ر‌و دڵ‌برینداره ده‌رده‌بڕن.
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەعید عەزیزی برای هاورێی و بەرێزمان کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان و کاک خالید عەزیزی تێکۆشەر و تێکرای خزم و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوخەم و شەریکی ئەو کۆستە گەورەیە دەزانم و هیوادارم کە بەهەشتی بەرین جێگای بێ و ڕووحی شاد بێ و لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی