ئاگاداری پرسەو سەرەخۆشی دایە فاتمە شیوەیی دایکی کاک ڕەحیم شیوەیی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە دایە فاتمە شیوەیی دایکی بەرێز و تێکۆشەر کاک ڕەحیم شیوەیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٤ دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی لە ئامیزی گەرمی بنەماڵەدا لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
دایە فاتمە شیوەیی هاوسەری کاک مەلا هەمزە شیوەیی ژنێکی ڕووخۆش و دەم بە خەندە و مشوورخۆر بوو، مرۆڤێکی دەست ڕەنگین و دڵپاک بوو، لە ئامێزی خۆی دا چەندین کۆرپەی گەورە کردوون و فێری نیشتمانپەروەری و کورد دۆستی کردوون. دایه فاتمە یه‌کێک له‌و مرۆڤه جێ‌باوه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو که هه‌موو کات وه‌ک که‌سێکی باوه‌ڕ به‌خۆ، له نێو کۆڕی دانیشتنه‌کان دا و له خۆشی و ناخۆشی گشت لایه‌کدا به‌شداری ده‌کرد. ماڵی دایه فاتمە جێی دۆست و ئاشنا و میوانانی دوور و نزیک بوو، ئه‌و به گوتار و قسه و ڕووی خۆشی هه‌موو لایه‌کی دڵخۆش ده‌کرد. له کاتی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی دا دوو جگەرگۆشەی بوونه پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ش وایکرد که هه‌ستی کوردانه‌ی سه‌د هێنده‌ی دی بەرزتر بێتەوە و ئه‌وجار به یه‌کجاری ببێته پشت‌و په‌نای کوڕی پێشمه‌رگه و هه‌موو شۆڕشگێرانی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان و تا دوایین کاتەکانی ژیانی هەمیشە چاوەروانی گەرانەوەی کوڕی شۆرشگێری و ئازادی گەلەکەی بوو.
زۆربەداخەوە ماوەی چەند ساڵێک بوو بە هۆی نەخۆشی و بەساڵداچوویی سەردانی نەخۆشخانەی دەکرد و زۆربەی کاتەکانی لە ماڵەوە بوو، سەدمخابن ڕۆژی دووشەممە دڵەگەورەکەی بە یەکجاری لە لێدان کەوت و بە کۆچی دوایی دەریایەک خەمی بۆ بنەماڵە و خزم و دۆست و ئاشنایانی بەجێ هێشت و گشت لایەکی خەفەتبار کرد.
ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هاورێ و دۆستانی بەرێز کاک ڕەحیم شیوەیی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی شیوەیی و خزم و کەس و کار و ئاشنایانی دەکەین و بەو بۆنەوە کۆڕێکی ڕێزلێنان و پرسە لە شاری لینشۆپینگ تایبەت بە دانیشتووانی ئەو شارە بەرێوەدەبەین.
تێ‌بینی و داوامان لە هاورێ و دۆست و ئاشنایان دەرەوەی شاری لینشۆپینگ ئەوەیە کە دەتوانن زەحمەتی هاتن نەکێشن و لە ڕێگای ژمارە تەلەفوونی کاک ڕەحیم شێوەیی هاوخەمی و پرسەی خۆیان ڕابگەیێنن. مەبەست تەنیا ئەوەیە کە بە هۆی دووری ڕێگا و کاری ڕۆژانەی دۆست و ئاشنایان توانیبێتمان بەرگری لە ڕووداوی هاتووچۆ و ماندووکردنی گشت لایەک گرتبێ، پێشەکی سوپاسی هاوکاری و هاوخەمیتان دەکەین.
هاورێ و دۆستانی کاک ڕەحیم شیوەیی
ژمارە تەلەفوونی کاک ڕەحیم شیوەیی: ٠٠٤٦٧٦٧٤٠٥٨
ڕۆژی یەک شەممە ٢٥ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٤
کات: ١٣:٠٠ تا ١٧:٠٠
ئادره‌سی ساڵۆن و شوێنی سه‌ره‌خۆشی:
Skäggetorpsgatan 6
586 44 Linköping