ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی ” مستەفا شاریکەندی ” لە شاری ستۆکهۆڵم
هاونیشتمانانی بەرێز! بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٠٣ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٤ خەبەری گورجوبڕی نابەوەختی لە دەستچوونی ” مستەفا شاریکەندی ” لە تەمەنی ٥٤ ساڵی دا هەموومانی تاساند.
” مستەفا شاریکەندی ” کوڕی عالم و زانای نیشتمانپەروەری کوردستان شەهید مەلا کەریم شاریکەندی بوو و هەروەها برای پێشمەرگەی دڵسۆز و بە جەرگی حیزبی دێموکرات مەلا حامید شاریکەندی کە بە دەستی جەمهوری ئیسلامی ئێعدام کرا.
مستەفا شاریکەندی بۆ خۆی ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو کە ئاواتی هەرە گەورەی یەکگرتوویی و ڕزگاری کورد و کوردستان بوو.
بەوبۆنەوە ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ڕێزگرتن لەو بنەماڵە نیشتمانپەروەر و کەسایەتی ناسراو لە شاری ستۆکهۆڵم پێکدێ.
لە لایەن بنەماڵەکانی: خاڵە سەید حەسن هاشمی، سەیدنژادیان، ڕەستگار، مەدەنی و سەیدی
کات: یەکشەممە ١٠ ی ئاگوست
کاتژمێر: ١٤:٠٠ تا ١٨:٠٠
شوێن : ڕستورانی کارتە بلانژە ( دارین ـ ی پێشوو )
Rissneleden 10
Hallonberg Centrum
تەلەفوونی پەیوەندی:
٠٧٣٩٠٥٨٨٥٥
٠٧٢٧٦٠٠٢٠٥