عومەر باڵەکی: ئەوەی سنوور دەبەزێنێ کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە هاتۆتە نێو خاکی باشووری کوردستان نەک ئێمە کە دەمانهەوێ لە نێو باوەشی خەڵکی خۆمان دا خەبات بۆ مافەکانی خۆمان بکەین.
عومه‌ر باڵکی: ئێمه له حزوورمان له نیو خه‌ڵکی خۆماندا به‌رده‌وام ده‌بین
عومەر باڵەکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێ ئەوەی سنوور دەبەزێنێ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە هاتۆتە نێو خاکی باشووری کوردستان، نەک ئێمە کە دەمانهەوێ لە نێو باوەشی خەڵکی خۆماندا خەبات بۆ مافەکانی خۆمان بکەین.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕات که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووداوی تێکه‌ڵچوونی هێزێکی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕێژیم بانگهێشتی تەلەفزیۆنی ڕووداو کرابوو، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئێوه بۆ چوونه‌ته‌وه گوتی، ئێمه قه‌ت له خه‌ڵکی خۆمان دانه‌بڕاوین، حیزبی دێموکڕات له نێو خه‌ڵکه‌که‌ی دایه، ئه‌وه تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌یه که پێمان وابێ حیزبی دێموکڕات ئه‌و هێزه‌یه له باشووری کوردستانه، ئه‌و هێزه ته‌نیا به‌شیک له حیزبی دێموکڕاته‌و حیزبی دێموکرات له نێو گهلو میلله‌تی خۆی دایه.
کاک عومەر لە وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئایا ئێوە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی قانوون‌و پرنسیپە نێونەتەوەیەکان دا دەجووڵێنەوە،و ئەگەر پابەندن بە قانوونه‌کان بۆچی سنوور دەبەزێننو پابەند بهقانوونهکان نابن، گوتی ئەوەی سنوور دەبەزێنێ کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە هاتۆتە نێو خاکی باشووری کوردستان نەک ئێمە کە دەمانەوێ بچینەوە نێو باوەشی خەڵکی خۆمان‌و خەبات بۆ مافەکانی خۆمان بکەین,
کاک عومه‌ر باڵکی له وتووێژ له‌گه‌ڵ “ڕادیو نه‌وا”ش دا به‌رگری له حزووری پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کردوه.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش که ده‌ڵێن یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان داوای له حزبی دیموكراتی كوردستان كردووه هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكشێننه‌وه، رایگه‌یاند: هیچ شتێكی له‌و جۆره‌مان به ره‌سمی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ره‌نگه هه‌ندێك دۆست سه‌ردانیان كردبینو پرسیاریان له‌و باره‌وه كردبێ، به‌ڵام نه هیچ حیزبێك‌و نه حكومه‌تی هه‌رێم داوایه‌كی له‌و جۆره‌یان لێنه‌كردووین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌ر كات له‌و باره‌وه پرسیارمان لێبكرێ، ئاماده‌ن وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانیان بده‌نه‌وه.
کاک عومه‌ر باڵه‌كی له ووتووێژهشدا تیشکی خسته‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانیان له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و گوتی ئه‌وه شتێكی نوێ نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆسه‌یه نه‌بوایه‌و ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه ڕووی نه‌دابا، ڕه‌نگه وه‌ك جارانی پێشوو باس له بوونی هێزه‌كانیان له نێوخۆی رۆژهه‌ڵات نه‌كرایه. ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن له خهباتو چالاكییی خۆیان له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئه‌وه به ماف‌و ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن.