وەڵامی چاکەکانی دووکتور قاسملوو بە چاکە دراوە؟ کەریم ئەڵڵاوەیسی

دووکتور قاسملوو ، سیاستەمەداری و دیپلوماتی نموونەیی بە کار و خزمەتی زۆر و بەرچاوی ، کاریگەری ئێجگار زۆری بۆ هەمووی کورد هەبوو ، ناوبراو بە پێوەندیەکانی لەگەل دەیان کەسایەتی ورێکخراوی جیهانی بە تایبەت فرانسە زۆر یادگاری لەبیر نەکراوی بۆ کوردستان و بۆ باشووری کوردستان بە جێ هێشت.

حەق نەبوو حکومەتی هەریمی کوردستان کە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ، هەریمی کوردستان بە گلینەی چاوی خۆیان دەزانن ئاوا وەلامیئ دووکتور قاسملوو وحیزبی دیموکرات و رۆژهەلاتی کوردستان کە دوکتوری قاسملوویئ مەزن بۆ ئەوان زۆر خۆشەویستت بدەنەوە.
١- پیوەندی زۆر نیزیکی دووکتور قاسملوو لەگەل زۆر ریکخراوی جوراجوری مەدەنی و پزشکی و …..یەکێک لەو رێکخراوانە فرانسە لیبریتە کە بەرێز دانیل میتران سەرۆکی ئەم ریکخراوە بوو. ناوبراو کە بە دایکی کوردان ناسراوو لە باشووری کوردستان شەقامی بە نێوکراوە.
٢- پیوەندیی لەگەل سەرۆک کوماری فرانسە فرانسوو میتران کەچەند جار مەسەلەی کورد لە ریکخراوەی نەتەوەیەکگرتووکان هێنابوو بەر باس ، فەرانسە یەکێک لە 5 ولاتی گەورەی جیهانە کە ماڤی وتووی لە یوو ئین دا هەیە، بەرێز میتران پیوەندی نزیکی لەگەل قاسملووی کوردان هەبوو،
٣- زۆربەی وزیرەکان وچالاکانی حێزبەکانی سیاسی فرانسە بە تایبەت دووکتور برنارد گووشنر کە دوواتر دەبێتە وزیری دەرەوی فەرانسە دووست و هاوریی زۆرنیزیکی قاسملوو بوون وزۆر جار گووتوویانە کە زۆر شت لە دووکتور قاسملوو فیر بوون
ئەوانە و زۆر پیوەندی دیکە وای کرد کە کاتی کۆرەوەکەی باشوری کوردستان و هەڵاتنی بە میلوون کورد بۆ سنورەکانی تورکیە و ئیران ، حکومەت و دوڵەت و ریکخراوەکانی فرانسە زیاتر لە هەموودنیا زیاتر بۆ کورد چالاک بێ . دانیل میتران خۆی هاتە سننوور و لەگەل پەنابەرانی کورد و بەرێز کاک مەسعود بارزانی دیتنی کرد.
فرانسە کاری زۆر گرینگی بۆ کورد کرد ئەوانە ( دانیل میتران وبرناردگوشنر و …) بە هاوکاری ژۆمارێک کورد، برینانیا وئەمریکایان هێنایە مەیدان ومەداری 36 درجەی دژ فرینی سەدامی لێ کەوتەوە کە ئێستا کوردلەبەری حەساوەتەوە و دیەوێ دولەتی کوردی لەسەر دامەزرێنێ . ،
دووکتوری شەهید خزمەتەکانی هەموو کاریگەری زۆری هەبوو بۆ کورد بەگشتی و باشوور بەتایبەتی ،حەق نەبوو لەوڵامی چاکەی دووکتور قاسملووی کوردان ئیزن بدەن قاتلە ناجوامیرەکەی لە سەر فرشی سوور پەزیرایی و رێزی لێ بگیرێ و هەموو جارێ بۆ قەڵەسە گێران لە حیزبی دیموکرات و بریندارکردنی بە میلوون کوردی رۆژهەلاتی کوردستن لە باشووری کوردستان رمبازین بکا!!!
بەلێ وەڵامی چاکەکان دووکتور قاسملوو بە چاکە دراوە!!!