رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری: پره‌نسیپێکی کاتالیزۆر بۆ خه‌باتێکی هاوبه‌ش و بووژاوه (به‌شی دووهەم‌و کۆتایی) ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
ب. رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری و «ئێرانی بوون»
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که مه‌سه‌له‌ی گوتار و ئاجێندای نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران‌دا و پێوه‌ندیی بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی «سه‌راسه‌ری» له ئێران‌دا (ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌راسه‌ری له ئێران‌دا هه‌بێ) هه‌میشه بابه‌تی مشت و مڕی بژارده سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی له دوو ده‌هه‌ی رابردوودا بووه، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ک ره‌هه‌ندێکی گرینگ بۆ پێناسه کردنی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری که‌متر سه‌رنجی دراوه‌تێ.
ئه‌وله‌وییه‌تدانی خه‌باتگێڕان و تێکۆشه‌رانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌سه‌له‌ی کورد له پارچه‌که‌ی خۆیان ده‌بێ ببێته هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ و زیاتر له واقعییاتی نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌وه‌ش ئه‌ولاتر هی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای ئێران و گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و واقعییاته به پاشخانی مێژوویی و به‌ستێنی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و قانوونیی پرۆسه‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا. چونکه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ به شێوه‌ی سروشتی و «بالاجبار» ئێستاش ئه‌و پانتاییه که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چ له‌ڕووی چاره‌نووس و چ ته‌نانه‌ت له‌ڕووی فه‌رهه‌نگی سیاسییه‌وه زۆرترین شوێنه‌واری لێ وه‌رده‌گرێ و پێیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵگای ئێران و ئاڵوگۆڕه‌کانی پێوه‌ندیدار به حاکمییه‌ت له ئێراندایه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجدانه‌وه و نزیک بوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له واقعییاتی نێوخۆی ئێران ده‌بێ وه‌ك رێکارێکی باشتر سازدان و بردنه سه‌ری قابلییه‌ته‌کانی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵات چاو لێ بکرێ، هه‌رله‌وکاته‌دا ئه‌مه نابێ به چه‌شنێک شوێنه‌وار له‌سه‌ر نێوه‌رۆکی دیسکۆرسی سیاسیی کورد له ئێران دابنێ که ئه‌و کاریگه‌رییه به مانای ئێرانیزه‌کردنی له‌وه زیاتری ئه‌و دیسکۆرسه و به‌پاشکۆ کردنی بزوتنه‌وه‌ی کورد بۆ ره‌وته سیاسییه ناوه‌ندییه‌كانی نێو ئێران بێ. جیا له‌وه که دروست وایه هێز و لایه‌نه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له رۆژهه‌ڵات به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌روه‌رییه‌کانی رابردووی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌ڕوونی له‌سه‌ر ماهییه‌تێكی قورس و قایم بۆ گوتاری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان رێک بکه‌ون، له مامه‌ڵه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد به هه‌موو به‌ستێنه‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆسه سیاسییه سه‌راسه‌رییه‌کانیشدا پێویسته رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری به مانای وه‌ڕێ که‌وتن له کوردستان ڕا و گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان بێ و له‌هه‌رحاڵدا به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی فاکته‌ری کوردی له ئێران وه‌ک فاکته‌رێكی قائم به زات و تایبه‌تمه‌ند و سه‌ربه‌خۆی لێ بکه‌وێته‌وه.
ج. رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری و فاکته‌ری نێوده‌وڵه‌تی
وه‌ک زۆر جار باسمان کردوه و لێره‌دا پێویست به شیکردنه‌وه‌ی زیاتر ناکا، که‌مایه‌سییه‌کی ئه‌و هه‌له نوێیه که بۆ کورد له ناوچه‌دا هاتۆته پێش له‌وه‌دایه که له درێژه‌ی واقعییه‌ته ژیئۆپۆلیتیکه‌کانی رابردوودا جیهانی ده‌ره‌وه ئێستاش سیاسه‌تێکی کوردیی یه‌کده‌ستی نیه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان به ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی حاکم به‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان یان هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌و وڵاته که ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانی لێ هه‌ڵکه‌وتووه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ربۆیه خوێندنه‌وه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی رۆژئاوا بۆ فاکته‌ری کوردی له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌شدا کورد هه‌مووی به‌سه‌ریه‌که‌وه چاو لێ ناکا و وه‌کیه‌ك جێگه و پێگه‌ی پێ نابه‌خشێ.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی خه‌بات و ریشه‌داریی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئیعتبار و خیسڵه‌تی پێشکه‌وتنخوازانه و بنیاتنه‌رانه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها گرینگیی نه‌خشی ئێران له دروستبوون و درێژه‌کێشانی ئه‌و به‌ستێنه که داعشی له‌سه‌ر دروست بوو، ئه‌وه نه‌ک هه‌ر به قازانجی هه‌موو کورد به‌ڵکوو له به‌رژه‌وه‌ندیی روانگه درێژخایه‌نه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیشدایه که جیهانی ده‌ره‌وه هه‌موو کونجه‌کانی چوارگۆشه‌ی کورد ببینێ و هه‌رکامه‌یان به‌پێی مه‌وقعییه‌تی خۆی ئه‌کتیڤ و ئه‌رکدار بکا. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری به مانای کامڵکردن و کاراترکردنی فاکته‌ری کوردییه و هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌توانن ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ک بوارێک بۆ هاوهه‌نگاویی نێوان خۆیان و لۆبیگه‌ری به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا به‌کاربه‌رن. دیاره ته‌نیا کاتێکیش جیهانی ده‌ره‌وه سه‌رنجی به کرده‌وه ده‌داته گۆشه‌ی رۆژهه‌ڵاتیی فاکته‌ری کوردی و دانی پێدا ده‌نێ که هێزه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به جۆرێک روانین و هه‌نگاوه‌کانیان یه‌ک بخه‌ن که له ئه‌نجامدا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی به‌هێز ببنه‌وه.
٢/ دینامیزمی نێوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ره‌وتی به‌سیاسی بوون (سیاست پذیری) له کانتێکستی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌دا له کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر له‌و کاته‌دا که رابردوویه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، هه‌میشه‌ش دیارده‌یه‌کی ئاڵۆز و پڕ کێشه بووه. سه‌رباری باوه‌ڕ و ئیدئاله دێموکڕاتیکه فه‌رمییه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات، له سێ ده‌هه و نیوی رابردوودا فره‌یی (پلورالیزم) له‌سه‌ر رووبه‌ری خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌میشه فره‌ییه‌کی پڕ ژان و پڕ تێچوو بووه. بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری به‌ڕاستی بتوانێ ببێته ئه‌و پره‌نسیپه کارییه که هه‌موو هێزه و وزه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی خه‌بات به ئاقارێکی هاوبه‌شدا ده‌کار بخا، پێویسته پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به چه‌شنێک پێداچوونه‌وه‌یان پێدا بکرێ که هه‌م لایه‌ن و به‌ستێنه جۆربه‌جۆره‌کانی نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی واقعی و ئاکامدار دان به بوونی یه‌کتر دابنێن و هه‌م هه‌ماهه‌نگی و رێککه‌وتنێکی روون و کارا سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی خه‌بات و داخوازییه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵات له‌نێوان ئه‌م هێز و به‌ستێنانه بێته ده‌ست.
ئه‌لف. فره‌لایه‌نی و فره‌به‌ستێنی
ره‌هه‌ندێکی سروشتی و مێژوویی ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی و هاوکاریی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌و هێزانه گرژییان له‌نێواندا نیه (ئه‌گه‌ر گرژیی جاروباره‌ی ته‌بلیغاتی حیساب نه‌که‌ین)، به‌ڵام دۆستایه‌تی و هاوخه‌باتییه‌که‌شیان به‌و جۆره‌ی پێویسته رێکخراو و به‌به‌رهه‌م و کارا نیه. گشتاندنی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری ئه‌و وه‌خته جێبه‌جێ ده‌بێ که هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده بن له رێگای هێندێك مێکانیزمی هاوبه‌شه‌وه، بۆ نموونه فۆرۆمی رۆژهه‌ڵات، چوارچێوه‌یه‌ك بۆ دیالۆگ و لێکگه‌یشتن بده‌نه خۆیان و له‌وێدا وێڕای خه‌سارناسی و ئه‌زموون وه‌رگرتن له کێشه‌کانی رابردوو، بنه‌ما و رێكاره‌کانی هاوخه‌باتیی له‌مه‌ودایان دابڕێژن و کاریان پێ بکه‌ن. ئه‌و چوارچێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م شه‌رعییه‌تی به‌هێز و هه‌م راندمانی له‌سه‌ره‌وه بێ، وێڕای ئه‌وه که پێویسته به‌ده‌وری ناوکێک له هێزه سه‌ره‌کی و نه‌رتییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا دروست بێ که وه‌ک کۆڵه‌که و مۆتۆڕی وه‌ها مێکانیزمێك ده‌ور بگێڕێ، پێویسته تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌كرێ بنکه فراوان بێ و بۆ وه‌خۆگرتنی دیارده و ره‌وته سیاسییه نوێیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش هه‌وڵ بدا و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌شدا که هه‌ڵقوڵاوی رۆژهه‌ڵات نین و ئاجێندای سیاسی‌یان پێڕه‌وی له ئاجێندای سیاسیی هێزی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان ده‌کا بچێته نێو راوێژ و گفتگۆوه.
ره‌نگه به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئێستای پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات ئه‌م قسانه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خۆشبینانه بێنه به‌رچاو. حاشای لێ ناکرێ که هه‌م کێشه‌کانی پێشووی نێوان هێزه خاوه‌ن رابردووه‌کان و هه‌م به‌تایبه‌تی ره‌وتی پارچه پارچه‌بوونی ئه‌م هێزانه و دڕدۆنگی یا لانیکه‌م بێگانه‌یی زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وته سیاسییه تازه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌سه‌ر رێگای دروست بوون و مه‌شین و پایه‌داریی وه‌ها مێکانیزم و چوارچێوه‌گه‌لێکن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه حازر بن ئه‌و گیروگرفتانه له بازنه‌ی داخراوی پێوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌نی دابڕاو له‌یه‌كتر ببه‌نه ده‌ر و بیانخه‌نه خانه‌ی فراوانتری هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات، ئه‌مه یارمه‌تی به‌وه ده‌کا که سووڕه‌تی مه‌سه‌له‌کان به چه‌شنێکی به‌سوود بگۆڕێ و زه‌رفییه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ش بچێته سه‌ر.
ره‌هه‌ندێکی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که فره‌به‌ستێنییه. ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت و خه‌بات وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی خه‌تی چاو لێ نه‌که‌ین که له‌ودا لایه‌نێک یان دوو لایه‌ن به پێڕه‌وی له میراتێكی به‌سه‌رچووی ئاڤانگاردیستانه خۆیان به پێشڕه‌و و نوێنه‌ری هه‌موو کۆمه‌ڵگا بزانن، ده‌بێ به‌کرده‌وه قبووڵی بکه‌ین که بزوتنه‌وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات ته‌نیا له هێزه سیاسییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی‌دا خولاسه نابێته‌وه. ئاشکرایه شه‌رعییه‌تی مێژوویی پرسی کورد له ئێران‌دا له‌سه‌ر ده‌ست و له‌سه‌ر شانی به‌ستێنی شۆڕشگێڕیی بزوتنه‌وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕات چه‌سپاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری بکه‌ینه ئه‌سڵێک بۆ رێکخستن و ده‌کاروه‌ردانی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا، پاش ئه‌وه‌ی ئاکامگیریی پۆزه‌تیڤمان له فره‌لایه‌نیی هێزه‌کان کرد، پێویسته فره به‌ستێنیی خه‌باتیش قبووڵ بکه‌ین و له‌و نێوه‌دا به‌تایبه‌تی به‌ستێنی مه‌ده‌نیی خه‌بات له نێوخۆی وڵات‌دا به هێند بگرین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌ستێن بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی له سایه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا یه‌کجار زۆر لاوازه، به‌ڵام به‌و دینامیزمه که‌موێنه‌یه له هۆشیاری و هه‌ستیاریی سیاسی و مه‌ده‌نی که له‌نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات و بژارده‌کانیدا هه‌یه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ستێنه‌ی خه‌بات نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر پێویستییه‌کانی خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌ند، به‌ڵکوو راست بۆ گرێدانه‌وه‌ی زیاتری به‌ستێنی شۆڕشگێڕی به قووڵایی کۆمه‌ڵگا زه‌رووره‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره. فره‌به‌ستێنی له جێبه‌جێکردنی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ریدا کاتێك به‌ڕاستی به‌به‌رهه‌م و کارا ده‌بێ که له‌ڕێگای دیالۆگێکی داماڵراو له پێشداوه‌ری و کڵێشه داتاشین، هه‌ردوو به‌ستێنی مه‌ده‌نی و شۆڕشگێڕی به‌مه‌به‌ستی ئه‌رکدارکردن و هێنانه مه‌یدانی هه‌موو چین و توێژ و سه‌رجه‌م تاکه‌کانی نێوکۆمه‌ڵگا گوتارێكی سیاسیی وه‌ها په‌سند بکه‌ن که هه‌موو فره‌چه‌شنییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات (له هه‌موو رووه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ناوچه‌یی و جنسیه‌تییه‌وه) خۆیانی تێدا ببیننه‌وه. به‌ستێنه‌کانی خه‌بات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به زێهنیه‌تی رکابه‌ری و به‌دیلسازی له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا قه‌رار بگرن یان له یه‌كتر دڕدۆنگ و به‌گومان بن، هه‌ق وایه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و زیمنییش بێ به چه‌شنێک پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگ بن که له هه‌ر قۆناغ و له هه‌ر وه‌رزه له خه‌باتدا به‌پێی ئه‌وه که سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و هه‌لومه‌رجی زه‌ینی و عه‌ینی چی ده‌خوازێ، هه‌ر جاره یه‌كێک له به‌ستێنه‌کان به‌رجه‌سته بکرێته‌وه و هه‌موو به‌ستێنه‌کانی دیکه یارمه‌تیی پێ بکه‌ن و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكیشدا هه‌رکامه‌یان خۆی له هه‌ر هه‌مووی به به‌رپرسیار و خاوه‌ندار بزانێ.
ب. شێوه‌کانی خه‌بات
هاوکاتبوونی به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی چه‌مکی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری له‌لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ حزوور و چالاکیی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و حیزبه و پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوخۆی وڵات له‌لای هێندێك که‌س ئه‌و زێهنیه‌ته‌ی دروست کرد که رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری ته‌نیا بریتییه له خه‌باتی چه‌کداری. جگه له‌وه‌ش، ئه‌و نیگه‌رانییه له‌لای هێندێك رووناک‌بیر و چالاکی مه‌ده‌نی دروست بوو که ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری ده‌بێته هۆی به ئه‌منیه‌تی بوونی زیاتری فه‌زای کوردستان و له‌بارچوونی به‌ستێنی تێکۆشانی مه‌ده‌نی.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خه‌باتی چه‌کداری، جیا له‌وه که له‌هه‌رحاڵدا سه‌رده‌می ئێستا پێویستی به مۆدێلێکی تازه له خه‌باتی چه‌كداری هه‌یه که چ له‌ڕووی نیزامی و چ له‌ڕووی سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ و ده‌رفه‌ت و به‌ربه‌سته‌کانی سه‌رده‌می ئێستا بگونجێ، رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری ته‌نیا له خه‌باتی چه‌کداری‌دا چڕ نابێته‌وه، به‌ڵکوو له‌پێناوی بووژاندنه‌وه‌ی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هێنانه‌وه نێو رۆژه‌ڤی پرسی کورد له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا و له درێژه‌ی چه‌مکی خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌نددا، رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری ده‌بێ له هه‌موو مێتۆده مه‌شرووعه‌کانی خه‌باتدا خۆی بنوێنێ. له‌و نێوه‌شدا خه‌باتی چه‌كداری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێستاش ره‌نگه کاریگه‌رترین مێتۆدی خه‌بات بێ، یه‌کێک له مێتۆده‌کانی ئه‌و خه‌باته و ته‌نیا یه‌كێکیانه.
هه‌ر به‌و پێیه‌ش خه‌باتی چه‌كداری وه‌ک یه‌کێک له رێگاکانی به‌كرده‌یی کردنی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری نابێ له به‌رامبه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی دابنرێ. تیئۆریی خه‌باتی مه‌ده‌نی و هه‌قیقه‌تی مۆدێل و ئه‌زموونه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له جیهاندا پێمان ده‌ڵێ که خه‌باتی مه‌ده‌نی له بنه‌ڕه‌ت ڕا به مانای خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر حکومه‌تێکدایه که ئه‌و حکومه‌ته بۆخۆیشی مه‌ده‌نی بێ و خه‌باتی مه‌ده‌نی به زه‌حمه‌ت له سایه‌ی حاکمییه‌ته میلیتار و فاشیسته‌کاندا شانسی سه‌رگرتنی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بمانه‌وێ یارمه‌تییش به دروستبوونی به‌ستێن بۆ تێکۆشانی سیاسی و مه‌ده‌نی بکه‌ین، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وا بێ به‌رپرسیاری به ئه‌منیه‌تی کرانی فه‌زای کوردستان بوونی باسکێكی چه‌کدارییه، چونکه ره‌فتاری سه‌رکوتکه‌رانه و مامه‌ڵه‌ی ئه‌منیه‌تیی کۆماری ئیسلامی له‌و شوێنانه‌ی ئێرانیش که خه‌باتی چه‌کدارییان تێدا به‌ڕێوه نه‌چووه یان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که له کوردستان خه‌باتی چه‌کداری له ئارادا نه‌بووه، چی وا له‌و ناوچه و سه‌رده‌مانه که له‌واندا خه‌باتی چه‌کداری مێتۆدی هه‌ره باوی خه‌بات بووه، که‌متر نه‌بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن ته‌نانه‌ت له حاکمییه‌ته دێموکڕاتیکه‌کانیشدا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئه‌و کاته به‌ڕاستی ملی بۆ ویسته‌کانی بزوتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌کان داوه که نیگه‌رانی به‌هێزبوونی ره‌وته رادیکاڵ و چه‌کدارییه‌کان بووه، له حاکمییه‌تێكی دیكتاتۆڕیشدا ده‌سه‌ڵات ئه‌و کاته به‌ڕاستی له به‌ستێنی سیاسی و مه‌ده‌نیدا پاشه‌کشه ده‌کا و مل بۆ دانوستان و کرانه‌وه راده‌کێشێ که شمشێری دامۆکلێسی خه‌باتی چه‌کداری له‌سه‌ر بێ و ئه‌وه‌نده له باسکی چه‌کداریی گه‌ل بترسێ که ئیجازه‌ی هه‌موو چه‌شنه ره‌فتارێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و رۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی به خۆی نه‌دا.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری به مانای ئه‌فزه‌لییه‌تی شێوازێكی خه‌بات به‌سه‌ر شێوازه‌کانی دیکه‌ی خه‌باتدا نیه و له‌و نێوه‌دا ته‌نانه‌ت وتووێژ و به‌شداریی سیاسییش (که له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ته‌نیا هه‌ڵبژاردن ده‌گرێته‌وه) ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ به‌چالش کێشانی رێژیم و به مه‌وزووع کردنه‌وه‌ی پرسی کورستانیش بێ، -به‌ستراوه به هێندێك مه‌رج که لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسکردنیان نیه- جێی خۆیان هه‌یه. له‌هه‌رحاڵدا، رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته هۆی دڕدۆنگی و درزی زیاتر له‌نێوان به‌ستێنه جۆربه‌جۆره‌کاندا، ده‌بێ ده‌رفه‌تی دیالۆگێكی رووک و به‌به‌رهه‌م بداته ده‌ست تێکۆشه‌رانی به‌ستێنه جۆراوجۆره‌کان.
ج. نێوه‌رۆکی داخوازییه‌کانی کورد له ئێران
فاکته‌رێكی دیکه‌ی نالێکی له گوتار و پلانی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رابردوودا، لێک نه‌گه‌یشتن و رێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر نێوه‌رۆکی ویست و داخوازییه‌کانی گه‌له‌که‌مان و چۆنیه‌تیی هه‌ڵوه‌ژاردن و قۆناغبه‌ندیی ئه‌و ویست و داخوازییانه بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێز و لایه‌نه‌کان روانینیان سه‌باره‌ت به جه‌وهه‌ری ئامانجه سیاسییه‌کانی خه‌بات به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می نوێ‌دا لێک نزیک بۆته‌وه، که‌چی ئه‌وان به‌رده‌وام له خوردکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌دا و له هه‌ڵبژاردنی تاکتیکه‌کانی گه‌یشتن به ئامانجه‌کاندا لێک دوور که‌وتوونه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و به‌گشتی له‌نێو بزوتنه‌وه رزرگاریخوازییه‌کانی دیکه‌ی جیهانیشدا باوه، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به عاده‌تێکی ئۆرتۆدۆکسانه و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌هاگه‌رایانه‌ی سیاسه‌تکردن، زۆر جار به هه‌ڵه تاکتیکه‌کان له‌گه‌ڵ ستراتژییه‌کان تێکه‌ڵ کراون، هه‌نگاوه ورده‌کان له به‌رامبه‌ر ئامانجه گه‌وره‌کان داندراون، داخوازییه فه‌رهه‌نگییه‌کان به نه‌فیکه‌ره‌وه‌ی داخوازییه سیاسییه‌کان له قه‌ڵه‌م دراون و … هتد. له‌حاڵێکدا که زۆر باش ده‌کرا تاکتیکه‌کان و هه‌نگاوه ورده‌کان و ویسته سنوورداره‌کانیش وه‌ک رێگاخۆشکه‌ری گه‌یشتن به ستراتژی و ئامانجه گه‌وره‌کان یا هه‌ر نه‌بێ وه‌ك بیانوویه‌ک بۆ مانۆڕدان و به چالش کێشانی ده‌سه‌ڵات و راکێشانی سه‌رنجی بیروڕای گشتی بۆ لای کێشه‌ی سه‌ره‌کیی کورد چاو لێ بکرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له جه‌وهه‌ری داخوازیی باڵای سیاسیی کورد له ئێران‌دا که‌م بکرێته‌وه.
بێگومان مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران‌دا پێش هه‌موو شتێک مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیی خاوه‌ن پاشخانی مێژووییه که نابێ بهێڵرێ له خانه‌ی ویسته بچووک و سنوورداره فه‌رهه‌نگی و کارگێڕییه‌کاندا ورد و خاش بکرێ یا له ریتۆریکی مافه‌کانی هاووڵاتیدا بێ‌سه‌روشوێن بکرێ. به‌ڵام هه‌م به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی زۆرترین ده‌رفه‌تی مانۆڕدان و مه‌وزووعسازی و هه‌م ته‌نانه‌ت له‌پێناوی فه‌رهه‌نگسازی له‌نێو خودی کۆمه‌ڵگای سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و رێك له چوارچێوه‌ی ئه‌و فره‌ڕه‌هه‌ندی و فره‌به‌ستێنیه‌دا که له‌سه‌ره‌وه باس کرا، جێی خۆیه‌تی وێڕای زیندوو راگرتنی ئامانجه گه‌وره‌کانی خه‌باتی کورد له ئێران له گوتار و ئاجێندای سیاسیی رۆژدا، هه‌موو پرس و بابه‌تێکیش که له خانه‌ی هه‌قخوازیی خه‌ڵکی کوردستان و پارێزگاری له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کورد له ئێران‌دا جێ ده‌گرێ، وه‌ك ده‌رفه‌ت و بیانوویه‌ک بۆ هێنانه مه‌یدانی خه‌ڵک و به یه‌كتر گرێ دانه‌وه‌ی به‌ستێنه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌بات به‌کار ببرێ. ئه‌وه‌ش نه‌ک ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه که لێره‌دا دژایه‌تییه‌ک له‌نێوان ئامانجه گه‌وره‌کان و بابه‌ته بچووکتر و سنوودارتره‌کاندا نیه و دووه‌میان ژێرکۆمه‌ڵ (زیر مجموعه) و ده‌ره‌نجامی یه‌که‌میانه، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه که زۆر جار ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌موو رۆژێ بۆ هێنانه گۆڕی ویسته بچووکتر و سنوودارتره‌کان دێته پێش، ره‌نگه به چه‌ند ساڵ جارێکیش بۆ هێنانه گۆڕی به‌کرده‌وه‌ی ئامانجه گه‌وره‌کان نه‌یه‌ته پێش، و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری پێش هه‌موو شتێک له‌سه‌ر به‌ستێنی ئه‌و پرسانه‌ی له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه نزیکترن وه‌ڕێ ده‌خرێ.
ئه‌نجام
هه‌روه‌ک چۆن له بواری زانسته ده‌قیقه‌کاندا «کاتالیزۆر» به‌و ئێلێمنته ده‌گوترێ که یارمه‌تی به خێراکردنی دژکرده‌وه‌ی ئێلێمێنته‌کانی دیکه ده‌کا به‌بێ ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا خیسڵه‌تی ئه‌سڵیی خۆی له‌ده‌ست بدا، له بواری مرۆیی و سیاسییشدا کاتالیزۆر ئه‌و پره‌نسیپه‌یه که پره‌نسیپ و فاکته‌ره‌کانی دیکه به‌ده‌وری وی‌دا یان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وی‌دا شکڵ ده‌گرن و خۆیان ده‌ناسێنن. رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که وه‌ک چه‌مک و دروشم له‌لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه به‌رجه‌سته کراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ماهییه‌ته مێژوویی و ئه‌و زه‌رووره‌ته‌ی رۆژه‌وه که هه‌یه‌تی، قابلییه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له هه‌لومه‌رجی ئێستادا وه‌ك پارادیگمێکی رێکخه‌ر و کۆکه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م پۆتانسیه‌له‌کانی سه‌ر رووبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا ده‌ور بگێڕێ و له رێگای یه‌کخستنی ئه‌و پۆتانسیه‌لانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای روانگه و نه‌خشه رێگای هاوبه‌ش بۆ خه‌باتی له‌مه‌ودوای رۆژهه‌ڵات، یارمه‌تی به بووژانه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر و هاتنه‌وه نێو رۆژه‌ڤی ئه‌و خه‌باته بکا. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌م چه‌مکه ته‌نیا له به‌رنامه‌ی کار و تێکۆشانی حیزبێکدا قه‌تیس نه‌بێته‌وه و هه‌موو ئه‌کته‌ر و به‌ستێنه‌کانی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵات ئیراده و زه‌رفییه‌تی کارپێکردنی له‌خۆیاندا پێک بێنن.
*ئه‌م باسه له سیمینارێکدا که رۆژی ١٨ نۆڤامبری ٢٠١٤ له‌لایه‌ن «یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد»وه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، پێشکه‌ش کراوه.
تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٦٤٧ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە