بەپێی ناوەندی خەبەری سووید وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەکوو چۆڵ دەدات بە ئووکراین! حەسەن پاڵانی

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایانگەیاند کە هێزی سەربازی  ئووکراین پڕ چەک دەکەن، لە برانبەردا (کرێمەل)  ئەمریکای بەوە تاوانبار کرد، کە یارمەتی و پشتیوانی ئەمریکا  لە حەڵی سەربازی بۆ قیرانی ئووکراین کەڵکی وەرگرتوە.

ڕوانگەی رووسی ئەوە بە بەر خووردی  هەڵکووتانە سەریان دەشووبهێنیت.
کەڕەستەو جاکەتی گوولە نەووڕ، لەفاف و برین پێچ، وەسیلەی وێنە قەووی کردن بۆ ئەو پشێویەی کە هەرچی زیاترلە قیرانی ئوکراین دەچواتە سەر، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا ئەو ڕادەیە یارمەتی هێزی  سەربازی ئوکراین دەدات دژ بە جودایخوازانی یاخی لە خۆرهەڵاتی ئوکراین، ئەو یارمەتیانە کە بە سەربازانی ئووکراین دەکرێت وەسیلە و ئامرازی مرۆیین، نەک کەرەستەی سەربازی و کوشتار. بە پێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی( نیورک تایمی)  ئەمریکی  پێدەچێت، شێوەی یارمەتیەکان  ئاڵووگۆری بە سەردابێت. کارناسانی باڵای ئەمریکا  ئێستا سەر قالی هەڵسەنگاندنن کە هەندێک نوعی چەکووچۆڵی بەرگری کردن لە خەڵکە و میللەت، ڕوانەی ئووکراین بکەن.
هەناردەکردنی ئەو کەرەستانەی کە قسەی لە سەر کراوە وەک  رووبوتی زرێپۆشی وکەرەستەی گەران و بە دوا داچوون، لە ئەو کەرەستانەن کە دیارو بەرچاوە. بە پێی لێدوانی( ئاکوب هێدنسکووگ)  لە بەشی ناوەندی تووێژینەوەی گشتی ئەمنی. ئەم هەڵوێستەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەها پێناسە  و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت  کە سەقفی یارمەتیەکانی بەرزدەکاتەوە، تا ،  سیگناڵێک بێت بۆ رووسیە،  رووسیە مەجبوور بکات، بگەریتەوە سەر مێزی وتووێژ و دانشتنەکان. وەزیری دەرەوەی رووسیە( سەرگێر لارلۆڤ)  تاوانباری ئەو زانیریانەی  کە لە رۆژ نامەی نیورک تایم دەرچووە دەکات و ئەمریکا بە وە خەتابار دەکات کە دەیهەوێت لە ڕێگای شەرو کێشەوە کۆتای بە ناکۆکییەکان بێنێت.
بەپێی لێدوانی( لارلۆڤ)  لە ناوەندی خەبەری رێووترس، شێوەی دەربڕین و هەلوێستەکانی واشینتوون، نیشاندەری ئەوەیە کە یارمەتی و  ئیمکانات دەخاتە گڕ، بۆ ئەوەی بێ قیدو شەرت هاوکاری  ناوەندو ئیدارەکانی ئووکراین بکات، لە  هەڵبژاردنی  چارەسەریری سەربازی  دژ بە ئەو شەڕە.  هەروەها بە پیی بۆچوونی رووسیە، ئووکراین تاوان بارە بەرزکردنەوەی ئاست و ڕێژەی شەرەکان.  دەڵێت  دەستی باڵای هەیە  لە گەشەسەندنی شەرەکاندا، وەلی (یاکووب هیدنس سکووگ)  ئەوە رەددەکاتەوە.
ئووکراین مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و چوارچێوەو تەواویەتی خاکی خۆی بەپارێزێت. دەبیت ئەو ئیجازەیە بە ئوکراین بدرێت ئەو کارە بکەن،  بەرگری کردن لە خۆ بە مەعنای بەرز کردنەوەو بروزی شەر نیە، بە پێی لێدوانەکانی( یاکووب).
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تا ئێستا سەبارەت بە ئەو پڕسیارە هیج لیدوانێکی نەداوە و هیچ هەڵویستێکی نەبووە. بە پیی قسەکەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا( ییان پسکی) لە شەوی دووشەمە بە کاتی سووید. بە پێی قسەی ئەو، ئەوە وتووێژیکی  بەردەوامە. چەندین مرۆڤ،  لە  سەریەکەوە   لانی کەم  یەک مەدەنی  کوژرا لە دەرگیریەکانی ڕۆژی دووشەمە لە خۆرهەڵاتی ئوکراین. ڕیبەری جیایی خوازی سەر بە رووسیە لە دوونیتیسک ئەوەی دووپات کردەوە یاخیبووان  لە حالی خۆ رێخستنن و زیاتر لە ١٠٠٠٠٠ هەزار سەربازیان ئامادەی هێرشبردنە بۆ سەر هێزەکانی دەولەت. بەم  نزیکانە  رێخستنێکی گشتی لە شاری دوونتیسکی کۆماری خەڵکی  لە ماوەی ١٠ رۆژدا ڕێک دەخرێت. بە پێی ڕێبەری جیاخوازان( ئەلئکساندر زاکەرچینکوو) کە بۆ ناوەندی خەبەری قەسەی دەکرد.
بەرواری ٢٠١٥/٢/٣
حەسەن پاڵانی
بابەتی وەرگێڕدراو لە سوویدی بۆ کوردی.
http://www.msn.com/sv-se/nyheter/other/usa-kan-ge-vapen-till-ukraina/ar-AA8TgcD?ocid=mailsignoutmd