«كارم به كاری كوردستانی ئیران نه‌داوه»!خالید محه‌ممه‌دزاده
تایتلی ئه‌م نوسینه‌م له وڵامدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ژار موكریانی وه‌رگرتووه له«چێشتی مجێوه‌ر». ره‌نگه هه‌ژار تا ئێستا راشكاوانه‌ترین كه‌س بێ كه گوتویه«كارم به كاری كوردستانی ئیران نه‌داوه«!
ئه‌گه‌ر 50 ساڵ پێش ئێستا هه‌ژار به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا كه بووه به به‌شێك له شۆرشی باشوور و تێكه‌ڵ به ململانێی حیزبه‌كان بووه، ئه‌مرۆ زیاد له حیزبێك‌و زیاد له كه‌سێك، له ئاراسته‌یه‌دا هه‌ژاریان تێپه‌راندووه‌و به ته‌واوی بۆیان گرنگ نیه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چ ده‌گوزه‌ری. ئه‌مڕۆ ئه‌م قسه‌یه هه‌ژار به‌مجوره ته‌رجومه ده‌كرێته‌وه:» من كوردستانیم»و « من ئێرانی نیم»!
ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م ته‌رجومه‌كردنه‌وه خوی مه‌ڵاس داوه، دووركه‌وتنه‌وه له رۆژهه‌ڵات‌و شانه خاڵیكردنه به‌رامبه‌ر به پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و گشتی له‌م به‌شه‌ی كوردستانه. ئه‌و دۆخه‌ی هه‌ژار تێیدا ژیاوه‌و وه‌ك خوی ده‌ڵێت:» ئه‌وه بیست‌و ئه‌وه‌نده ساڵه له ئێران دوور كه‌وتومه‌ته‌وه، هیچ شاره‌زایيه‌كم نه‌ماوه«، ئه‌گه‌رچی له ئێستا ده‌كرێت دۆخی سه‌دان رۆژهه‌ڵاتی تاراوگه‌نشین بێ، به‌ڵام له عه‌ینی كات دا هیچ كات به‌قه‌د ئێستا سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و هه‌وڵدان بۆ به‌رۆژكردنی پرسی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان پشتگوی نه‌خراوه.
ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: «من ئێرانی نیم»و «من كوردستانیم» له هێلێكی هاوته‌ریب یه‌كده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه تا ئاستی وه‌ڵانانی هه‌موو هێز‌و وزه‌یه‌كی مرۆیی له كه‌رتی سیاسی‌و گه‌رخستنی بۆ شوینی‌تر. مێژووی ئه‌مجوره روانینه كه هه‌ڵگری نسكۆیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ رۆژهه‌ڵات، كاركردێكی میژوویی هه‌یه كه ره‌نگه رووخانی كۆماری كوردستان خاڵی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م پرسه بێ كه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌و نائۆمیدیه‌كی دریژمه‌ودای به دوای خۆی هێنا به جۆرێك كه دواتر تواناییه كوردییه‌كان له حیزبی توده‌ی ئێران‌و ره‌وتی چه‌پ‌و حیزبه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان خوی بینیه‌وه.
له رۆژهه‌ڵات، هه‌ڵاتن له ئێرانی بوون، گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردبوون له رۆژهه‌ڵات نابێ، وه‌ك چون»كورستانی بوونی»یش رۆژهه‌ڵات تیادا نابێ به بناغه‌ی كار‌و تێفكرین. به‌ڵكو به گشتی ماڵاوایی ده‌بێ له‌م به‌شه‌ی كوردستان به جۆرێك كه ته‌فسیر‌و ته‌عبیری كوردستانی بوون ئاوێته ده‌بێ به‌روانینی بزووتنه‌وه سیاسییه‌كان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌ڵات تا ئاستی حیزب دروستكردن‌و خاڵیكردنه‌وه‌ی وزه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵات، به هه‌مان شێوه‌ش ژێستی ئێرانی نه‌بوون به پله‌ی یه‌كه‌م پشتكردن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێ، تا دژایه‌تیه‌كی گه‌وره بێ له گه‌ڵ جه‌وهه‌ری ئێرانی بوون له سه‌ر بنه‌مای فۆرماتكردنه‌وه‌ی كوردبوون.
ره‌نگه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بگه‌ڕیته‌وه كه له ئێستا ميزاجى شه‌خسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی مه‌حفه‌لی جێگه‌ی خۆی داوه به به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی‌و هاوبه‌شه‌كان به جۆرێك كه له ئێستا دا هیچ شتێك نیه كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات له سه‌ر مێحوه‌ریه‌تی رۆژهه‌ڵاتی بوون كۆبكاته‌وه.
ئه‌م پرسه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان راست به پێچه‌وانه شكاوه‌ته‌وه، كورده‌كانی باشوور نه‌ك هه‌ر هه‌وڵی هه‌ڵاتن له عیراقیان نه‌دا به‌ڵكو كاری سیاسی له‌م وڵاته نیه شوێنپه‌نجه‌ی كوردی پێوه نه‌بێت به سوودی خۆیان، به جۆریك كه عیراقی بوون‌و كوردبوون به سودی باشور به جۆرێك ئاوێته‌ی یه‌كتر بوون كه جیاكردنه‌وه‌ی مه‌حاله! له باكووریش پرسی كورد به جۆریك ئاوێته‌ی بیرورای گشتی توركیه‌و سیستمی سیاسی ئه‌م وڵاته كراوه كه هه‌تا دێت ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی خێراتر خۆی پیشانده‌دات‌و له رۆژاواش كورده‌كان توانیویانه به بێ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دریژمه‌ودا له گه‌ڵ حكوومه‌ت، ناوچه‌كانی خۆیان بپارێزن. هه‌موو ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه‌ش توانیويانه كاریگه‌ری له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بكه‌ن به جۆرێك كه وزه‌ی سیاسی‌و مرۆیی رۆژهه‌ات بخه‌نه خزمه‌ت به‌ره‌وپێشچونی پرسی خۆیان له وڵاتانه.
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی رۆژهه‌لاتی كوردستان، له نسكۆیه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندرا به سه‌ر ده‌بات به جۆرێك كه فیكره‌ی كوردستانی له سه‌ر بنه‌مای رۆژهه‌لات، فیكره‌یه‌كی غایبه، چ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه كه خۆی به ئێرانی نازانێ‌و چ ئه‌و تێگه‌یشتنه جاڕی كوردستانی بوون لێده‌دا له دواجار له خاڵێكی هاوبه‌ش كه په‌راوێزخستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه یه‌كده‌گرنه‌وه.
كاری سیاسی له رۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌بی له حه‌زو میزاجی شه‌خسی‌و مه‌حفه‌لی بگوازریته‌وه بۆ به‌رپرسیاره‌تی گشتی به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌لات به جۆرێك كه رۆژهه‌لات سه‌نته‌ری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووان بۆ كاری هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌مای رۆژهه‌لات بیت، بگوازریته‌وه بۆ دروستكردنی فۆرمێكی دیموكراتیكی هاوبه‌ش به جۆرێك كه دیالۆگیكی كراوه له نیو كوی جیاوازییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگایه بكریته‌وه بۆ رینیسانیكی فیكری‌و سیاسی له پیناو خو دۆزینه‌وه‌و خۆ ناسینه‌وه. له پیناو ولامدانه‌وه به چاوه‌روانیه‌كان‌و خو ده‌رهاویشتن له‌م په‌راویزنشینی‌و له‌م خو به ده‌سته‌وه‌دانه كه كۆی ئه‌مانه كاریگه‌ری كوشنده‌ی له سه‌ر داهاتووی ئه‌م هه‌ریمه ده‌بی.
له ژماره ٦٤٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه