کۆبانێ و هێرشە فراوانەکەی سەر کەرکوک ڕێشەیەکی قوڵی نەتەوەیی،سیاسی و کەلتوری مێژویی هەیە، مەهدی خالید خەمبار

گەلی کورد بە یەکڕیزی نەتەوەیی و نیشتیمانی و یەکخستنی هێزەکان و تۆکمەترکردنی سەنگەرەکانی ڕوبەڕوبونەوە وهەڵتەکانی سنورە دەستکردەکان توانی فاڵی داعشچیەکان و ناسیونالیستە عەرەبەکان بەتاڵ بکاتەوە.

داعش ئەگەر پێشوەختە ئەم گەلەکۆمەکیە نێودەوڵەتیەی لە خەونیشدا ببینیایە ڕەنگە ئاوا یاری بەم ئاگرە گڕە نەکردبایەو ئاوا خۆی بەگورگانخوارد نەدایە. کۆبانێ هەم دەروازەیەکی گرینگی بەستنەوەی هەردو سنوری کوردستانی ڕۆژئاوا و باکورە بە یەکەوە وهەمیش ناوچەیەکی ستراتیژی دەوەڵەمەندە بۆیە بۆ داعشچیەکان و دوژمنانی ناوچەکە مایەی چاوتێبڕین وئامانجێکی گەورەی داگیرکردنە و بۆ هێنانەدی خەونەکەیان کۆبانێیان کردە ئامانجی هێرشێکی بەرفراون و درێژخایان گەورە و بەر ڕەحمەتی هەمو جۆرە چەکێکی قورس و وێرانکەر، بەمەش شەڕڤانانی کوردیان پەلکێشی شەڕێکی خوێناویکرد و شەڕوانانی یەپەگە و یەپەژە کەوتنە نێو بەرخۆدانێکی یەکلاکەرەوە و بەرەی شەڕ گەیشتە ئەوپەڕی خاڵی گەرمی. شەڕڤانانی ژنی کورد لەئێستادا توانیان ڕۆڵی ( زێڕینیای ئامێدی ) ببین و سرنجی حکومەت و گەلان بەو ئاستە بگەێنن کە ئیتر نەتوانن لە دورەوە وەک ڕابردو تەماشای فلیمە ئاکشنەکانی کورد بکەن بە دەنگهاتنی هاوپەیمانان زۆریکێشا و بە درەنگەوە درک بە مەترسیەکانی دۆخەکە کرا کە داعش ئەو هێزە ڕێکخراوە تیرۆرستیە گەورەیەیە کە دەتوانێت ببێتە سەرسەخترین دوژمن و هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی وە ئازادی و ئاسایشی وڵاتەکانیان. دەکرا بەر بەم وێرانکاریە گەورەیەی کۆبانێ بگیرێ !؟ خاوەخاوی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا زۆری خایاند ، بۆیە داروبەردی بەسەریەکدا ڕوخا و بو بە شوێنەوار و مۆزوخانەیەکی شەڕ. شەڕ لە کۆبانێ خوێناویتر و کارەساتبارتر دەبو، خوێنی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوایەتی لە شادەماری تاکی کوردا دەستی بە جمانکرد، کۆبانێ وەک سومبوڵێکی پیرۆزی خۆڕاگری دەبینرا ،هەر بۆیەش ڕژانە سەر شەقامی کوردستانیان هەمو وڵاتانی گرتەوە هەرێمی کوردستانیش بەمەبەستی قایلکردنیان بە ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆکۆبانێ و فریاکەوتنی شەڕڤانانی کورد، تاکە ڕێگەی وشکانیش بۆ گەیاندن خاکی تورکیا بو، بەڵام ئەمە بۆ تورکیای کەمالیست زۆر قورس بوو، چونکە کەوتنی کۆبانێ بە خاڵی هاوبەشی بەرژەوەندیە سیاسی و ئەمنیەکانی خۆی و داعش دەزانی . بەخۆشی بو یان تورشی؟ ڕەوانەکردنی هێزی پێشمەرگە و چەکی قورس بە خاکی تورکیادا چوە بواری جێبەجێکردنەوە و جێدەستیشی لە ئازادکردنی کۆبانێدا کاریگەربو، لە دوای ١٣٥ ڕۆژ خەبات و قوربانیدان کۆبانێ بە تەواوەتی لە چەتەکانی داعش پاککرایەوە، دەبێت لە ئاسۆی ئازادکردنی کۆبانێشەوە هەتاوی ئازادی نەتەوەیەک هەڵبێت. تێکشکانە گەورەکەیان لە کۆبانێ ، داعشی ناچاربە بیرکردنەوە لە داڕشتنی نەخشەیەکی شەڕانگێزانەتر بکاتەوە و کەوتە کۆکردنەوەی هێزە بەزیوەکانی لەخاکی سوریا و عێراق و بە پالپشتی شانە نوستوەکانی کەرکوک و ناوچەکە هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر کەرکوک و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ٣ میحوەرەوە دەستپێکرد،لێرەشدا ڕوبەڕوی تێکشکان و زیانێکی قورسی مێژویی گەورە بونەوە. ئیتر کاتی ئەوە هاتوە کورد وەک گەلێکی بەشدار لە هاوپەیمانێتی جیهانی دژ بە تیرۆر و تیرۆریزم هەژماربکرێ ، بۆ ئەوەشی ئەم هاوپەیمانیە بەردەوام بێت پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان ئیتر واز لەم پەیوەندیەر شەرمنۆکانەیەیان لەگەڵ کورد بهێنن و ڕاستەوخۆ و بێگەڕاوە بۆ حکومەتی ناوەند چەک و هاوکاریەکانیان بگەێننە دەستی کورد و هەروەها پێویستە لە سەر ئەمریکا و وڵاتان چیتر کورد لە سەر ڕابردوی سزا نەدەن ! نابێت لێرە بەدواوە خاوە خاو لە کۆتابڕیاری نێودەوڵەتی لەمەڕ دیاریکردنی چارەنوسی خۆی و نیشتیمانەکەیەوە بکرێت و نابێت چیتر ئەم نەتەوەیە سەرباری ئەم هەمو قوربانیدانەی کە لە پیاوی مرۆڤایەتی و ئاشتیدا دەیبەخشێت هێشتا هەر بکرێتە قوربانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان
مەهدی خالید خەمبار