به‌هاره. رازاو هه‌مزه پوور(مه‌كڵاوه‌یی)
وا هاته‌وه ئه‌مجاره‌ش نه‌ورۆز
رفاندی تزووی ساری به‌فر و كڕێوه،
ده‌خوێنن به‌یانی زوو،مه‌لی ده‌نگ خۆش
ده‌ی كیژی چاو به‌ڵه‌ك زووكه هه‌سته تۆش،
چاو لێبكه چه‌ند جوان ئاسۆی به‌یانی به هاران ،
داویانه له شه‌وپه‌ڕ، كه‌وو، بولبولی ده‌نگ خۆش،
ده‌خوێنن،ده‌مێكه هه‌ڵۆ و باز له راون،
ده‌نگی خۆش و شه‌قه‌ی باڵان، تیكه‌ڵ به خوڕه‌ی به‌فراون
هه‌زاران ساز و موزیك به‌و ده‌نگه نابن،
زۆر جوان و ده‌نگ خۆشن، ده‌بێ ئه‌وانه په‌ری خوابن؟
له جوانی ئاسۆ‌و، قه‌ڵپه‌زه‌ی ئاوی كوێستان و، دیمه‌نی به‌هار،
شاد‌و، دڵخۆش و،زه‌رده له‌سه‌ر لێ‌ون، چاوخومار،
هاتوونه ده‌رێ كیژو كوڕ‌و پیروجوان له‌گوند و شاران،
به كوێری چاوی دوژمن،
به‌ش ده‌كه‌ن شادی و خۆشی له گه‌ڵ دۆست و یار ان.
رازاو هه‌مزه پوور(مه‌كڵاوه‌یی)