جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧١٥ ی کوردی لە گشت لایەک پیرۆز بێ.
مزگێنی دا به سروه بای به‌هاری
واهاته‌وه نه‌ورۆزی کورده‌واری
به بۆنه‌ی هاتنی جێژنی نه‌ورۆز، جێژنی ڕه‌سه‌ن و له مێژینه‌ی کوردان و نەتەوەکانی دیکە و ده‌ستپێکی ساڵی ٢٧١٥ی کوردی جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر ده‌که‌ین و له هه‌مان کاتدا هیوا ده‌خوازین که ساڵێکی پڕ ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌م بێ بۆ گه‌لی کورد. هەر لەم بۆنەوە پیرۆزە دا سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ساڵی ڕابردوو دا بە دەستی رژێمی نگریسی ئاخوندی شەهید کراون و یا لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا لە ژێر تووندترین ئەشکەنجە دا بەرگریان لە خۆیان و بیروبۆچوونی گەلەکەیان کردووە، سڵاو لە شەهیدانی پێشمەرگە و هەموو ئەو کەسانەی بە دەستی ڕەشی داعش و داعشیانی سەردەم شەهید کران و یا بێ سەروشوێن کراون، سڵاو لە خۆراگری پێشمەرگە و خۆراگری خەڵکی کوردستان. نەورۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز و شادی بێ.
ماڵپەری گیارەنگ
