١٠ی خاکە ڵێوە رۆژی شە هیدانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ هەر گەلێک هێندێک رۆژ  پێویستە بایخدار بێ . جا ئەو رۆژانە رەنگە تاڵ بن یان خۆش. رۆژی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان  و رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و هاورێیانی زۆرتالە ، بەڵام  دەبێ بایخی پێ  بدرێ چۆنکە هەر نەتەوەیەکی ئەرزش بە هێماکانی  نەتەوەیی خۆی بدا ئەوەئەرزش لە خۆی و نیشتمان  و خاک  و سەربەرزی خۆی دەگرێ .
ئەوەی کە قازی محەممەد و هاورێیانی گیانی شیرینان بۆ بەخت کرد  واتە دامەزرانی کۆماری کوردستان  ودەستکەوتەکانی تایبەت بە رۆژهەلاتی کوردستان نییە، . کٶماری  پرلە شانازی  کوردستان و هەموو ئەو دەستکەوتانە کە   بۆ کورد پێک هات ئی هەمووی کوردە ، خۆدی کوماری جێگەی فەخری کوردیش ، کوردی هەر چوارپارچەی تیدا بوو  وبەرێز مەلا مستەفا بارزانی و هاورێیانی و 4 ئەفسەری باشوروی کوردستان هەموو کۆلەکەی گەوروەی ئەم کۆمارەپر  سوودە بوون. دەستکەوتەکانی ئێستای   باشووری کوردستان  ئی مووئەو خۆینانەیە کە لە کورد رژاوە .
ئەگەر کوردی رۆژهەڵاتی  کوردستان زۆر جار وەک ئەرک ئامادەی فیدا کاری بوو بۆ ئەم پارچەیە ئازادکراوەی باشووری کوردستان وەک لە کاتی شەری داعش و یان لە شورشی ئەیلوول و زۆر کاتی دیکە دا،  ئێستا  حکومەتی هەریمی کوردستان  وپارلەمانی کوردستان قەرزدارن کە ئەم رۆژە گرینگە ، رۆژی شەهدیدانی کوردستان بە فەرمی بناسن و پێویستە لە پارلەمان دەنگی دڵیری خۆیان بۆ ئەم مەبەستە هەڵبرن ، هەرچەند حەق وابوو زۆر پیشتر ئەو ئەرکە بە جێ  گەیاندرابا بەڵام کورد گووتەنی زەرەر لە نێوەش بگرێتەوە قازانجە، بۆیە پێویستە پارلەمانتارانی کورد بۆ ئەم هەنگاوە  هەستن و قۆڵی هیمەتی لێ هەڵمالن و ئەم کارە بخەنە ناو بەرنامەی کاری خۆیانەوە  و ئەنجامی بدەن

لە  بیرمان نەچۆتەوە کە هەڵدانی ئالای کوردستان زحمەت بوو بەڵام  کورد بە نەترسی و ئازایەتی  ئەو هەنگاوە ی هاویشت و سەریش کەوت  ئەرگەرچی  نەبو ینە  خاوەون دەڵەتی کوردی بەڵام بە میلوون کورد خۆشحڵە کە ئاڵای خۆی هەیە ئەوە ئەرکێکی نیشتمانی یە  و هەم شانازیە بۆ حکومەت و پارلمانی کوردستان  و هەم بۆ 12 میلوون کوردی رۆژهەلاتی کوردستان  و بەدڵنیایەوە ریز و سەفی و برایەتی کورد پتەو دەکا ، و هەموومان دەزانین هیج کەس لە کورد زیاتر دڵی  بۆ  و خاک و نیشتمانی خۆی ناسوتێ بە زمانی زۆر ساکار بلێین هەر ئێمەی کورد بۆیەکتر دەمێنین.
لە کۆتای سەری رێز  ونەوازش بۆ هەموو شەهیدانی کوردستان  و شەهیدانی دژی تاریک پەرستانی داعش و بە تایبەت پێشەوا  و هاوێیانی دادەنووێنم و هیوادارم ئەم هەنگاوە  و داوایە کاری بۆ بکرێ  و  هەموومان  بە دائیم بە درێژەدانی رێای  شەهیدان  پاداشی خزمەت و فیداکاریان بدەینەو

کەریم ئەللاوەیسی

٧ خەلەکیوەی 2715