پیرۆز بێ سێزدەیه‌مین ساڵۆگه‌ڕی دامه‌زرانی سایتی گیاڕه‌نگ
چه‌ند ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، ئه‌ستێره‌یه‌كی تری بیری بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، به ناوی گیاڕه‌نگ له مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا ده‌كه‌وت. سایتی گیاڕه‌نگ، گه‌رچی ره‌نگبێ هه‌روه‌ك سایته‌كانی تری كوردی له كه‌م وكوری به دوور نه‌بووبێ، به‌ڵام له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، خزمه‌تێكی به‌رچاووگه‌وره‌ی به بیری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كردوه‌و له نێو دونیای رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان دا جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی په‌یداكردوه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سایتی گیاڕه‌نگ، سایتێكه كه به ده‌ست وتوانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌م ئه‌ندامی رێگه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ….به‌رێوه چووه كه تا ئێستاشی له گه‌ڵ دا بێ زۆری له ته‌مه‌نی خۆی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ژێر ده‌ستی ته‌رخان كردووه.
ناوی سایتی گیاره‌نگ، له خۆرا ئه‌م ناوه‌ی (گیاڕه‌نگ)ی له سه‌ردانه‌ندراوه‌و، به‌ڵكو گیاره‌نگ كێوێكی جوان و دڵگرو،خۆش و،به‌رزی ناوچه‌ی سه‌رده‌شته و، سێبه‌ری ئه‌شكه‌وت و،دار‌و،به‌رد و، ده‌وه‌نه‌كانی كه جێگه‌ی لانه‌و،بازگه‌و، ئامووشۆی پارێزه‌رانی كوردستان بووه، زۆر كوڕی لێهاتووو، هه‌ڵكه‌وتووو، شۆڕشگێر و، رووناكبیرو، فه‌رمانده‌و، كادری به‌وه‌ج و،نوسه‌ری وه‌ك مامۆستا مه‌ڵا ئاواره‌و، جه‌لال میراوه‌ی و، مینه‌شه‌م و، كاك سمایلی شه‌ریف زاده‌و، فه‌قێ ره‌سووڵ و، میرزا عه‌وڵاوی نێشكۆڵان و، حه‌مه‌ده‌مینی مه‌لا عه‌زیزی و، فه‌قێ عه‌وڵای تۆپچی و، برایانی موعێنی و، كاوه ماره‌غانی و، ره‌حیم قارنجی و،كاك ئه‌حمه‌د نستانی و، مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی و، قاله شه‌ریف و، سه‌دان پارتیزانی تر كه ناكرێ لێره دا ناوی تاك تاكیان بنووسرێ، تێدا پشووی ماندووبوونی رێی خه‌باتیان داوه‌و،هه‌ر یه‌كه‌یان به نۆره‌ی خۆیان ، یا وتاری سیاسی، یا شێعری نیشتمانی ، یا سروود وحه‌یران وهه‌ڵبه‌ستی شۆڕشگێڕیان له بن سێبه‌ری دار‌و به‌رده‌كانیدا نووسیوه و،گوتووه كه ئێستاش زۆر له‌وشێعرو، وتار‌و، حه‌یران وهه‌ڵبه‌ست ودێڕانه، به له‌فزی شیرن و خۆشی كچ وكورانی كوردستان ده‌خوێندرێنه‌وه‌و، ده‌گوترێن و، بڕینی رێگه‌ی خه‌بات و شۆڕشگێربوونیان لێ فێری ده‌بن
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی رێكه‌وتی 6/2/1394