ئاکامی تا ئێستای هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی تورکیە

بە پێی هەواڵی ماڵپەری CNNTURK تا ئێستا ٩٠% دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی تورکیە لێک جیا کراونەوە و ئەوەی جێگای سرنج و جێگای باسە کە پارتی دێموکراتی گەلان (هەدەپ)

ڕێژەی ١٣،٠٧ % لە دەنگەکانی بۆ خۆی مسوەگەر کردووە و ئەوەش لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی تورکیە دا بۆ یەکەم جارە کە کوردەکان بەو ڕێژەیە و بەم شێوەیە و لە ژێر ناوی حیزبێک دا دەچنە پارلەمانی تورکیە.
ئاکامی هەڵبژاردنەکان بە پێی ماڵپەری CNNTURK تا ئێستا
ئەكەپە: ٤٠،٨٢ %
جەهەپە: ٢٥،٠١ %
مەهەپە: ١٦،٣٤ %
هەدەپە: ١٣،٠٧ %
ژمارەی‌ ئەو كورسیانەی‌ لایەنەكانی‌ براوەكان تائێستا بەدەسیانهێناوە:
ئەكەپە: ٢٥٨ كورسی‌
جەهەپە: ١٣٢ كورسی‌
مەهەپە: ٨١ كورسی‌
هەدەپە: ٧٩ كورسی‌
بە پێی هەواڵی ئەو ماڵپەرە CNNTURK ٣٩ میلیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٣٠٠ کەس بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دا کردووە و کە بە پێێ ئەو دەنگانە ٨٥،٤١ % دەنگ دراوە