ئەوەی لە سەر ژیانی خومەینی نەتزانیەوە بیزانە.

خومەینی، ئەو ئایەتوڵایەی فەتوای “جیهاد”ی لەدژی كورد راگەیاند

١٣حوزەیران، ساڵرۆژی مردنی ئایەتوڵا خومەینی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە، ئەو شۆڕشەی كە بەخاڵی وەرچەرخان دادەنرێت لەمێژوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

روحوڵا مستەفەوی موسەوی خومەینی، ئەو ئایەتوڵا سادەو ساكارە بو كە چوار مەشقی لەسەر بەڕەیەك دادەنیشت‌و لەنەجەف‌و پاشان لەپاریسەوە تەخت‌و تاجی یەكێك لەبەهێزترین دیكتاتۆرەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی روخاند، كە حەمە رەزا شای پەهلەوی بو.

روحوڵا مستەفەوی موسەوی خومەینی لە ١٩٠٢.٩.٢٤ لە شاری خمین لە ناوەندی عێران لە دایک بووە، نوسەرو شاعێرو مەرجەعی تەقلیدی شیعەی ئێران و رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران بوو،باوکی کە ناوی مستەفا خومەینییە یەکێک بووە لە زانا شیعەکان کە وانەی زانستی فقهی لە نەجەف خوێندووە و چەند ساڵێکیش وانەی زانست و شوناسی ئیسلامی لە نەجەف وتوۆتوە، دواتر گەراوەتەوە ئێران و نەیارەکانی لە شاری خمین تەقەیان لێکردوو و کوشتیان کە لەو کاتە دا خومە ینی تنها تەمەنی پێنج مانگ بووە.

لەوە بە دوا خومەینی لە ژێر چاوەدێری خزمان و نەنکیدا مایەوە تا تەمەنی ١٥ ساڵی، بەڵام لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی کردووە بە خوێندنی زانستەکانی قورئان و دواتر دەستی کرد بە خوێندنی بابەتی زانستە ئیسلامییەکان و چووە حەوزەی عیلمی ئاراک ، بۆ خوێندن و دواتر رووی کردە شاری قووم لەوێ دەستی کرد بەوانە خوێندن لە سەر دەستی شێخ عبدالکریم الح ئری الێزدی.خومەینی جگە لە زانستی دینی بیرکای وفەلسەفەو عیرفانی خوێندووە و ماوەیەکی زۆریش وەکو ماموستا لە زۆربەی مزگەوتەکان وانەی وتۆتەوە، لە حەوزەی عیلمی نەجەف بۆ یەکەم جار بابەتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی بە دەرس بەلایەنگەرەکانی گوتۆتەوە.

کوشتنی باوکی کاریگەری زۆری هەبووە بۆ تۆڵەکردنەوە، خومەینی بە وتارەکاریگەریەکانی دژی مەحەممەد رەزاشای پەهلەوی ،ئەمریکاو ئیسرائیل کاریگەری زۆری لە سەر خەڵک دروست کرد و خۆپێشاندان لە زۆربەی شارەکانی ئێران بە تایبەتی تاران و قووم بە دژی رێژیمی پەهلەوی دەستی پێکردو دەسەڵات دارانی ئەو کات ناوبراویان بە دیل گرت، بەڵام لە ژێر گوشاری خۆپێشاندران دا ناچار بوون ئازادی بکەن،بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لە سەر وتارەکاریگریەکانی بۆیە حەکوومەتی شا ناچار بوو لە وڵات دووری بەخاتەوە. لە ساڵی ١٩٦٣ ناردیانە تورکیاو لە شاری ئانکارا مایەوە، و دواتر چوو بۆ فەرانسە و سەرنجام گرایەوە بۆ عێراق،خومەینی بە وتارەکانی توانی گەورەترین شۆرش لە ئێران بە دژی رێژیمی شا هەلگریسێنێ و کۆتای بە دەسەڵاتی سیلسیلەی پاشایەتی بەهێنێ و لە ساڵی ١٩٧٩دا دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران دامەزرێنێ و خۆشی لە م ساڵە دا گرایەوە بۆ ئێران و لە ١٩٧٩ وە تا رۆژی مردن ١٩٨٩.٦.٣ کە بە نەخۆشی شیرپەنجەی پرۆستات مرد توانی بە سەرۆکی حکوومەتی ئیسلامی بەمێنێتەوە. دوای مردنی خومەینی خامنەئی جێگای گرتەوە، خومەینی خاوەنی دوو کورو سێ کچ بوو. ئەوە بە کورتی لە سەر ژیانی خومەینی. دوای ئەو کورتە بیوگرافیە دەچمە سەر بابەتێکی هەستیار رەنگە بۆ زۆر کەس ناروون بێت.

چوونکا ئەوە لە مێژوو دا تەنها خومەینی توانیویەتی بیکات.) ئەویش باسی تۆبەکارانە.)

بۆ یەکەم جار لە مێژوویی مرۆڤایەتیدا خومەینی ئەوەی بە دژی سەدام حوسێن بکار هێنا.

لە ساڵی ١٩٨٠ زاهینی دا سەدام حوسێن بە بەر چاوی کامێرەکانەوە قەراردادی) یان رێککەوتننامەی جەزائیری درند.

بەوەش سەدام حوسێن بە روونی شەری بە دژی ئێران لە ژێر ناوی قادیسیەی سەدام راگەیاند. حکوومەتی تازە بەدەستەڵات گیشتووی خومەینی تووشی پێشهاتێکی خەترناک بەبوو کە هیچ ئامادەباشێکیان بۆ شەر کردن دگەڵ سەدام نەبوو، هەر بۆیە بە دلنیایەوە سەرانی ئەوکاتی ئێران ،ناوەکەیان رەتکردەوە و دوای ئەوەی زانیان سەدام دەست هەڵناگرێ و شەرەکە نیزیکە ناوی شەرەکەیان نا بەرگری پیرۆز.

ئەو شەرە هەشت ساڵی توولکێشاو ژێر خانی ئابووری هەر دووک وڵاتی وێران کردوو زیاتر لە دوو ملوێن ئینسان لە هەر دووک لا کوژران و بریندار بوون. ئەو شەرە کە هەشت ساڵی خایاند چەندین ناو ناتۆرەی لێنەران. بەلام ئەو ناوەی زۆرترین کاردانەوەی میدیای و جیهانی بە دوای خۆی دا هێنا.

سەپای تۆبەکاران بوو.

ئەوە بۆ یەکەم جارە لە مێژوو دا خومەینی توانی سەپایەک لە دیلەکانی شەر پێک بە هێنێت. سەپایەک کە بتوانی شەری بە دژی نیشتیمانەکەی خۆی پێ بەکات.

چ سەبارەت بە سووپای تۆبەکاران دەزانی.

دەستەواژەی تۆبەکاران بۆ ئەو پێشمەرگە و کادرانەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش بکار دەهێنەرا کە خۆیان تەسلیمی کۆماری سێداری ئیسلامی دەکردەوە.

سووپای تۆبەکاران ئەو دیلە عێڕاقییانە بوون کە لایەن ئێرانەوە لە شەرەکان گیرابوون.

یەکەم کەس کە دەستەواژەی تۆبەکارانی بە کار هێنا رێبەری بالای پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران خومەینی بوو.

لە جێگایەک خومەینی کۆمەڵێک ئینسانی چەڵکەن و پێ پەتی بینین و پرسیاری کرد ئەوانە کێن، پییان وت ئەوانە دیلی عێراقین کە لە بەرەکانی شەرگیراوەن. خومەینیش لە وەڵام دا گووتی نەخێر ئەوانە تۆبەکارن. خومەینی پیاویەکی خوێندەوار بوو لە عیلمی خۆی دا و دەزانی وەشە یان رەستە لە کوێ بکاربێنی. ئەوەش بۆ زیندووکردنەوەی ئەو کۆمەڵەیە بوو کە لە ساڵی ٦٥ی کۆچیدا دەرکەوتن. کە لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای ئێران بەسەرۆکایەتی باقر حەکیم دامەزرابوو. ئەو دامەزراوە ئیسلامیە بانگەشەی تۆڵەکردنەوەی حوسێنیان دەکرد کە لە کەربەلا کوژراوە.

لێرەوە دیاردە دەگمەنەکەی تۆبەکاران دەستی پێ کرد.

لە مێژوو دا رووی نە داوە هیچ سەپایەک بە کار بە هێنەرێتەوە بۆ ئەوەی شەری هاوسەنگەرانی پێشوویان بکەن.

بەلام دەسەڵات دارانی ئێران بە فەرت و فێڵی مەزهەبی و ئیسلامی دیلەکانیان هەڵدەگێرایەوە و لە رێگای کۆمەڵێک بە ناوی بە ناخوازەکانی ئێرانی کە دوایە بە ناوی عێراقیەکان کرا سازمان دران، ئەرکی بە ناخوازەکان بریتی بوو لە دابەشکردنی دیلەکان بە پێی بیروباوەریان.

دیلە سوننەکان لە شیعەکان جیاکرانەوە، هاوکات دیلە بەعسییەکانیش لە باوەردارەکان جووداکرانەوە، ئەو جار مەشق و راهێنان زۆر بە تووندی دەستی پێ کرد، مەشق پێ کردەنی سووپاکەش لە سەربازگەیەک بوو لە نیزیک تاران بە ناوی)

سەربازگەی ورامین ) ئەفسەرێکی عێراقیش سەرپەرستی مەشق و راهێنانەکانی دەکرد. ** بە ناوی ئەحمەد ئیمارە.)

دوای سەلماندنی وەفاداری خۆیان، سوپای تۆبەکاران بوونە بە بڕبڕەی پشتی قەیلەقی بەدر. کە دواتر هادی عامەری بوو بە فەرماندەی.

ئەرکی تۆبەکاران لە شەری عێراق و ئێران.

یەکەم ئەرکی سەربازی کە درا بە تۆبەکاران لە شەری عێراق و ئێران ، بریتی بوو لە هەڵکەندنی خەندەق لە ریزەکانی پێشەوەی شەر.

دوای ساڵێکیش لە ئامادەکردنیان سووپای تۆبەکاران بوو بە باڵێک لە سەپای پاستاران

دواتر وەکو بەشێک لە بەسیجەکان رەوانەی بەرەکانی شەر دەکران، تۆبەکاران لە شەرەکانی حاجی عومران،هەڵەبجە،فا و مەرساد دا نەخشی بەر چاویان گێراو زۆریان لێکوژران و بریندار بوو، .

دوای قەبووڵ کردنی شەکەست و سەرشۆری لە بەرانبەری سەدام و خوارنەوەی پیاڵەی ژەهەر لە لایەن خومەینی دەجاڵەوە.

ئێران تۆبەکارانی بە پێی وەفاداریان بۆ دوو بەش جیاکردەوە. بەشێک لەوانە رێگەیان پێدرا سەربازگەکان بەجێ بە هێڵن و ژیانی ئاسای لە شارەکانی ئێراندا بەسەر بەرن.

هێند ێکیشیان هاوسەرگیریان لە گەڵ کچانی ئێرانی دا کرد و ئێستاش هەر لەوێ دەژین ، بەشی دووهەمیش ناچارکرابوون لە سەربازگەکان بە مێنەوە و خەزمەتی نیزام بکەن بۆ سەرکووت کردنی خەڵکی نارازی و خۆپێشاندەران وەکوو گۆمپاڵ بە دەست نیزامەوە بن. بەڵام مافی ئەوەیان پێ درابوو هێندێک جار پەشوو وەرگرن و بە چنە دەرەوە، سەرەرای ئەوەش ناونیشانی تۆبەکاران وەکوو سووکایەتی وابوو بۆ عێراقیەکان، چونکا ئەو کەسانەی کە پێشتر عێراقیان بەجێ هێست بوو،دژی رێژیمی سەدام وەستابوونەوە و لە شەرەکاندا بەشداریان کردەبوو.

ئەوانە ناویان لێنەرابوو شۆرشگێر، ئەوانە پێگەیەکی بەهێزیان هەبوولە ناو کۆمەڵگەو سیاسەتمەدارانی ئێراندا.

بە جۆرێک عێراقیە شۆرشگێرەکان * رازی نە دەبوون کچانی خۆیان بدەنە بە تۆبەکاران .

مەبەست لە شؤرشگیران ئەوانن کە وەکوو پارتی و یەکیەتی و عرەبەکانی جەنووب کە لە ترسی سەدام هەڵات بوون و لە ئێران گریسابوونەوە.

لە دوای کۆتای هاتەنی شەری عێراق و ئێران لە ساڵی ١٩٨٨ و سەرەتای گۆرینەوەی دیلەکان ، زۆربەی تۆبەکاران رەتیان کردەوە بگەرێنەوە بۆ عێراق. بە شێکیان لە ریزەکانی فەیلەقی بەدر دا مانەوە و بەشی دووهەمیان لە دوای راپەرینی ١٩٩١ دا هاتنەوە بۆ عێراق، لەو بە شە ئێران دوو بارە چەندین گروپ و رێکخراوی جۆراوجۆریان دروست کردوون کە ئێستاش بوونە بە نۆکەری ئێران و هەر لە لایەن ئێرانیشەوە هاوکاری دەکرن و هەر لە رێگای ئەوانێشەوە تونیویانە ئەو هەموو شەرو ئاژاوە لە عێراق دا دروست بکەن.

بەشی سێهەمی تۆبەکارانیش ئێرانیان بە جێ هێشت و بە روو وڵاتانی ئوروپای هاتن و لە دوونیای دەرەوەش بە دەیان تۆری جاسووسی و تیرۆرو ئینسان کوژیان دروست کردووە، کە ئاشتی و ئارامی هەموو دوونیایان شێواندووە، ئەوە هەموو بەرهەمی بیرو فەکرو ئەندیشەکانی پیرەگوورگی جەماران بوو.

خزمەتی خومەینی بەگەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

یەكێك لەكارەكانی ئایەتوڵا خومەینی كە لەیادەوەری خەڵكی كوردستاندا ناسڕێتەوە ئەوە بوو لە19ی ئابی 1979دا فەتوای جیهادی لەدژی گەلی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند‌و هێرشی سەربازی بۆ سەر كوردستان دەستیپێكردو هەزاران كەس بەئاگری شەڕی ئەرتەش‌و سوپای پاسداران لەدژی كورد سوتان یان لەسێدارە دران، لەناو شارەكاندا ملی دەیان كەس كرا بە داردا، یەكێك لەوانەی كە سەرۆكایەتی ئەو هێرشەی دەكرد دادوەری شەرعی ئەو سەردەمەی ئێران خاڵخاڵی بوو كە بە بێ دادگایی كردن كەوتە وێزەی خەڵكی كوردستان و دەیان كەسی لەسێدارەدا.

دەسەڵاتدارانی ئێران وەك میراتی ئیمام خومەینی تا ئێستاش راپەڕینی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان نادیدە دەگرن و كاتێكیش بۆ داواكاریی كوردان كەسایەتی و لایەنەكانی كوردستان دەیانویست دانوستان بكەن و بگەنە ئەنجامێك خومەینی بەهیچ شتێك ڕازیی نەبوو ئەو شتانە نەبێت كە خۆی و حكومەتەكەی داوایان دەكرد، ئەو تەنها باوەڕی بە جمهوری ئیسلامیەكەی خۆی هەبوو، تەنانەت ئیسلامیەكانی دیكەشی ڕەتدەكردەوە، بڕوای تەنها بەو حزب و ئایدۆلۆژیایە هەبوو كە لە مێشكی خۆی و هاوبیرەكانیدا هەبوو، بۆیە دەیان و بگرە سەدان كەسی ئاینداریش لەسەردەستی ئەو ڕژێمە كۆتایی بەژیانیان هات

دوو سەرکردەو تێکۆشەری رۆژهەڵاتی کوردستان دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر سادەقی شەرەفکەندی رێبەرانی پایەبەرزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و بە هەزاران پێشمەرگە و خەڵکی بێتاوانی کوردستان بە دەستوور و فەرمانەکانی ئەو خوێن مژە کوژران و بە سەدان گوندی کوردستان وێران کران. .

پیرە گورگی جەماران هیچ داوایەکی رەوای گەلی کوردی قەبووڵ نەکردو پاشماوەکانیشی هەر وەکوو ئەو بیر دەکەنەوە.

کوردەکانی رۆژهەڵات داوای مافی رەوای خۆیان دکەن

هەربۆیە كوردیشی بە ئاشووب و گێرە شێوێن و دژە دین ناوبردووەو تا ئێستاش كە باس لە ڕووداوەكانی ئەو سەردەمە دەكرێت هەر بە هەمان شێوەیەو هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئەو دۆخەكەدا نەهاتووە. لەئەنجامی هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی ئیمام خومەینی بە هەزاران كەس ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووەو ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تری دونیا كردووەو زۆرینەشیان ناتوانن بگیڕێنەوە دیارە، زۆرینەی ئەوانەی وڵاتیان بەجێ هیشتووە ئەوانە بوون كە باوەڕیان بە كرانەوەو دەوڵەتی نادینی هەیەو بەشێكی تریشیان باوەڕیان بەوە نیە ئێران لە لایەن یەك حیزب و یەك نەتەوەو یەك دەسەڵاتەوە بەڕێوە ببرێت و ئەو دەسەڵاتەش هەر ئەوانە بن كە قوتابی خومەینین.

 

هەر بەو هۆیەوە بەشێكی زۆر لە كوردانی رۆژهەڵات چەكیان دانەناوە و هاتوونە باشووری كوردستان و تا ئێستاش كە زیاتر لە 40 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو شۆڕشەدا ژیانی دوورە وڵاتیان هەڵبژاردوەو درێژە بە خەبات دەدەن و ئەوانیش بەردەوامن لە كوشتن و هێرش بۆ سەریان و بە جۆرەها شێوە دژایەتییان دەكات، کەمیش نین ئەو کادروپێشمەگە دڵسۆزو خۆشەویستانەی گەلی کورد کە روویان کردۆتە دەرەوە و بەبێ ئەوەی بەرهەمی خەبات فیداکاری خۆیان بەبینن بەبێ نازی لە هەندەران سەریان ناوەتەوە و بە ئەمانەت نێژەراوەن. هەر لە سەرکردە گۆرغەریبەکانمان رابگرە تا کە سانی وەکوو مەلاخدری دۆڵەگەرمی و مەلابرایمی دۆڵەگەرمی قازی عەلی مارەغانی و کورە جوان تێکۆشەرەکەی کاک ئەبووبکر و نەبی قادری بە هەزارانی تر. ئێمە دەزانین خەبات بۆ ئازادی بەردەوام دەبێ و کاروانی سەرنانەوەش هەر وا لە دووری نیشتیمان و هەندەران بەردەوام دەبێ، چوونکا سەرانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی دان بە مافەرەواکانی گەلی کورد دا ناهێن و ئێمەش بەر دەوام دەبین لە خەبات تا گیشتین بە مافەرەواکانی خۆمان.

رەحمان ئیبرایم زادە
سویس
٢٠٢٠.١٢.٢٥