هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ده‌هه‌می کۆماری ئیسلامی ئێران وکورده‌کان . بەشی ٢ . لوقمان زه‌هرایی
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌و بابه‌ته دا ئاماژه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند کورتیش بووبێ به چۆنیه‌تی دیاریکردنی کاندیداکانی خوازیاری گه‌یشتن به مه‌جلیس و رۆلی ” شورای نگهبان” م کرد که ده‌بێ هه‌موو پالێوراوه‌کان له هێله‌گی ئه‌و شورایه بگوزه‌رێن وسهلاحییهتیان په‌سه‌ند بکرێ. دوای ئه‌وه به خه‌ڵکیان ده‌ناسێنن وخه‌ڵکیش ده‌بێ بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان وبه یه‌کێک له‌و چه‌ند که‌سه‌ی که ” شورای نگهبان ” بۆی ههلبژاردون ده‌نگ بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌ول، یه‌کێک له‌و که‌سانه ببێته نوینه‌ری شاره‌که‌یان له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی دا بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوو.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده شیعه‌کاندا به هۆی نه‌بوونی ئازادی ودێموکراسی و نه‌بوونی پلۆرالیزمی سیاسی ونه‌بوونی فره حیزبی، شتێک به ناوی کێ به‌رکێی نێوان ئه‌حزابی سیاسی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له لایه‌ک و ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات که بتوانێ داکۆکی له مافه پێشێلکراوه‌کانی خه‌ڵک بکا و پێش به سه‌ره‌رۆیی و دیکتاتۆری ده‌سه‌ڵاتداران بگرێ له لایه‌کی دیکه‌وه بوونی نیه وههربۆیهشه ده‌سه‌ڵاتداران چۆنیان حه‌ز وئاره‌زوو لێ بێ کاندیداکان دیاری وتهئید ده‌که‌ن وئه‌و که‌سه‌ی که پێێان خۆشه له سندوقی ده‌نگده‌ران دههێننهدهر.
گه‌مه‌یه‌کی که له کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 37 ساڵ دا به‌رده‌وام هه‌ر 4 ساڵ جارێک به‌رێوه چووه وخه‌ڵکیان پێ چه‌واشه کردووه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری خۆیان بده‌ن، رێکخستنی شانۆگه‌رێکه که ناوێان لێناوه ” انتخابات” بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆیان له رێگای ده‌نگدانی ئازاد، خه‌لك ده‌نگ بده‌ن به نوینه‌رانی خۆیان که هه‌لییان ده‌بژێرێن بۆ ”مه‌جلیسی خوبره‌گانی رێبه‌ری ومه‌جلیسی شورای ئیسلامی وبۆ شورای گوند و شاره‌کان. براوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش تاکوو ئه‌ورۆشی له گه‌ڵ بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم به سه‌ر ئێران‌دا بوونه. ده‌نگ وده‌نگدانی خه‌ڵک هیچ قازانجی بۆیان نه‌بووه وهیچ شتێک له رێگای سه‌ندوقی ده‌نگدان وده‌نگی خه‌ڵک ئال وگۆڕی به‌سه‌ر دا نه‌هاتووه و قازانجی ده‌نگی میلیۆنی خه‌لکی ئێران چۆته نێو گیرفانی گوشادی مه‌لایانی شێعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار.
دیکتاتۆری ئاخونده شیعه‌کان رێگای له هه‌ر چه‌شنه کرانه‌وه‌یه‌کی ئازاد ودێموکراتیک گرتووه و به هه‌موو هێز و توانای به‌رده‌ستیان و به پاره‌ی میلیاردی نه‌وت که سه‌روه‌ت وسامانی میللی به حیساب دێ حکومه‌تیان به سه‌ر خه‌ڵک دا کردووه و نه‌یارانیان به دڕندانه‌ترین شێوه له مه‌یدان ده‌کردوه و به سیاسه‌تی تیرور وکوشتن و زیندان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو فاشیستی دینی وسیاسی خۆیان به سه‌رکۆمه‌ڵگای ئێران دا سه‌پاندووه.
له فه‌زایه‌کی ته‌واو تۆقێنه‌ر دا که تێرۆری ده‌وڵه‌تی حاکمه و مافیای ده‌سه‌ڵات که ته‌واوی سیستمی سیاسی و ئابوری وفه‌رهه‌نگی وکۆمه‌لایه‌تی له ژێر چنگی خۆی گرتووه و نه مێدیای ئازاد هه‌یه، نه ره‌خنه‌گری ئازاد و ونه فره حیزبی رێگای پێدراوه ونه ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات بوونی هه‌یه، چۆن ده‌کرێ باس له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ڕه‌وا و به‌شداری خه‌ڵک به بێ هیچ مه‌رج وپێش شه‌رتێک بکرێ؟
پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه که به‌راستی ئه‌و به ناو نوێنه‌رانه، نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی شار‌و پارێزگاکانی خۆیان بوونه وتوانیویانه خزمه‌ت گوزاری خه‌ڵکی خۆیان بن وداکۆکی له مافه پێشێل کراوه‌کانی سیاسی و ئابوری ومه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگی خه‌لك خۆیان بکه‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه گوێرایه‌لی ده‌سه‌ڵات دارانی حاکم به سه‌ر ئێران‌دا بوونه وئه‌و شوێنه‌ی خوڕه‌ی ئاوی لێ هاتووه خۆیان لێ نه‌داوه؟
ئایا ئه‌وبه ناو نوێنه‌رانه، به تایبه‌ت هی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی که ئیده‌عا ده‌که‌ن نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی خۆیانن و ده‌چنه ئه‌و شوێنه و گۆیا قانون دانهرن، هه‌وڵیان داوه وتوانیوییانه که تا ڕاده‌یه‌کیش بووبێ هیندێک له به‌نده‌کانی قانونی ئه‌ساسی که له به‌شی یه‌که‌می ئه‌و بابه‌ته دا باسم کردوون و به ته‌واوی له دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دارێژراون به قازانجی کۆمه‌ڵانی خه‌لك بگۆڕن؟ چه‌نده توانیوییانه له‌و مه‌جلیسه دا داکۆکی له مافه‌کانی یه‌کسان بۆ ژنان وپیاوان بکه‌ن وئاماده بن نرخی پێویستی بۆ بده‌ن؟
ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ ده‌بیندرێ وئه‌وه‌ی رێژیمی مه‌لایان مه‌به‌ستێتی چوون بۆ مه‌جلیسی ئاخۆنده‌کان زۆرتر بۆته کار‌و کاسبی بۆ که‌سانێک که له سه‌ر حیسابی خه‌ڵک وبه ناوی دیفاع له مافی خه‌ڵک ده‌یانهه‌وێ بگه‌نه ئه‌و پۆسته که هه‌م ناو وناوبانگێکی هه‌یه وههمیش پول وپاره‌ی باشی تێدایه. بڕواناکه‌م که‌سانێک که باوهرێیان به‌و رێژیمه نیه وچاره‌ی ئه‌و رێژیمه‌یان ناوێ وباوهرێیان به ئازادی ودێموکراسی وعه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه خۆیان بۆ چوونی مه‌جلیسی وه‌لی فه‌قیه کاندید بکه‌ن. ئه‌و رێژیمه له رێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شورای نیگه‌هبان ودام و ده‌زگای ئه‌منی و سیخورییه‌کانی ده‌زانێ که ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌تی چ که‌سانێک بکا بۆ چوون بۆ ” خانه ملت ”.
ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ له سه‌ر ساحه‌ی سیاسی ئێران ده‌بیندرێ، به داخه‌وه شتێکی به هێزو یه‌کگرتوومان به ناوی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌راسه‌ری نیه که بتوانێ دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بکا و داکۆکیکاری ماف و ویسته‌کانی خه‌لك بێ. له رۆژهه‌لاتی کوردستانیش شانۆگه‌ری به ناو هه‌ڵبژاردن وه‌کوو شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران به‌رێوه چووه وبه داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی کۆده‌نگی له نێو ئه‌حزابی سیاسی خه‌ڵکیش سه‌ری لێ شێواوه. ئه‌حزابی سیاسی رۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه ناکۆکییه‌کانیان به هۆی لێک‌دابڕان و ئینشعاب چاره‌سه‌ر بکه‌ن وجارێ له سه‌رچۆنییه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئوردوگاکانیان له باشوری کوردستان کێشه‌یانه وهه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که چ به سیاسه‌تی بایکۆت وچ به سیاسه‌تی به‌شداری وکه‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان هیچ ده‌سکه‌وتێکیان نه‌بێ.
هۆی چییه که خه‌ڵک به ده‌نگ بایکۆتی حیزبه‌کانه‌وه نایه‌ن؟ ئایا سیاسه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به بێ بوونی خه‌باتێکی به هێزی جه‌ماوه‌ری وبه بێ بوونی زه‌خت له سه‌ر حکومه‌ت ده‌سکه‌وتی هه‌بووه وده‌بێ؟
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار دا، لایه‌نی بایکۆت بۆ نه‌یتوانیوه داخوازییه‌کانی خه‌ڵک به سه‌ر ده‌سه‌لات داپسهپێنێ وبه قه‌ولی گوته‌نی، خه‌ڵک گوێ بی‌سی په‌یامی ئه‌و حیزب یان حیزبانه نه‌بوون که بایکۆتی هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ومه‌جلیسی شورای ئیسلامی بکه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی لایه‌نه‌که‌ی دیکه که سیاسه‌تی بایکۆت ڕه‌د ده‌کاته‌وه وهانی خه‌ڵک ده‌ده‌دا که به‌شداری به ناو هه‌ڵبژاردن بن وکه‌ڵک له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رگرن وداخوازییهکانیان بێننه گۆرێ، نه‌یتوانیوه هیچ ده‌سکه‌وتی له‌و هاندانه وبهشدارییه هه‌بێ؟
ئایا خه‌ڵکی رۆژهه‌لات چیدیکه ئه‌و حیزبانه‌ی ناوێ یان نه‌خێر ئه‌و حیزبانه نه‌یانتوانیوه خه‌باته‌که ئه‌وه‌نده به جه‌ماوه‌ری بکه‌ن که به وێنه‌ی باکوری کوردستان به میلیۆنها که‌س بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان وداوای مافه‌کانیان بکه‌ن؟
لێره دا پێویسته ئاماژه به چه‌ند هۆکاروسهبهب بکه‌م که بۆچی هه‌م لایه‌نی بایکۆت وههمیش لایه‌نی دیکه که ده‌لێ ده‌بێ که‌ڵک له ده‌رفه‌ته‌کان وه‌رگرین و خه‌ڵک به‌شدار بن، نهیانیوانیوه به مه‌به‌سته‌که‌یان بگه‌ن وئه‌وه‌ی له‌و نێوه دا قازانجی کردووه وسه‌رکه‌وتوی مه‌یدانه‌که بووه ئاخونده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی حاکم به‌سه‌ر ئێراندان.
یه‌که‌م. له نێو سیستمێکی دیکتاتۆری دا که شتێک به ناو ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ بوونی نیه وفره حیزبی قه‌ده‌غه‌یه و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی توانای چالاکانه‌ی ئازادیان نیه ومیدیای سه‌ربه‌ست وغه‌یری حکومه‌تی بوونی نیه، نابێ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ت له‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌بێ که رێگا به کرانه‌وه وبه ئاڵ وگؤر بدا ودان به مافه‌کانی خه‌ڵک دابنێ وشتێک بکا که له زه‌ره‌ری خۆیه‌تی. هه‌ربۆیه‌شه تاکوو ئێستاشی له گه‌ڵ بێ ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه له ناو خۆی ئێران که دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت بکا شک نابه‌ین.
ئه‌و به ناو ئه‌حزاب و گروپه جۆراوجۆرانه‌ی که له ناو خۆی ئێران دا خۆیان به بناژۆخوازو رێفۆرم خواز و چی وچی پێناسه ده‌که‌ن زۆریان یان به‌شێکن له ده‌سه‌ڵات ویان ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیش بن ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات نین. زیندوترین وئاخرین نموونه‌ی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز بوو که رێبه‌رانی خۆیان به‌شێک بوون له ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی مه‌لایان وهیچ چه‌شنه بهرنامهیهکان بۆ رێفۆرم له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ومافه‌کانی خه‌ڵک نه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی که خۆیان به رێفۆرم خوازی حکومه‌تی وغه‌یری حکومه‌تیش پێناسه ده‌که‌ن هه‌ر به‌شێک نین له ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی، چونکه به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه بگه‌نه‌وه به ده‌سه‌ڵات و باوه‌ریشیان به دیکتاتۆری وه‌لی فه‌قی هه‌یه و کێشه‌یان له گه‌ڵ قانونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامیش نیه وته‌نانه‌ت هیندێکیان ئاره‌زوو ده‌که‌ن که کۆماری ئیسلامی بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می خومه‌ینی.
ئه‌حزابی به ناو سه‌راسه‌ری نیشته‌جێێ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئێرانیش که تهکیلفیان مه‌علومه وهیچیان بۆ خه‌لکی ئێران پێ نیه و به‌شێکیان له کۆماری ئیسلامیش نژادپهرهسترن وپشتگری سیاسه‌ته‌کانی رێژێم ده‌که‌ن. سازمانی موجاهیدنیش به هۆی سیاسه‌ته هه‌له‌کانی وبه هۆی ئیسلامی بوونی چی له جانتا دانیه وحالیشی له ژێر موشک بارانی سوپای قودس دا شڕه و توانایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه که دژایه‌تی سه‌ربازی رێژیم بکا.
ماوه‌ته‌وه ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵات که ئه‌وانیش به هۆی ناکۆکی نێوانیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دابڕدابڕ بوون وئینشعاباتی که به خۆیانه‌وه دیتویانه، ئاماده نین ڕابردوو فه‌رامۆش بکه‌ن وله رێگای دیالۆگ ودانوستان چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن و له ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه و کۆده‌نگێک له هه‌مبه‌ر رێژیم وسیاسه‌ته‌کانی دروست بکه‌ن.
هه‌ربۆیه‌شه رێژیم ده‌توانێ له کوردستان خه‌ڵک بباته سه‌ر سندوقه‌کان و پروپاگه‌نده‌ی خۆشی پێوه‌بکا و بلێ که ئه‌و خه‌ڵکه له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامین وئه‌حزابی دێموکرات وکۆمهلهش هیچیان لێ نه‌ماوه‌ته‌وه وچه‌ند که‌سێکن له ئۆردوگاکاندا که له سه‌ر کورسی شه‌ڕیانه وخه‌ڵک به هیچیان نازانن.
دووهه‌م. نه‌بوونی کۆده‌نگی له نێوان ئه‌حزابی سیاسی رۆژهه‌لات له گه‌ڵ چاڵاکانی ناوخۆ. ئه‌وانه‌ی ناوخۆ به عه‌قل و تێروانینی خۆیان ده‌یانهه‌وێ هه‌لس وکه‌وت له گه‌ڵ رێژیم بکه‌ن و وه‌کوو ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ناتوانن وناشوێرن داوای گۆرینی رێژیم له تاران بکه‌ن وله راستیدا مهحافهزهکارێکی یه‌کجار زۆریش لای هیندێکیان به تایبه‌ت لای ” به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد ” و رێفۆرم خوازه کورده‌کان ده‌بینرێ له سیاسه‌ت وته‌عامول کردنیان له گه‌ڵ رێژێم دا. بوونی ئه‌و که‌س ولایه‌نانه له ناو خه‌ڵک هۆکارو سه‌به‌بن که خه‌لک زۆرتر به گوێ ئه‌وان بکه‌ن و بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، تاکوو به قسه‌ی ئه‌حزابی کوردی بکه‌ن که ناتوانن کێشه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و به‌ره‌یه‌ک و کۆده‌نگێک له نێو خۆیان دا دروست بکه‌ن.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێدا هه‌م سیاسه‌تی بایکۆت وههمیش به‌شداریکردن وکه‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان هیچ ده‌سکه‌وتی نه‌بووه وهۆی سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه که ده‌نگی خه‌لک له‌و نێوه دا غایبه. خه‌لک به چوونه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و به ده‌نگدان ناتوانن به مافه‌کانیان بگه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگیان به‌رز نه‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر له سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌بن داوای مافه‌کانیان نه‌که‌ن. ده‌بێ شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له چه‌شنی باکوو تووشی هه‌ژان بێ وخه‌ڵک به هه‌تنه سه‌ر شه‌قام، به خۆپێشاندان، به مانگرتن، به کهمپهییهنی جۆراوجۆر ده‌توانن پاشه‌کشه به رێژیمی مه‌لایان بکه‌ن وبه‌ره‌به‌ره به مافه‌کانیان بگه‌ن. ده‌نا به بێ حزوری جه‌ماوه‌ر له سه‌ر شه‌قامه‌کان، نه سیاسه‌تی بایکۆت ونه سیاسه‌تی به‌شداری هیچ سوود وسهمهری نابێ و ئاکامی هه‌ردووک سیاسه‌ت بێ ده‌سکه‌وت ده‌بێ و له‌و نێوه دا رێژیم بۆ شه‌رعیه‌ت دان به خۆی وبۆمانهوهی، ئه‌و ده‌نگانه بۆ نێو خۆی ئێران و به‌ره‌و رووی دونیای ده‌ره‌وه به‌کار دێنێ وبه دونیای ده‌ره‌وه ده‌لێ که خه‌ڵکی ئێران له پشتین و پشتگری سیاسه‌ته‌کانیشی ده‌که‌ن.
کۆماری ئیسلامی به هۆی سیاسه‌تی ئه‌تۆمی که گرتویه‌ته به‌ر وبه هۆی ئه‌وه‌ی که له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دا وڵاتی ئێرانی تووشی قه‌یرانێکی سیاسی و ئابوری وتهحریمی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه، بۆخۆده‌ربازکردن له قه‌یرانه ناوخۆییه‌کان هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی کێشه‌کان گه‌وره‌تر بکاته‌وه و به‌و چه‌شنه‌ش کێشه‌ی مانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی دینی ومیللی وشه‌ڕی شیعه وسووننه به خه‌ڵکی ئێران بفرۆشێته‌وه.
ئه‌و ئالۆزییه وناکۆکییانهی که کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌که دا به هۆی ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری عێراق و سوریه ویه‌مه‌ن وبه‌حره‌ین ولوبنان له گه‌ڵ ولاتانی عه‌ره‌بی سووننه وبه تایبه‌تی عه‌ره‌بستان دروستی کردووه و له دوای په‌لاماردانی سه‌فاره‌تی عه‌ره‌بستان له تاران له لایه‌ن به‌سیجیه‌کانی رێژیمه‌وه، داهاتوویه‌کی تاریکتری له سیاسه‌ت وته‌عامول له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که تووشی خه‌ڵکی ئێران کردووه. ئاسۆیه‌کی نادیار و ڕه‌ش که ده‌توانێ خه‌لکی ئێران تووشی شه‌رێکی دیکه‌ی ماڵوێرانکه‌ر بکا.
خامنه‌یی له دوایین قسه‌کانی خۆیدا دووباره داوای له نه‌یارانی رێژیمه‌که‌ی کرده‌وه که بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر باوه‌ریشیان به رێژیمه‌که‌ی نه‌بێ.
رێژیم ده‌یهه‌وێ کێشه‌ی سیاسی خۆی له گه‌ڵ دونیای عه‌ره‌بی سووننه به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان، کێشه‌ی سووننه وشیعه وه‌کوو کێشه‌ی میللی ونیشتمانی به خه‌ڵکی ئێران نیشان بدا و له‌و رێگایه‌وه سۆز وعاتفهی خه‌ڵک بۆ لای خۆی رابکێشی و مه‌زلوم نمایی بکا. شیعه عاده‌تی وایه ” لێش ده‌دا وهاواریش ده‌کا”.
هه‌ربۆیه ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی باشه که ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌لات له‌و قه‌یرانه‌ی که کۆماری ئیسلامی تێکه‌وتووه و له‌و ئالۆزییه‌ی که له گه‌ڵ دونیای عه‌ره‌بی سووننه دروستی کردووه بتوانێ هه‌له‌که بیقۆزێته‌وه و کۆمه‌لێک داخوازی سیاسی وفه‌رهه‌نگی وئابوری بخاته ڕوو وبیکا به مه‌رج وشهرت بۆ به‌شداری خه‌ڵک له‌و شانۆگه‌رییه‌ی که قه‌راره هه‌میسان به شێوه‌ی سالانی پێشوو دووپات بێته‌وه.
بێگومان ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئه‌ورۆ ئاره‌زووی ده‌کا، بێده‌نگی شه‌قامه‌کانی ئێرانه ونایههوێ له‌و قه‌یرانه سیاسی وئابورییهی که تێکه‌وتووه وسه‌راسه‌ری ئێرانی گرتۆته‌وه وه‌زعه‌که‌ی له ناوخۆ لێ ئالۆز ببێ و بۆیه‌ش هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه که شانۆگه‌ری به ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و خوبره‌گان له که‌ش وهه‌وایه‌کی زۆر ئارام و به بێ هیچ گیروگرفتێک وبه به‌شداری هه‌رچی زۆرتری کۆمه‌لانی خه‌ڵکی ئێران به‌رێوه بچێ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پروپاگه‌ندای خۆی پێوه بکا، بۆئه‌وه‌ی هه‌میسان عه‌لی خامنه‌یی ئیده‌عا بکا که جارێکی دیکه کۆمه‌لانی خه‌ڵکی ئێران ده‌نگی خۆیان به ده‌سه‌لاتی کۆماری ئیسلامی دایه‌وه ومستێکی گه‌وره‌یان له دمی دوژمنانی ئیسلام دایه‌وه.
له‌ونێوه‌دا ئه‌رکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به گشتی وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک هان بده‌ن که هه‌روا به سه‌هل وئاسانی نه‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان که هیچ ده‌سکه‌وتی نه‌بێ. به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ کۆمه‌لێک شه‌رت و مه‌رج وداخوازی سیاسی وئابوری وفه‌رهه‌نگی بکه‌ن به شه‌رت ومه‌رج بۆ به‌شداریکردن. ئه‌گه‌ر قه‌راره له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگیرێ، ئه‌و وه‌زعه‌ی رێژیمی مه‌لایان له ناوچه‌که‌دا دروستی کردووه و ئێرانی تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی کردووه، ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه بۆ خستنه ڕوو و ده‌نگ هه‌ڵبڕین له مه‌ڕ داخوازه سیاسی، ئابوری و فه‌رهه‌نگیه‌کانی کورد له ئێران و رۆژهه‌لاتی کوردستان دا.
بۆیه کۆده‌نگی لاینگرانی بایكۆت ولاینگرانی به‌شداری به مه‌به‌ستی هه‌ژاندنی شه‌قامه‌کانی رۆژهه‌لات گه‌لێک گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی باشی بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات به دواوه ببێ. هه‌ژانی شه‌قامه‌کانی رۆژهه‌لات و ده‌نگ هه‌ڵبرینی کۆمه‌لانی خه‌لکی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌رخۆدان وخۆراگری ئه‌و پارچه‌ی کوردستانیش تێکه‌ڵ به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌کا وچیدیکه رۆژهه‌ڵات له بێده‌نگی دا نامێنێته‌وه و له دونیای ده‌ره‌وه‌ش ده‌یخوێننه‌وه و حیسابی بۆ ده‌که‌ن.
به‌شی دووهه‌م وکۆتایی
لوقمان زه‌هرایی