کۆکراوەی بابەت و نووسین سەبارەت بە ٧٠ ساڵ خەبات و هەروەها دامەزرانی کۆماری کوردستان.

کۆکراوەی دەیان بابەت و نووسین و شێعر و هونراوە سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها دامەزرانی کۆماری کوردستان و ئەرک و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان و لە خۆبردوویی کاربەدەستانی کۆماری کوردستان بە پێنووسی دەیان کەس لە نووسەر و وەرگیڕ و بابەت نووسەکانی کوردستان.
ئەم کۆکراوەیە لە لایەن کاک ڕەحمان نەقشی ئامادە کراوە و گیارەنگ بۆ زانیاری لە سەر نێوەرۆکی بابەتەکان ئەو کتێبە ئێلکترۆنی‌یە بڵاو دەکاتەوە.